حوکمی ئەو کەسانەی کە دەڵێن نوێژە بارانەشتان نەکردایە باران هەر دەباری: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسانەی کە دەڵێن نوێژە بارانەشتان نەکردایە باران هەر دەباری
پرسیار:

هەندێ لە خەڵكى دەڵێن: ئەگەریش نوێژە بارانەشتان نەكردایە هەر باران دەبارى، ئایا قسەى بەڕێزتان چییە لەوەدا؟

وتەى من ئەوەیە كە ترسم لە مەترسیەكى گەورە هەیە لەسەر ئەو كەسەى ئەو قسەیە دەكات، چونكە خواى گەورە فەرموویەتى: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ )(غافر: الآية60) واتە: ئەى بەندەكان : پەروەردگارتان دەڵێت : تەنها داوا لەمن بكەن و تایبەتم بكەن بە پەرستش منیش وەڵامتان دەدەمەوە.

وە خواى گەورە زۆر كاربەجێ و دانایە و جارى وا هەیە فەزڵ وچاكە ونیعمەتى خۆى دوادەخات بۆ ئەوەى خەڵكى هەست بەزۆر هەژارى وبێدەسەڵاتیان بكەن بۆى و تێبگەن لەوەى كە هیچ پەناگە و دەرچەیەك نییە جگە لەخوا نەبێت، و هۆكارى باران بارینیشی خستۆتە ئەو دوعایەى كە خەڵكى دەیكات، وە ئەگەریش خەڵكى دوعایان كرد و هەربارانیش نەبارى ئەوا بەدڵنیاییەوە حیكمەتى خوا شتێكى ترە، و ئەو دەزانێت و بەبەزەییترە بۆ بەندەكانى بەخۆیان، وە زۆر شت هەیە كە خەڵكى داواى لەخوا دەكەن بەڵام بۆیان دەستەبەر نابێت، پاشان دوعا دەكەن هەر دەستەبەر نابێت پاشان دوعا دەكەن هەر دەستەبەر نابێت.

 وە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((يُستجاب لأحدكم ما لم يعجل، يقول دعوت فلم يستجب لي)) (١)، واتە: وەڵامتان دەدرێتەوە ئەگەر پەلە نەكەن، بەوەى كە دەڵێت: دوعام كرد و وەڵامم نەدرایەوە.

جا لەو كاتەدا بێ ئومێد دەبێت و واز لە دوعا دەهێنێت –پەنا بەخوا- ئەمە لەگەڵ ئەوەى كە مرۆڤ كە دوعا دەكات تەنانەت یەك وشەش بڵێت لە دوعاكەدا پاداشت دەدرێتەوە لەبەرئەوەى دوعا عیبادەتە، جا مرۆڤى دوعاكار لەهەر حاڵێكدا بێت هەر براوەیە، بەڵكو لە فەرموودەدا هاتووە لە پێغەمبەرى خواوە بەوەى كە هەركەس دوعا بكات ئەوا یەك لەو سێ شتەى بۆ هەیە: یان وەڵام دەدرێتەوە، یان بەڵاو ناخۆشیەكى لەوە گەورەترى لەسەر لادەچێت، وە یان ئەوەتا هەڵدەگیرێت بۆى بۆ رۆژى دوایی(٢) .

وە من ئامۆژگارى ئەو برایە دەكەم كە ئەو دەستەواژەیەى وتوە بەوەى كە تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا –عزوجل- چونكە ئەو قسەیە تاوانێكى گەورەیە و دژ وپێچەوانەى فەرمانى خوایە بە دوعا وپاڕانەوە لێى. 

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري: كتاب الدعوات / باب يستجاب للعبد ما لم يعدل (6340)، ومسلم : كتاب الذكر والدعاء/ باب بيان أنه يستجاب للداعي ما لم يعجل ... (2735).
) أخرجه الترمذي: كتاب الدعوات/ باب في انتظار الفرج وغير ذلك (3573).

سەردان: ١,٨٧٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان