ڕاگرتنی پشیلە لەماڵدا دروستە ، چونکە پشیلە لەو شتانەیە کەلەماڵدا دێت و دەچێت .
بەڵام سەبارەت بە فرۆشتنى زانایان خیلافیان هەیە : هەندێکیان بەدروستی دەزانن و دەڵێن : ڕێگری کردن لێی ئەو پشیلانە دەگرێتەوە کەسودیان نی یە ؛ چونکە زۆربەی پشیلەکان زێدە ڕەوی دەکەن و زیان دەگەیەنن ، بەڵام گەر پشیلەیەکی ڕاهێنراو هەبوو و سودی لێ دەبینرا ، ئەوا ئەو بۆچوونەی کەپێی دروستە بفرۆشرێت بۆچوونێکی تەواو ترە .
لە بارەی ڕێگری کردن لە فرۆشتنی پشیلەوە ئیمامی مسلم (1569) لە ( أَبِي الزُّبَيْر ) ەوە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ : لەبارەی کرێ و پارەی (سەگ و پشیلەوە) پرسیارم لە جابر کرد گوتی :ْ پێغەمبەر ﷺ پێی باش نەبووە .
وە أبو داود (3479) والترمذي (1279) والنسائي (4295) بەم لەفزە گێڕاویانەتەوە : ( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ ﷺ عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَالسِّنَّوْرِ ) .
واتە : پێغەمبەر ﷺ ڕێگری کردووە لە پارەی (سەگ و پشیلە) .
بەڵام زانایان جیاوازن لەبارەی سەحیحیەتی ئەم فەرموودەیەوە ، وهەندێکیان پێیان زەعیف بووە ، لەوانە (الترمذي والبغوي وابن المنذر وابن عبد البر ).
وهەندێکیان بەسەحیحیان داناوە لەوانە : ( الإمام مسلم ، والبيهقي ، والنووي ) .
وە جمهوری زانایان فرۆشتنی (پشیلە) بەدروست دەزانن ، و ئەو فەرموودەیەیی پێشویان بەزەعیف داناوە ، یاخود گوتویانە ئەو ڕێگری کردنە بۆ ئەوەیە باشتر وایە نەفرۆشرێت ، و یاخود بۆ (پشیلە)یەکە زیان بەخش بێ و یاخود بۆ (پشیلە)یەکە کەخاوەنی نەبێت .
وە ئەم فەرموودەیەیان کردووە بەبەڵگە کە ئیمامی مسلم (2619) لە ( أبي هُرَيْرَةَ )ەوە گێڕویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ( دَخَلَتْ امْرَأَةٌ النَّارَ مِنْ جَرَّاءِ هِرَّةٍ لَهَا ، أَوْ هِرٍّ ، رَبَطَتْهَا ؛ فَلَا هِيَ أَطْعَمَتْهَا ، وَلَا هِيَ أَرْسَلَتْهَا تُرَمْرِمُ مِنْ خَشَاشِ الْأَرْضِ حَتَّى مَاتَتْ هَزْلًا ) .
واتە : ئافرەتێک بەهۆی پشیلەیەکەوە ( کە هەیبوو ) چووە نێو ئاگرەوە ، بەستبوویەوە ؛ نەخۆی خواردنی دەدا پێی و نەبەرەڵای دەکرد ، بۆ خۆی خواردن پەیدا بکات ، پشیلەکە لەبەر لاوازی و لەبرساندا مرد .
جا دەڵێن : ئەسڵ لە (لامدا) بۆ خاوەنداریەتی یە ، واتە : ( هرة لها ←پشیلەیەک کە هەیبوو ) .
وپیان وایە هەر شتێک خاوەنی هەبێت و سودی لێوەر بگیرێت دروستە بفرۆشرێت " كشاف القناع " (3/ 153).
وە ابن قدامة رحمه الله دەڵێت : " بەنیسبەت فرۆشتنی (پشیلەوە) ، (ئیمامی الخرقي) دەڵێت : دروستە بفرۆشرێت . وەئەمە بۆچوونی: (ابن عباس , والحسن , وابن سيرين , والحكم , وحماد , والثوري , ومالك , والشافعي , وإسحاق , وأصحاب الرأي)یە .
وەلە ئیمامی ئەحمەدەوە گێڕدراوەتەوە کە کرێی پشیلەی پێ باش نەبووە .
وەئەمە لە ( أبي هريرة , وطاوس , ومجاهد , وجابر بن زيد) گێڕدراوتەوە .
وە أبو بكر ئەمەی هەڵبژاردووە ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمایمی (مسلم) لە (جابر)ەوە ڕیوایەتی کردووە , کەپرسیار کردووە لە پێغەمبەر ﷺ لەبارەی پارەی پشیلەوە ، , دەڵێ : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی باش نەبووە .
وەئیمامی(الترمذي) لەبارەی فەرموودەکەوە دەڵێت : هذا حديث حسن , وفي إسناده اضطراب .
وە ئەوەمانیش بەدەستەوەیە ، کەباسمان کرد لەبارەی ئەو شتانەی ڕاویان پێ دەکرێت ( واتە : دروستە فرۆشتنی ؛ چونکە ڕێگە دراوە سوودی لێ ببینرێت و هەروەها ڕاوی پێ بکرێت) ٫، وفەرموودەکە وا لێک دەدرێتەوە کەمەبەستی ئە پشیلانەیە کە خاوەنی نی یە ویاخود سودیان نی یە ، بەبەڵگەی ئەوەی باسمان کرد ، وەهەروەها حەتمەن بۆیە (کڕین وفرۆشتن) دانراوە بۆئەوەی پێویستیەکانی ژیانی پێ جێبەجێ بکرێت و ئەو سودانەی کەهەیەتی بەدەس بێت ، بۆ ئەوەی هەریەکێکیان بگەن بەو سودەی کە لەدەستی کەسانی تردا هەن ، هەر بۆیە هەر شتێک دروست بێ سودی لێ وەربگیردرێت پێویستە دروست بێت فرۆشتنی "المغني" (4/ 175).
وە ابن رجب رحمه الله دەڵێت : بەنیسبەت فرۆشتنی پشیلەوە ، زانایان جیاوازن لەو بارەیەوە ، هەندێکیان پێیان باش نەبووە ، ئەوەش لە" عن أبي هريرة وجابر وعطاء وطاوس ومجاهد وجابر بن زيد والأوزاعي " گێڕداوەتەوە ، وەلە ئیمام أحمد گێڕدراوەتەوە کەگوتویەتی : ئەوە( واتە : فرۆشتنی پشیلە) ئەهوەن ترە لە پێستی دڕندەکان ، وەئەوە بۆ چوونی (أبي بكر)ی هاومەزهەبمانە .
وەهەروەها ابن عباس وعطاء لە گێڕانەوەی( الحسن وابن سيرين والحكم وهناد )دا ڕێگەیان بەفرۆشتنی (پشیلە) داوە ، وە ئەوە بۆچوونی ( الثوري وأبي حنيفة رحمه الله تعالى ومالك والشافعي وأحمد في المشهور عنه ) .
وەلە (إسحاق)ەوە دوو ڕیوایەت هەیە ، وەلە( الحسن ) ەوە هاتووە کەفرۆشتنی پێ باش نەبووە ، بەڵام ڕێگەی داوە بکڕدرێت بۆسوود بینین لێی .
وە بێگومان ئەم شتانە لەو شتانەن کە بەڵگەیەکی سەحیح نەهاتووە لەبارەی ڕێگری کردن لێی .
وەئیمامی أحمد دەڵێت : نەمزانیوە بەڵگەیەکی سەحیح هەبێت لە بارەی ڕێگری کردن لێی .
وەهەروها گوتویەتی : ئەو فەرموودانەی هاتوون هەمویان( مضطرب)ن و سەحیح نین .
وەهەندێ لەزانایان وتویانە :
ڕێگری کردن لێی ئەوانە دەگرێتەوە کەسوودی نی یە وەک پشیلەی دەشتەکی و هاوشێوەکانی .
وەهەندێ لەزانایان گوتویانە :
ڕێگری کردن لەبەر ئەوەیە پشیلە کەم نرخەو فرۆشتنی پێچەوانەی مروئەت وپیاوەتی یە ؛ چونکە پشیلە زۆرە و بەئاسانی دەس دەکەوێت و ڕەزیلی کردن لەبەخشینیدا و فرۆشتنی ڕەوشتێکی ناشرینە ...هەر بۆیە ڕێگری کراوە لەپارەکەی "جامع العلوم والحكم" ص 418.
وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت : زانایان گوتویانە :
دروستە پشیلە بفرشرێت ، بەڵام لە (صحيح مسلم)دا هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ ڕێگری کردووە لەفرۆشتنی پشیلە ، هەر بۆیە زانایان جیاوازیان تێکەوتووە لەو بارەیەوە .
هەندێکیان بەدروستی دەزانن و دەڵێن : ڕێگری کردن لێی ئەو پشیلانە دەگرێتەوە کەسودیان نی یە ؛ چونکە زۆربەی پشیلەکان زێدە ڕەوی دەکەن و زیان دەگەیەنن ، بەڵام گەر پشیلەیەکی ڕاهێنراو هەبوو و سودی لێ دەبینرا ، ئەوا ئەو بۆچوونەی کەپێی دروستە بفرۆشرێت بۆچوونێکی تەواو ترە ؛ چونکە سوودی هەیە .
سەبارەت بە حوکمی ڕاگرتنی پشیلە چی یە لەماڵدا ؟
شێخ صالح الفوزان دەفەرموێ :
ڕاگرتنی پشیلە لەماڵدا دروستە ، چونکە پشیلە لەو شتانەیە کەلەماڵدا دێت و دەچێت ، هەروەک پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ، تەنانەت پێغەمبەر ﷺ دەس نوێژیشی لەجێی دەمی پشیلە دەکرد ؛ چونکە لیکی پشیلە پاکە ، وئەو خواردنانەش دەخورێت کە پشیلە لێی خواردووە ، حەتمەت ئەمەش ئاسان کارییە بەحوکمی ئەوەی پشیلە تێکەڵاوی مرۆڤ دەبێت هەر چەندە مرۆڤ پێی خۆش نەبێت ، وبێگومان پشیلە لەدیواری ماڵەوە دێتە ژوورەوە ، هەر بۆیە ڕاگیر کرنی پشیلە دروستە و هیچی تێدا نی یە .