تەفسیری ئایەتی : ( رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ ) و وەڵامی گومانێک: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەفسیری ئایەتی : ( رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ ) و وەڵامی گومانێک
پرسیار:

خوای پەروەردگار لەسورەتی ڕەحماندا دەفەرموێت: ( رب المشرقين ورب المغربين ) ، جا ئایا تەفسیری بکەین بەوەی خۆرهەڵات لەم دونیایەدا لەسەر ئەرزە ، وخۆر هەڵاتێکی تریش هەیە لەڕۆژی دوایی دا ؟ یاخود تەفسیر ولێکدانەوەی تری هەیە؟

‏بسم الله الرحمن الرحیم 
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

کەلیمەی "المشرق والمغرب" لەقورئانی پیرۆزدا بەتاک وجوت وکۆ هاتوو .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ) الرحمن/ 17 ، 
واتە: خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵاته‌كه‌و هه‌ردوو ڕۆژئاواكه‌یه‌. 

وەهەروەها فەرموویەتی : (رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ الْمَشَارِقِ) الصافات/ 5 ، 
واته: ئه‌و (الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیان و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كانیشه‌، بۆیه‌ ده‌فه‌رمێت: ڕۆژهه‌ڵاته‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك كه‌ خۆر هه‌ڵدێت ڕۆژهه‌ڵاتێكی هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ چونكه‌ هه‌موو رۆژێك له‌ شوێنێكى جیاوازه‌وه‌ هه‌ڵدێت، وه‌ باسى رۆژئاواى نه‌كردووه‌ چونكه‌ له‌ ئایه‌تى تر باسى كردووه‌. 

وەهەروەها فەرموویەتی : (فَلَا أُقْسِمُ بِرَبِّ الْمَشَارِقِ وَالْمَغَارِبِ إِنَّا لَقَادِرُونَ * عَلَى أَنْ نُبَدِّلَ خَيْرًا مِنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ) المعارج/ 40، 41 ، 
واته: سوێند ئه‌خۆم به‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كان و ڕۆژئاواكان، واته‌: هه‌موو ڕۆژێك كه‌ خۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵدێ و هه‌موو ڕۆژێك له‌ ڕۆژئاواوه‌ ئاوا ئه‌بێ، سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كان و ڕۆژئاواكان ، ئێمه‌ توانامان هه‌یه‌. 
كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو به‌رین وه‌ كه‌سانێك له‌مان باشتر بێنین كه‌ گوێڕایه‌ڵی ئێمه‌ بكه‌ن و سه‌رپێچیمان نه‌كه‌ن وه‌كو چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان له‌ناو بردووه‌، یان توانامان هه‌یه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌ لاشه‌ى باشتر له‌وه‌ى خۆیان زیندوویان بكه‌ینه‌وه‌ ، وه‌ هیچ كه‌سێكیش نیه‌ كه‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا و بێده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌وه‌ستانمان بكات. 

وەهەروەها فەرموویەتی : (رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلًا) المزمل/ 9 .
واته: خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه‌ ، هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ ، تۆ ته‌نها خوای گه‌وره‌ بكه‌ به‌ وه‌كیل وه‌ كاره‌كانتی پێ بسپێره‌و ته‌وه‌كول بكه‌ره‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌. 
جا بڕگەی فەرمایشتی : (رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ) : مەبەست لێ : خۆرهەڵاتی زستان وهاوینە ، وخۆر ئاوای زستان وهاوینە ، خۆر لەهاویندا دەجوڵێت بەرە ولای باشوری ئەرز ولەزستاندا بەرە وباکور ، بۆیە شوێنی هەڵاتنیان جیاواز دەبێت لەهاویندا ، وەهەمان شێوە شوێنی ئاوا بوونی لەزستاندا ، بەم پێیە دوو جێگەی دەرکەوتنی دەبێت دانەیەکیان لەهاویندا وئەویتریان لەزستاندا ، وبەهەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی .

وە مەبەست لەئایەت وبڕگەی : (رَبّ الْمَشَارِقِ وَالْمَغَارِبِ) شوێنی دەرکەوتنی خۆر وئاوا بوونیەتی بەگوێرەی دەرکەوتن وئاوا بوونی لەهەموو ڕۆژێکدا ، چونکە هەر ڕۆژە وجێگەیەکی هەیە لەدەرکەوتن وئاوا بووندا ، جیاواز لەوەی ڕۆژی ڕابردوو . 
یاخود مەبەست لێی : شوێنی دەرکەوتنی ئەستێرەکان وخۆر ومانگە .
وە مەبەست لەئایەت وبڕگەی : (رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ): جنسی خۆرهەڵات وخۆرئاوایە ، بەو پێیەش ماناکەی هەموو شوێنێکی دەرکەوتنی خۆر وئاوا بوونیەتی .
( ابن كثير )  ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
"(رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ) واتە: شوێنی دەرکەونی خۆر لەهاوین وزستاندا ، ولەبارەی ئایەتەکەی ترەوە کەئایەتی: (فَلا أُقْسِمُ بِرَبِّ الْمَشَارِقِ وَالْمَغَارِبِ) دەڵێت: 
ئەوە بەپێی شوێنی دەرکەوتنی خۆر وگۆڕانیەتی لەهەموو ڕۆژێکدایە ،ولەبارەی ئایەتەکەی ترەوە کەئایەتی : (رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ لَا إِلَهَ إِلا هُوَ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلا) دەڵێت: مەبەست لەمە جنسی خۆرهەڵات وخۆرئاوایە .
ا "تفسير ابن كثير" (7/ 492) .س

وە زانای پایەبەرز ابن العثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
" (رب المشرقين ورب المغربين) مەبەست لێی:
 جێگەی خۆر ئاوا بوونە لەهاوین وزستاندا ، شوێنی خۆر هەڵاتن لەهاویندا لەو پەڕی باشور دەبێت ، وشوێنی خۆر هەڵاتن لەزستاندا لەو پەڕی باکور دەبێت  . 
وخودا ئاماژەی بەوە داوە کەبۆ چەند مەسڵەحەتێکی گەورەیه بۆ خەڵک ، وهەروەها بەڵگەی تەواوە لەسەر توانای خودا وتەواویەتی ڕەحمەت ودانایی خودا ، چونکە کەس توانای لادانی هەڵاتنی خۆری نییە بەرەو جێگەیەک ، هەروەک توانای لادانی خۆری نییە لەئاوا بووندا ، هەر بۆیە فەرموویەتی  : (رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ * فَبِأَيِّ آلاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) .
واتە: خۆرهەڵاتی زستان وهاوینە ، وخۆر ئاوای زستان وهاوینە ، خۆر لەهاویندا دەجوڵێت بەرە ولای باشوری ئەرز ولەزستاندا بەرە وباکور ، بۆیە شوێنی هەڵاتنیان جیاواز دەبێت لەهاویندا ، وەهەمان شێوە شوێنی ئاوا بوونی لەزستاندا ، بەم پێیە دوو جێگەی دەرکەوتنی دەبێت دانەیەکیان لەهاویندا وئەویتریان لەزستاندا ، وبەهەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی .
لەدوای ئەوە فەرموویەتی بەچ ناز ونیعمەتێکی خودا کافر دەبن وبەدرۆی دەزانن کەبەندەکانی بەخشیوە .
وە لەئایەتێکی تردا فەرموویەتی : (فَلا أُقْسِمُ بِرَبِّ الْمَشَارِقِ وَالْمَغَارِبِ) .
واتە: سوێند ئه‌خۆم به‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كان و ڕۆژئاواكان، واته‌: هه‌موو ڕۆژێك كه‌ خۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵدێ و هه‌موو ڕۆژێك له‌ ڕۆژئاواوه‌ ئاوا ئه‌بێ، سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كان و ڕۆژئاواكان .
خۆرهەڵات وخۆر ئاوای پێکەوە هێناوە ، وە لەئایەتی سێیەم دا فەرموویەتی  : (رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلاً) .

وەهیچ دژ بەیەکیەک لەنێوان ئەم ئایەتانەدا نی یە ، مەبەست لەو ئایەتەی کەخۆر ومانگ بەکۆ هاتوون ئەوەیە کەپێشتر گوتمان ، وەمەبەست لەو ئایەتەی کەخۆر ومانگ بەجوت هاتوون :
شوێنی خۆر هەڵاتن ئاوا بوونیەتی ، بەو پێیەیی هەر ڕۆژێک لەجێگەیەکی جیاواز لەڕۆژی ڕابردوو دەردەکەوێت وئاوا دەبێت . 
وە بەنیسبەت ئایەتی : (رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ) .
مەبەست لێی: خودا خاوەنی هەموو شوێن وجێگەیەکه جا خۆر هەڵات بێت یاخود خۆر ئاوا .
"فتاوى نور على الدرب" (5/ 2) بترقيم الشاملة .

وە مەبەست لەخۆرهەڵات وخۆر ئاوا لەم ئایەتانەدا : خۆر هەڵاتن وخۆر ئاوا بوونە لەدونیادا ، نەک دوا ڕۆژ ، چونکە لەدوا ڕۆژدا خۆر هەڵاتن وخۆر ئاوا بوون نی یە .

وە ( الطحاوي ) لەکتێبی "شرح مشكل الآثار" (183) لە ئەبو هورەیرەوە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە وئەویش لەپێغەمبەرەوە کەفەرموویەتی  ( الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ ثَوْرَانِ مُكَوَّرَانِ في النار يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) وصححه الألباني في "الصحيحة" (124) .
واتە: خۆر ومانگ ڕوناکیان نامێنێت وکۆ دەکرێنەوە لەڕۆژی دوایی دا دەکرێنە نێو دۆزەخەوە .

( الحافظ ابن حجر)  ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
"( الْخَطَّابِيُّ) گوتوویەتی : مەبەست لێی ئەوە نی یە کاتێک دەکرێنە نێو ئاگرەوە سزا دەدرێن ، نا بەڵکو بۆ شکاندنی لوتی ئەو کەسانەیە کەلەدونیادا دەیان پەرستن ، بۆ ئەوەی بزانن عیبادەت کردن بۆیان باتڵە ، وگوتراوە: ئەوان لەئاگر دروست کراون وگەڕێندراونەتەوە بۆی .
 وە( الْإِسْمَاعِيلِيُّ) دەڵێت: مەرج نییە کۆ کردنەوەیان لەئاگردا بۆ سزا دانیان بێت ، خودا لەنێو ئاگردا فریشتە وبەرد وجگە لەوانەشی هەیە ، بۆ ئەوەی سزا بێت بۆ دۆزەخیەکان ، وئامێری ئازاردان بێت بۆ کەسانێک کەخۆی دەیەوێ ، نەک خودی ئەو شتانە سزا دراو بن .
"فتح الباري" (6/ 300) .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٣٨٥ بەش: تەفسیرى قورئان