ئایە دروستە کاتێ کەسێک منداڵی دەبێت کەسێکی تر لەجێگەی ئەو گوێزەبانە بۆ منداڵەکەی بکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە دروستە کاتێ کەسێک منداڵی دەبێت کەسێکی تر لەجێگەی ئەو گوێزەبانە بۆ منداڵەکەی بکات ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

بۆچوونی ڕاست ئەوەیە دروستە لەعیبادەتی ماڵیدا کەسێک لەجیاتی «باوکی» منداڵێک کاتێ لەدایک دەبێت گوێزەبانەی بۆ بکات .
وە ئەمە لەو فەرموودەیەی سَمُرة رضي الله عنه ، وەرگیراوە : «كُلُّ غُلَامٍ مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ، تُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ السَّابعِ»(١)؛
واتە : هەموو منداڵێک ڕەهنە و بەستراوە بە گوێزەبانەوە ، و لەڕۆژی حەوتەمدا بۆی دەکرێت .

ئەو ڕستەیە : «تُذْبَحُ عَنْهُ» بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە کەسی نزیک گوێزبانە لەجیاتی باوکی منداڵ بکات ، وەهەروەها کەسی بێگانە و دووریش ، پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم لەجێگەی باوکیان گوێزەبانەی بۆ (الحسن والحسين(٢) رضي الله عنهما)، وەهەروەها مرۆڤ دەتوانێت گوێزەبانە بۆ خۆیشی بکات .

والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

شێخ محمد علی فرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ -

=============
(١) أخرجه أبو داود في «الضحايا» بابٌ في العقيقة (٢٨٣٨)، والترمذيُّ في «الأضاحي» بابٌ مِن العقيقة (١٥٢٢)، والنسائيُّ في «العقيقة» باب: متى يُعَقُّ؟ (٤٢٢٠)، وابنُ ماجه في «الذبائح» بابُ العقيقة (٣١٦٥)، مِن حديث سَمُرَة بنِ جندبٍ رضي الله عنه. والحديث قال عنه ابنُ حجرٍ في «فتح الباري» (٩/ ٥٩٣): «رجالُه ثِقاتٌ»، وصحَّحه ابنُ الملقِّن في «البدر المنير» (٩/ ٣٣٣)، والألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٤١٨٤).
(٢) لِما رواه بُرَيْدَة بنُ الحُصَيْب رضي الله عنه أنَّ رسول الله صلَّى الله عليه وسلَّم «عَقَّ عَنِ الحَسَنِ وَالحُسَيْنِ»: أخرجه النسائيُّ في «العقيقة» (٤٢١٣)، وأحمد (٢٣٠٠١). والحديث صحَّحه ابنُ الملقِّن في «البدر المنير» (٩/ ٣٤١)، والعراقيُّ في «طرح التثريب» (٥/ ٢٠٢)، والألبانيُّ في «الإرواء» (٤/ ٣٨١).

سەردان: ٢,٩٥٥ بەش: گوێزەبانە