حوكمى هەڵگرتنى گۆشتى گوێزەبانە و فرۆشتنى بەشێك لێى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى هەڵگرتنى گۆشتى گوێزەبانە و فرۆشتنى بەشێك لێى
پرسیار:

ئایا دروستە بەشێک لە گۆشتى قوربانی هەڵبگرین بۆ خۆمان؟ وەحوكمى فرۆشتنى بەشێك لە گۆشتەکە چیە؟

 بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەكەم: حوكمى هەڵگرتنى گۆشتى گویزەبانە
حەڵاڵە گۆشتى گوێزەبانە هەڵبگیرێت و ئەوەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە: مالیكیەكان(١)،و شافعیەكان(٢)،و حەنبەلیەكان(٣)؛ و ئەوەش وەكو قیاس وبەراوردێك بە قوربانى(٤)
باسی دووەم: فرۆشتنى بەشێك لە گۆشتى گوێزەبانە
شەرعى نییە هیچ بەشێك لە گۆشتى گوێزەبانە بفرۆشرێت و ئەوەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە مالیكیەكان(٥)،و شافعیەكان(٦)، و حەنبەلیەكان(٧).
بەڵگەكان:
یەكەم: لە سوننەتدا 
لە عەلیەوە رضي الله عنه دەڵێت: " پێغەمبەرى خوا فەرمانى پێ كردم كە ئەو وشترانەى هێنابوونى بۆ هەدى لە حەجى ماڵئاواییدا سەریان ببڕم و گۆشت و پێست وسەروپێ وبەشەكانى ترى ببەخشم بەصەدەقە و هیچ بەشێكى لێى نەدەم بە قەصابەكان و فەرمووى: ئێمە خۆمان كرێكەى پێ دەدەین "(٨).
فەرموودەكە بەڵگەى ئەوەى تێدایە كە ئەگەر هەر ئاژەڵێك بۆ خوا سەربڕدرا ئەوا دروست نییە هیچ بەشێكى لێ بفرۆشرێت، چونكە پێغەمبەرى خوا رێگەى نەدا هیچ بەشێك لە گۆشتى وشترەكانى بدرێت بە قەصاب، لەبەر ئەوەى بەرانبەر كارەكەى پێى دەدرێت، بەهەمان شێوە هەموو ئەوانەى وەكو ئەمە وان وەكو قوربانى و گوێزەبانە(٩).

جا گوێزەبانەش سەربڕینێكی سوننەتیانەو لە قوربانى دەچێت لەو ڕووەى كە نابێت گۆشتەكەى بفرۆشرێت(١٠).

دووەم: ئەو ئاژەڵە بۆ خوا سەردەبڕدرێت و ناكرێت هیچ بەشێكى لێ بفرۆشرێت وەكو ئاژەڵى هەدى(١١).
سێ یەم: لەبەر ئەوەى هەر خودى خۆى دەكرێت بە صەدەقە و پێویست بە لێفرۆشتنى ناكات(١٢).


(١) ((مواهب الجليل)) للحَطَّاب (4/393)، ((مِنَح الجليل)) لعُلَيْش (2/491). 
(٢) ((روضة الطالبين)) للنَّووي (3/230،224)، ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/371).
(٣) ((الإقناع)) للحَجَّاوي (1/409 ،412)، ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/24، 31).
(٤) ((كشَّاف القِناع)) للبُهُوتي (3/31).
(٥) ((التاج والإكليل)) للموَّاق (3/255)، ((حاشية العدوي على كفاية الطالب الرَّبَّاني)) (1/575).
(٦) ((تحفة المحتاج)) لابن حجر الهَيْتَمي (9/371)، ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/294).
(٧) زانایان دەڵێن: دروستە سەروپێ و پێستەكەى بفرۆشرێت و پارەكەى بكرێت بە خێر و صەدەقە ((الفروع)) لابن مفلح (6/113)، ((الإنصاف)) للمَرْداوي (4/82)، ((مطالب أولي النُّهى)) للرُّحيباني (2/492
(٨) أخرجه البُخاريُّ (1707) مختصرًا، ومسلمٌ (1317) واللَّفظُ له. 
(٩) ((شرح السُّنَّة)) للبَغَوي (7/188). 
(١٠) ((مغني المحتاج)) للشربيني (4/294). 
(١١) ((المغني)) لابن قُدامة (9/463). 
(١٢) ((المغني)) لابن قُدامة (9/463).

سەردان: ٢,٠٩٦ بەش: گوێزەبانە