ئایا ئایین بۆ لە پێش مێژوودا بەو شێوەیە ئاڵۆز نەبووە وەك لە دواى مێژوو ئەو ئاڵۆزییەى بە خۆیەوە بینیوە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئایین بۆ لە پێش مێژوودا بەو شێوەیە ئاڵۆز نەبووە وەك لە دواى مێژوو ئەو ئاڵۆزییەى بە خۆیەوە بینیوە؟ 

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەو كەسانەى كە وا دەڵێن ئایا بەو شێوەیە دڵنیان كەپێش میژوو چۆن بووە؟ بە ڕاستى سەیرە ئەو جۆرە قسانە دەكرێت، بەڵام كە دەڵێن ئاڵۆز نەبووەو ئێستا ئاڵۆزە، دین ئێستاش ئاڵۆزى تێدانیە، دین سیستەم و ڕێكخستنى تێدایە، دین جێبەجێكردن و بەرژەوەندى ئادەمیزادو تەنانەت گیانلەبەرانیشى تێدایە، ئەگەر دین نەبێت ژیان دەبێتە (فوضى)، خوێنى مرۆڤەكان دەڕێژرێت بە ناحەق، ماڵى یەكتر دەخۆن بەناحەق، ئابروو ناموسى یەكتر دەبرێ بەناحەق، بوهتان و درۆ دەكرێت، داوێن پیسى دەكرێت، كەواتە دین ئاڵۆزی تێدانییە، دین زۆر ڕێك و ڕەوان و ئاسان و ڕێك و پێكە، هەروەكو چۆن خواى پەروەردگار زەوى و ئاسمانى دروستكردووە بە ڕێك و پێكى و ئاڵۆزى تێدانییە بەهەمان شێوەش ئەو دینە لە لایەن خوایەكەوە هاتووە كە ئەو زەوى و ئاسمانەى دروستكردووە، ئێمە هیچ ئاڵۆزى تێدا نابینین، مەگەر كەسێك خۆى لە دین تێنەگەیشتبێت ئەوە دەڵێت دین ئاڵۆزى تێدایە.
لە لایەن مامۆستا (عبد اللطيف)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٤٢ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان