ئایەدروسته ئنجیل بخوێنمەوه تەنها بۆ ئە وەی بزانم چی تیادا نوسراوه چونكە زۆر جار لە گەڵ مەسیحیەكاندا موناقەشە دە كەم.
بسم الله الرحمن الرحيم
خوێندنەوەى ئينجیل تەنها بۆ ئەوەى كە بزانرێت چى تێدایە، و موناقەشەى هەڵگرانى پێ بكرێت هیچى تێدا نیە، ئەگەر لە لایەن كەسێكەوە بێت زانیارى شەرعى تەواوى هەبێت، و ترسى ئەوەى نەبێت كە بڕواى پێ بكات، واز لە ئایینەكەى خۆى بهێنێت، ئەگەر نا لە لایەن كەسێكى سەرەتاى، و بێ ئاگا لە ئایینەكەى بێت ئەوا درووست نیە ئەنجام بدرێت، هەروەكو لە پەڕتوكەكانى سیرەدا هاتووە كە جارێكیان پێغەمبەرى خوا ﷺ پارچە تەورات یان ئینجیلێك بە دەستى ئیمامى عومەرەوە (رضي الله عنه)دەبینێت، و لێی توڕە دەبێت، كەچى دواتر لە خەلافەتى ئیمامى عومەردا خۆى هانى ئەوەى دەدا كە چەند كەسانێك فێرى ئەو شتە ببن، والله أعلم.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە