كەسێك خۆى دەسوتێنێت بۆچى گوناهى دەگاتێ لەكاتێكدا سەرئەنجامى هەر مردنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك خۆى دەسوتێنێت بۆچى گوناهى دەگاتێ لەكاتێكدا سەرئەنجامى هەر مردنە؟
پرسیار:

كەسێك خۆى دەسوتێنێت بۆچى گوناهى دەگاتێ لەكاتێكدا سەرئەنجامى هەر مردنە؟ وە ئایا سزاى كەسێك كە خۆى دەكوژێت چیە؟

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

خۆسوتاندن یان خۆكوشتن بەئەنقەست گوناهێكى گەورەیە نابێ موسڵمان پەناى پێ ببات وە پێویستە موسڵمان بەئارام بێت بەرامبەر كۆسپەكانى ژیانى دونیا و ترسى خواى هەبێت و ئەو باوەڕەى بەخوا و ڕۆژى دوایى و قەزاو قەدەر ئەبێت كارێكى وا بكەن كەسى موسڵمان هەرگیز لە دونیادا دەست بۆ خۆكوشتن و نائومێدى نەبەن وە دەبێ موسڵمان هەمیشە چاوى لە پاداشتى ڕۆژى دوایى یەوە ببێت ڕاستە دوا ئەنجامى هەموو كەسێك هەر مردنە بەڵام ئێمە كەسمان نازانین كەى و بەچى و لەكوێ دەمرین وە قەدەغەمان لەسەر كراوە خۆمان بكوژین كەوا بوو مرۆژ كاتێك تاوانبار دەبێت كە خۆى بكوژێت ئەگینا مردن هەر یەكجارە و هەر ئەوەشە كە بۆى نوسراوە بەڵام ئەو تاوانباربوونە لەبەر ئەوەیە فەرمانى خواى شكاندووە سزاى كەسێك كە خۆى بسوتێنێ یان بكوژێت بەئەنقەست ئەوەیە كە ئەبو هورەیرە خواى لێ ڕازى بێ ئەڵێ پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى:(من تردّى من جبل فقتل نفسه فهو في نار جهنم يتردى فيها خالداً مخلداً فيها أبداً، ومن تحسى سُمّاً فقتل نفسه سمُّه في يده يتحساه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً ومن قتل نفسه بحديدة مخديدته في يده يتوجأ بها في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً)رواه البخاري ومسلم.

واتە: هەر كەسێ بەئەنقەست خۆى لە شاخێك فڕێ بداتە خوارێ خۆى بكوژێت ئەوە سزاى لە ڕۆژى دوایی دا لە ئاگرى دۆزەخ ئەوەیە بەبەردەوامى لە ئاگردا خۆى فڕێ دەداتە خوارێ وە هەركەس ژەهر بخوات و خۆى بكوژێت ئەوە لە دۆزەخدا ژەهرەكە بەدەستییەوەیەتى و دەیخوات و دەیكوژێتەوە بەبەردەوامى وە هەركەس خۆى بكوژێت بە پارچە ئاسنێك لە دۆزەخدا ئەو ئاسنەیە بە دەستییەوەیەتى بەوە لە خۆى دەدات بەبەردەوامى.
كەوا بوو موسڵمانى بەڕێز خۆكوشتن یەكێكە لە تاوانە گەورەكان وە ئەو كەسەى لە دونیادا خۆى دەكوژێت ئەوە كەسێكى نا ئومێد و ڕەشبینە و لە دوا ڕۆژیشدا سزاكەى زۆر سەختە خوا پەنامان بدات.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٩٦٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان