گەر كەسێك تواناى ڕۆژوگرتن و ژن هێنانى نەبوو دەتوانێت هەفتەى جارێك دەستپەڕ بكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر كەسێك تواناى ڕۆژوگرتن و ژن هێنانى نەبوو دەتوانێت هەفتەى جارێك دەستپەڕ بكات؟
پرسیار:

 

 

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان كارێكى حەرامە، خواى پەروەردگار دەفەرموێت: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6)] ئەو كەسانەى كە دامێنى خۆیان دەپارێزن تەنها بۆ خێزانى خۆیان و جاریەى خۆیان نەبێت ئەوە لەوەدا لەوەدا لۆمە ناكرێن، واتە جگە لەوە لۆمەكراوەو گلەیى لێدەكرێت وە توشى حەرام و تاوان دەبێت، وە بەڵگەیەكى تریش ئەوەیە كە پێغەمبەرى خودا () فەرمویەتى: [يا معشر شباب من إستطاع منكم الباءة فليتزوج، فمن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء] هەركەسێك لە ئێوە تواناى ژن هێنانى هەبوو با ژن بهێنێت، وە هەركەسێك كە نەیتوانى ژن بهێنێت با بەڕۆژوبێت، ڕۆژو بوون هەواو ئارەزوى دەشكێنێت وە توشى حەرام و خراپە نابێت، پێغەمبەرى خوا () چارەسەرێكى حەرامى دانەناوە، نەیفەرمووە با بچێت (إستمناء) بكات، بەڵکو فەرمووى با بەڕۆژووبێت. كەسێك كە نەتوانێت ژن بهێنێت و تواناى بەڕۆژووبونیشى نەبێت [هەركەسێك تواناى بەڕۆژوبوونى مانگى ڕەمەزانى هەبێت، دەتوانێت هەفتەى ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ بەڕۆژوبێت] ، ئەوا با زیكرى خواى گەورە زۆر بكات وە پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان یان قورئان بخوێنێت.
لە لایەن بەڕێز [مامۆستا عبداللطيف] ە وە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمانەش بکە : 

حوكمى دامركاندنەوەى شەهوەت بەدەست (دەست پەڕ) چیە؟

چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گەنجانەی كە تووشی (ئاوی شەهوەت هێنانەوە بە دەست) هاتوون

چۆنێتى زاڵبوون بەسەر وەسوەسە جنسیەكانی شەیتاندا ؟

سەردان: ١٠,٠٧٨ بەش: خوى نهێنى (دەستپەڕ)