ئایا دروستە گۆشت لە قەصابێک بکڕین کە نازانین نوێژ دەکەن یان نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە گۆشت لە قەصابێک بکڕین کە نازانین نوێژ دەکەن یان نا؟
پرسیار:

 هەندێك جار گۆشت لە ئاژەڵ سەربڕەكان (قصاب) دەكڕین بەڵام نازانین نوێژ دەكەن یان نا، وە گومانی زۆرمان بۆ ئەوە هەیە كە نوێژ ناكەن چونكە لە مزگەوتە نزیكەكان نایانبینین ، لەگەڵ ئەوەشدا كە پرسیاریان لێ دەكەین كە كێ‌ ئاژەڵەكان سەردەبڕێت دەڵێن ئێمە ، جا ئایا دروستە گۆشتیان لێ بكڕین لەگەڵ گومانی ئەوەی كە نوێژ ناكەن؟

ئەو گۆشتەی كەلەبازاڕەكانی وڵاتانی موسڵماندا دەفرۆشرێت لە ئاژەڵە سەربڕاوەكان ئەصل وایە كە حەڵاڵە ، بۆیە دروست نیە پرسیار لەبارەیانەوە بكرێت هەتا بەتەواوی ڕوون نەبێتەوە و دەرنەكەوێت كە بەبێ شێوازی شەرعی سەربڕاوە، بۆیە كاتێك پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا دەربارەی ئەو كەسانەی كە تازە موسڵمان بوونەو گۆشت دەهێنن بۆ بازارەكانی موسڵمانان و نازانن كە بسم الله كراوە لەكاتی سەربڕینیدا یان نا ئەویش پێیانی فەرموو : ئێوە بسم الله ی لێ بكەن و بیخـۆن، ‏[رواه الإمام البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏6/226‏)‏ من حديث عائشة رضي الله عنها‏‏‏]‏ بۆیە بەو وەڵامە هیچ گومانێك نەمایەوە بۆ حەرام بوونی ئەو گۆشتە ، وە سەبارەت بەو سەربڕانەش كە كەمتەرخەمی دەكەن لە نوێژی جەماعەت ئەوە ناگەیەنێت كە سەربڕاویان حەرام بێت، چونكە نەكردنی نوێژی جەماعەت ئەگەرچی حەرامە بەڵام مرۆڤی پێ لەدین دەرناچێت و پێی كافرنابێت. 

الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٣١٠ بەش: کڕین و فرۆشتن