بسم الله الرحمن الرحيم
برای بەڕێز:  ئەوەی كە سوننەت بێت بۆ منداڵ ئەنجام بدرێت لە دوای لە دایك بوونی لە حەوتەمین ڕۆژی لە دایك بوونیدا بریتى یە لەم كارانەی خوارەوە:
یەکەم : ناو نانی منداڵەكە بە ناوێكی شەرعی و مانادار و خۆش.
دووەم :  گوێزاوانە بۆ كردنی كە بریتى یە لە سەربڕینی (شەكێك یان كاوڕێك) ئەنجام بكرێت بە چێشت و موسڵمانانی بۆ دەعوەت بكرێت لە خزامان و برادەران و دراوسێیان … یان بەخشینەوەی بە سەر ئەوانەدا، ئەگەر نەتوانرا لە حەوتەمین ڕۆژدا بكرێت ئەوا دروستە ئەمەیان بخرێتە 14یەمین یان (21)مین ڕۆژی لە دایك بوونی. 
سێیەم :  سەر تاشینی منداڵەكە.
چوارەم :  بە ئەندازەی كێشی تووكی سەری منداڵەكە زیو ببەخشیتەوە بە هەژارێك.
پێنجەم : خەتەنەكردنی ئەگەر كوڕ بوو.
شەشەم :  گوێ كون كردنی ئەگەر كچ بوو.
بەڵام بە نیسبەت بانگ دانەوە بە گوێی منداڵەكەدا: ئەوا هیچ فەرموودەیەكی ڕاست و صەحیح لەم بارەیەوە نەهاتووە، بۆیە ئەم بانگدانە سوننەت نى یە 
لەلایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە
