بە بۆچوونی ئێوە ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بە بۆچوونی ئێوە ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئیسلام بریتی نیە لە كۆمەڵێك قانوون و یاسا كە مرۆڤەكانی سەردەمێك یان هی شوێنێك دانیشتبن و دروستیان كردبێت، ئەگەر بێت و ئیسلام بریتی بێت لە بەرنامەی حیزبێك یان كۆمەلێك كەس ئەوە هەرچەندە ئاستی رۆشنبیری ئەو كەسانەش بەرزبێت دوای ئەوان كەسانێكی لەوان تێگەیشتووتر دەسكاری دەكەن، یاخود ئەو قانوونەی بۆ شۆێنێك دانراوە پێوستی بە دەسكاری دەبێت لە شوێنێكی تر، بەڵام ئەو ئیسلامە هی خوایە كە كات و شوێن و زەوی وئاسمان و شەو ڕۆژی داناوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: [أَلا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ] پەروەردگارێك ئەو دینەی ناردووە كە دەزانێت مرۆڤەكانی پێوستیان بەچی هەیە.بۆیە ئەو ئاینە تا كۆتایی زەمانەو پێویستی بە دەسكاری كردن نییە، بەڵام (الفتوی تتغیر زمانا و مكانا)، بەڵام هەندێ‌ فەتوای شەرعی بەگوێرەی شوێن و كات دەگۆڕێت، وەكو قەدەغەكردنی فرۆشتنی جاریەكە خەلیفە عمر(رەزای خوای لێ بێت)قەدەغەی كرد كەواتە لە هەر زروفێكدا بە گوێرەی بەرژەوەندی و قازانج لە چی دایە و ژیان لە چی دایە. دەتوانرێت گۆڕنكاری لە و فتوایانەدا بكرێت، واتە ئاینی ئیسلام مەجالی بۆ چەند شتێك هێشتووەتەوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام ئەوەی حەرامە حەڵاڵ نابێت. تا رۆژی قیامەت دەسكاری ناكرێت، زینا حەرامە وحەڵاڵ نابێت،بە پێچەوانەوە نوێژ فەرزەو لانابرێت.
لە لایەن بەڕێز د.عبداللطيف وەڵام دراوتەوە

سەردان: ٣,٢١٤ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان