چۆنێتى باوەڕبونمان بە کتێبە ئاسمانییەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى باوەڕبونمان بە کتێبە ئاسمانییەکان

باوەڕ بوون بە كتێبەكان
بە كورتی: پێویستە كە باوەڕمان هەبێ‌ كە خوای گەورە چەندین كتێبی ناردووە بۆ سەر پێغەمبەرانی، بۆ ڕونكردنەوەی مافی خوا و بانگەواز بۆ لای ئەو، وەكو دەفەرموێ‌: [ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ] [الحديد: 25] .
واتە: بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان بە موعجیزەوە ناردووە، و لە گەڵیشیاندا كتێبی ئاسمانی و دادوەریمان ناردووە تا خەڵك دادوەری بخەنە بەرچاو، واتە: فرمانمان بە دادوەری كردون.
وە دەفەرموێ‌: [كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْــــــكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِـــــيـــمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مُسْتَقِيمٍ ] [البقرة: 213] .
واتە: خەڵك لە سەرەتاوە لە سەر یەك ئاین بوون، پاشان جیاوازیان تێ‌ كەوت، و خوای پەروەردگاریش پێغەمبەرانی بە موژدەری و ترسێنەریەوە بۆ ناردن، وە لە گەڵ ئەواندا كتێبی بۆ ناردوون، بۆ ئەوەی لە جیاوازیەكانی نێو خەخەڵكدا دادوەری بكەن.
وە بەورد و دریژی: باوەڕمان هەیە بەوانەی خوا ناوی بردوون وەكو: (تەورات، و ئنجیل، و زەبوور، و قورئان).
قورئانی پیرۆز كۆتا ترین و باشترین كتێبی خوایە و بەسەر ڕاگەیشتو و بە ڕاستخەرەوەی باقی كتێبەكانی ترە.
لە سەر هەموو موسڵمانان پێویستە شوێنی بكەون و حوكمی پێ‌ بكەن هەروەها بەو فەرموودانەی كە سەلمێنراوە لە پێغەمبەرەوە .
چونكە خوای گەورە پێغەمبەر ی ناردووە بۆ گشت جنۆكە و ئادەمیزاد، وە ئەم قورئانەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی حوكمی پێ‌ بكەن لە نێوانیاندا، وە خوا كردویە بە شیفای دڵان، قورئانی گێڕاوە بە ڕونكەرەوە بۆ هەموو شتێ‌، وە بە هیدایەت و ڕەحمەت بۆ باوەڕداران، وەكو خوا دەفەرموێ‌: [ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ] [الأنعام:155] .
واتە: ئەم قورئانە كتێبێكی پیرۆزە دامانبەزاندوە پەیڕەوی پێ بكەن، و تەقواتان هەبێ‌ بەڵكو بەر ڕەحمەتی خوا بكەون.
وە دەفەرموێ‌: [ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَاناً لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدىً وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ ] [النحل:89] .
واتە: ئەم قورئانەمان بۆ ناردی كە ڕوونكەرەوەی هەموو شتێكە و هۆی ڕێنمونی و ڕەحمەت و موژدەیە بۆ موسڵمانان.
وە دەفەرموێ‌: [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ] [الأعراف: 158] .
واتە: بڵێ‌ ئەی خەڵكینە بەڕاستی من نێردراوی خوام بۆ لای هەمووتان، ئەو خوایەی كە موڵكی ئاسمانەكان و زەوی تایبەتی ئەوە، پەرەستراوێكیتر نییە شایستەی پەرەستن بێت جگە لەو نەبێت، هەر ئەوە زیند و دەكاتەوە و دەمرێنێ‌، جا باوەڕ بە خوا و پێغەمبەری خوا بێنن، ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی كە باوەڕی بە خوا و گوفتارەكانی خوا هەیە، شوێنی بكەون تا ڕێنمونی بكرێن.
وە چەندین ئایەتی تر كە لەم ڕووەوە هاتوون.

الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله