من قوتابیم لەقوتابخانە ، وبەردەوام هەوڵ دەدەم بەرزترین نمرە بەدەست بێنم ، بەڵام چۆن بۆ هاوشێوەی خۆم خێرم بوێ له قوتابیەکانی تر ئەوانەی کەمونافەسەم لەگەڵ دەکەن ؟ ، خۆ ئەگەر پێم خۆش بێت ئەوانیش بەرزترین نمرە بەدەست بێنن ئەوا وەک ئەوە وایە خۆم لەئاستێکی نزم تر لەوان دانابێت؟
هیچی تێدا نییە گەر پێت خۆشبێت بەرزترین پلە بەدەست بێنیت لەتاقیکردنەوەکاندا ، ونەفسی خۆت پێش بخەیت ، لەگەڵ ئەوەشدا خێر ودەرەجەی بەرزت پێ خۆش بێت بۆ براکانت.
و گەر گەشتی بەپلەی کامڵی ، وئەوەی بۆ خۆت پێت خۆش بەتەواوی بۆ ئەوانی ترت پێ خۆش بێت ، ئەوا فەزڵ وڕێزیانت داوە بەسەر خۆتدا ، وبەزترین پلەیە ، بەڵام واجب جی یە .
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێشەوا بوخاری (13) ، ومسلم (45) لەئەنەسەوە فەرموودەیەکیان گێڕاوەتەوە ودەڵێت: پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ، حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ) .
واتە: هیچ کەسێک لەئێوە ئیمان ناهێنێت (بەتەواوی) تاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براکەشی پێی خۆش نەبێت .
گومانی تێ دا نی یە مروڤ حەز دەکات خۆی بەرزترین پلە بەدەست بێنێت ، وپێش بڕکێ دەکات لەگەڵ کەسانی تر ، بۆیە زانایان دەڵێن: مەبەست لەو فەرموودە بەشێوەیەکی گشتی ، بەشێوەیەک پێت خۆش بێت شەڕی لێ بەدوور بێت ، وهیچی تێ دا نییە گەر مرۆڤ بۆ خۆی پێی خۆش بێت پێشی کەسانی تر بکەوێت لەشتە باشەکاندا.
(ابن الجوزي) ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە "كشف المشكل من أحاديث الصحيحين" (3/ 231)دا دەڵێت:
"چۆن ئەوە بەدەست دێت ، لەکاتێکدا هەموو کەسێک حەز دەکات نەفسی خۆی پێش بخات لەو شتانەدا کەهەڵی دەبژێرێت ، وحەز دەکات پێش کەسانی تر بکەوێت لەشتە باشەکاندا ، وعومەر پێش بڕکێی کردووە لەگەڵ ئەبو بەکردا ؟
وەڵام : مەبەست لێی دەست کەوتنی خێرە بەشێوەیەکی گشتی ، ودروو بوونە لەشەڕ وخراپە وناخۆشی .
پێویستە موسوڵمان ئەوەی بۆ براکەی پێ خۆش بێت ، هەر وەک چۆن بۆ خۆی پێی خۆشە ، بەڵام بەنیسبەت زیادەی فەزائیل وبەدەست هێنانی پلە وپایە ، هیچی تێدا نی یە نەفسی خۆی پێش بخات لەو شتانەدا .
وە (ابن رجب) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : بەڵگە هەیە لەسەر دروستی ئەوەی کەسێک تاوان بار نابێت گەر حەز نەکات کەس لەو جوانتر بێت ، پێشەوا ئەحمەد وحاکم لەعبداللەی کوڕی مەسعودەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: «أتيت النبي ﷺ وعنده مالك بن مرارة الرهاوي، فأدركته وهو يقول: يا رسول الله، قد قسم لي من الجمال ما ترى، فما أحب أحدا من الناس فضلني بشراكين فما فوقهما، أليس ذلك هو البغي؟
فقال: " لا، ليس ذلك بالبغي؛ ولكن البغي: مَنْ بَطِر - أو قال: - سَفِه الحقَّ، وغمص الناس»".
واتە: چووم بۆ لای پێغەمبەر ﷺ ومالکی کوڕی مەرارەی ڕەهاوی لەلا بوو ، گەشتم بەوەدا دەیگوت:
ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ وەک دەبینی خودا جوانی پێ بەخشیوم ، ومن پێم خۆش نی یە کەس تەنانەت لەقەیتانی پێڵاو ولەوەش بەرەر سەر لەپێش منەوە بێت ، ئایا ئەوا بەغی وسنوور بەزاندن نی یە ؟
فەرمووی و نەخێر ، ئەوا بەغی وسنوور بەزاندن نی یە ، بەڵکو سنوور بەزاندن : ئەوەیە کەسێک حەق ڕەت بکاتەوە ،وخەڵک بەکەم تەماشا بکات .
وە لەفەرموودەیەکی ترا کە ئەبو داود لەئەبو هورەیرەوە گێڕاویەتیەوە وئەویش لەپێغەمبەرەوە ﷺ وکەلیمەی: " الكبر" لەبری " البغي " هاتووە .
لەم فەرموودەیەدا ئەوە ڕەتکراوەتەوە کەکەسێک پێی ناخۆش بێت کەسێکی تر لەو جوانتر بێت بەسنوور بەزاندا وخۆ بەگەوره زانین ئەژمار بکرێت ، و ئەو دووەی بەڕەتکردنەوەی حەق وبەکەم دانانی خەڵک لێکداوەتەوە .
"جامع العلم والحكم " (1/370) .
وەهەروەها (ابن حجر الهيتمي) دەڵێت: مەبەست لەهاوبەش بوون لێرەدا :
هاوبەش بوونە بەشێوەیەکی گشتی ، ئەوەش وا دەخوازێت ئەزیەتی کەسەکان نەدرێت وناخۆشی وناڕەحەتیان لێ دوور بخرێتەوە ، ومانای ئەوەیه:
مرۆڤ چۆن پێی خۆشە گەر مافی لای کەسێک بوو وەری بگرێتەوه بەهەمان شێوە گەر کەسێک مافێکی لای ئەو بوو بگێڕێتەوە بۆی ، وحەق پێش بخات ، هەر چەند بەلاشیەوە قورس وناڕەحەت بێت.
وەلەفەرموودەیەکدا هاتووە: "انظر ما تحب أن يأتيه الناس إليك، فَأْتِه إليهم" .
واتە: بڕوانە بزان چۆن پێت خۆشە خەڵک مامەڵەت لەگەڵ بکات تۆش بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکە .
وە هەر بۆیە کاتێ پرسیار لەئەحنەف کرا :
چۆن فێری لەسەر خۆیی بوویت ؟
گوتی: لەخۆمەوە ، پێی گوترا : چۆن؟
گوتی: من کاتێ گەر شتێکم لەکەسێک ببینایە وپێم ناخۆش بوایه ، ئەوا هاوشێوی ئەو کارەم لەگەڵ کەسانی تردا ئەنجام نەدەدا !
بۆیە هیچ ڕێگریەک نییە لەوەی مرۆڤ پێی خۆش بێت باشترین کەس بێت .
بەڵام دەبێ ئەوەش بزانیت تەواوی وکەماڵی پێچەوانەی ئەوەیه ؛ فوزەلی کوڕی عیاز بەسوفیانی کوڕی عوەیەینەی گوت: ( إن كنت تودُّ أن يكون الناس مثلك، فما أديت للَّه الكريم النصيحة، فكيف وأنت تودُّ أنهم دونك؟!) انتهى من" الفتح المبين بشرح الأربعين " ص 307 .
واتە: گەر تۆ پێت خۆش بێت خەڵک وەک تۆ بن ، ئەوا بۆ خودا ئامۆژگاریت جێ بەجێ نەکردووە ، ئەی چۆن گەر پێت خۆش بێت لەتۆ کەمتر بن؟!.
وەلحاسڵ :
هیچی تێدا نییە گەر پێت خۆشبێت بەرزترین پلە بەدەست بێنیت لەتاقیکردنەوەکاندا ، ونەفسی خۆت پێش بخەیت ، لەگەڵ ئەوەشدا خێر ودەرەجەی بەرزت پێ خۆش بێت بۆ براکانت.
و گەر گەشتی بەپلەی کامڵی ، وئەوەی بۆ خۆت پێت خۆش بەتەواوی بۆ ئەوانی ترت پێ خۆش بێت ، ئەوا فەزڵ وڕێزیانت داوە بەسەر خۆتدا ، وبەزترین پلەیە ، بەڵام واجب جی یە .
(ابن بطال) ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە " شرح البخاري " (1/ 65): دا دەڵێت" ئەبو زەناد گوتوویەتی: (ظاهره التساوي، وحقيقته التفضيل، لأن الإنسان يحب أن يكون أفضل الناس، فإذا أحب لأخيه مثله، فقد دخل هو في جملة المفضولين") .
واتە: زاهر وڕواڵەتی فەرموودەکە بۆ یەکسانی دێت ، وحەقیەتەکەی ئەوەیە ڕێزدانی کەسانی ترە بەسەر خۆدا ؛ چونکه مرۆڤ پێی خۆشە باشترین کەس بێت ، خۆ ئەگەر بۆ براکەی هاوشێوەی خۆی پێی خۆشبوو ، ئەوا ئەویش دەچێتە ڕێزی کەسانێکەوە کەپلەیان بەرز نی یە بەبەراورد بەکەسانی تر .
والله أعلم.