ئايا دروستە شتێک بکڕیت بەقەرز پاشان بیفرۆشیتەوە بە کەسێکى تر بەپارەی حازر بۆ ئەوەی سوود لەپارەکە وەر بگرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا دروستە شتێک بکڕیت بەقەرز پاشان بیفرۆشیتەوە بە کەسێکى تر بەپارەی حازر بۆ ئەوەی سوود لەپارەکە وەر بگرێت؟

(بيع التورق) بریتی یە لەوەی کەسێک شتێک دەکڕێت بەپارەیەک بۆ ماوەیەک ، پاشان دەیفرۆشێت بەکەسێکی تر بەپارەی حازر ؛ بۆ ئەوەی سوود لەپارەکە وەر بگرێت ، وەئەم لەلای زۆر بەی زانایان دروستە .

بەڵام (بيع العينة) بریتی یە لەوەی کەسێک شتێک دەکڕێت لەکەسێکی تر بەپارەیەک بۆماوەیەک ، پاشان دەیفرۆشێت بەهەمان کەس کەلێی کڕیوە بەپارەی حازر بەڵام بەکەمتر لەوەی کەکڕیویەتی ، وەئەمەیان لەلای زۆر بەی زانایان دروست نی یە ، چونکە فێڵێکە بۆ ڕیبا خواردن .

عبدالله ی کوڕی عومەر ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا دەیفەرموو : « إذا تبايعتم بالعينة ، وأخذتم أذناب البقر ، ورضيتم بالزرع ، وتركتم الجهاد سلط الله عليكم ذلا لا ينزعه حتى ترجعوا إلى دينكم » رواه أبو داود .
واتە : گەر کڕین و فرۆشتنی (العينة)تان کرد ، ودوای کلکی مانگا و دونیا کەوتن ، وڕازی بوون بەزەرعات ، و وازتان لەجیهاد کردن هێنا لەپێناوی خوادا ، ئەوا خودا زەلیلیەکتان بەسەرا دێنێت و لای نابا لەسەرتان تاوەکو نەگەڕێنەوە سەر دینەکەتان ، والله أعلم.

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

 

سەردان: ٢,٤٤٤ بەش: کڕین و فرۆشتن