ئامۆژگارى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگارى قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگا
پرسیار:

بە بۆنەى هاتنەوەى ساڵى نوێى خوێندنەوە چ ئامۆژگارییەکتان هەیە بۆ قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاکان؟

بەبۆنەى دەست پێکردنى ساڵى نوێى خوێندنەوە ئەم ئامۆژگاریانە پێشکەش بە قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەین بە ئومێدى ئەوەى سوودمەند و مۆفەق بن .

یەکەم : ئامۆژگاریان دەکەین بە تەقوای خودا ، کە کۆ کەرەوەی هەموو خێرێکە ، تەقواش بەکورتی بریتی یە لەئەنجام دانی واجبەکان ، ودوور کەوتنەوە لەحەڕام کراوەکان لەپێناوی خودادا ، هەروەک طلق بن حبيب-رضي الله عنه- لەبارەی تەقواوە گوتویەتی :"أن تعمل بطاعة الله على نور من الله ، ترجو ثواب الله.وأن تترك معصية الله على نور من الله ،تخاف عقاب الله ".
جا یەکێک لەبەرو بوومەکانی تەقوا :
- ئاسان کارییە لەفێر بوونی زانستدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :"واتقوا الله ويعلمكم الله".
واتە : وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ پێویستتان بێ خوای گه‌وره‌ فێرتان ئه‌كات .

- ئاسان کارییە لەهەموو کارێکدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: "ومن يتق الله يجعل له من أمره يسرا".
واتە : وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و خۆی له‌ تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ كاروباری له‌ دونیاو قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات .

- هۆکارێکە بۆ بردنەوە وسەرکەوتن لەدونیا ودوا ڕۆژدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی:"ومن يطع الله ورسوله ويخش الله ويتقه فأولئك هم الفائزون".
واته : وه‌ هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات ، وه‌ به‌ زانیاریه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێ ، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات ، ئا ئه‌م كه‌سانه‌ براوه‌ن له‌ دونیاو قیامه‌ت .

دووەم : پەنا بردنە بەر خودا ، و ئیعتماد نەخستنە سەر تێگەیشتن وزیرەکی خۆت ،  چونکە ئەو کەسەی ئەو زیرەکیەی پێ بەخشیوی دەتوانێت لێت مەنع بکات .
شاعیر دەڵێت :
إذا لم يكن عون من الله للفتى  ..   فأكثر ما يجني عليه اجتهاده.
واتە : گەر یارمەتی خودا نەبێ بۆ مرۆڤ ...ئەوا زۆرترین شت کەزیانی پێدەگەیەنن هەوڵدان وزیرەکیەکەیەتی .
 
سێیەم : ئاگاداری حەسودی و ڕق وکینە بە ، وسوور بە لەسەر پاکی دڵ ، وحەز کردن بەخێری کەسانی تر ، وخۆشویستنیان ، وهەڵس وکەوت کردن لەگەڵیان بەڕوویەکی گەشەوە ، وە بەزمانێکی تەڕ وپاراوەوە ، وە بەڕەوشت بوون لەگەڵیان .

چوارەم : ئاگادار بە هاوڕێیەتی کەسی خراپ مەکە ؛ چونکە دەبێتە هۆکاری دەردە سەری ونەهامەتی ، چۆن سوود بەتۆ دەگەیەننن لەکاتێکدا سوودیان بەخۆیان نەگەیاندووە ؟!!.
جا هاوڕێیەتی خراپ لەزانکۆ زیانێکی گەورەی هەیە .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی :"الأخلاء يومئذ بعضهم لبعض عدو إلا المتقين".
واتە : دۆست و خۆشه‌ویستانی دونیا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان ئه‌بن به‌ دوژمنی یه‌كتری و له‌ یه‌كتری جیا ئه‌بنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دونیادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دونیا یه‌كیان خۆشویستووه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ ته‌قوای خوایان كردووه‌و له‌ دونیادا له‌به‌ر خوا یه‌كتریان خۆش ویستووه‌ له‌ قیامه‌ت نابن به‌ دوژمنی یه‌كتری، به‌ڵكو له‌ به‌هه‌شتدا كۆ ئه‌بنه‌وه‌و دۆستی یه‌كن . 

وه ئيامی ( أبو داود والترمذي)  بەسەنەدێکی  حەسەن فەرموودەیەکیان بەمەڕفوعی لە ( أبي هريرة-رضي الله عنه-) گێڕاوەتەوە : "الرجل على دين خليله ، فلينظر أحدكم من يخالل".
واتە : پیاو لەسەر دینی هاوڕێیەکەیەتی ، دەی یەکێک لەئێوە با تەماشا بکات بزان هاوەڵی کێ دەکات .

هاوەڵی کردنی کەسانی خراپ دەبێتە هۆکاری لەنێو چوون ولاڕێ بوون و کەوتنە نێو تاوانی گەورەوە وەک زینا و مەشروب خواردنەوە و جگەرە و نێرگەلە کێشان.

پێنجەم : ئاگاداری ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتی و کەناڵە ئاسمانیەکان بە ، چونکە ئێستا زۆرترین تاوان لە ڕێگەى ئەم شتانەوە دەکرێت وە کاتێکى زۆرى پێوە سەرف دەکرێ .

شەشەم : ئاگاداری بیر وبۆچوونی باتڵ بە کە لەنێو گەنجاندا لەزانکۆکان برەوی پێ دەدرێت لەگاڵتە کردن بەعەقیدە وڕوخاندنی مەبادیئەکانی ئیسلام ، بۆیە پێویستە زانستی شەرعی پێ بێت بۆ پاراست لە فیتنەی شوبوهات وشەهوات .

حەوتەم : ببە بەبانگەوازی کار بۆ لای خودا بەڕەوشت و ئاکارەکانت .

هەشتەم : ئاگاداری زۆر تێکەڵاوی بە بۆ ئەوەی خۆشەویستی وڕێز بەردەوام بێت لەگەڵ کەسانی تردا ، وسوور بە لەسەر مامناوەند بوون لەگاڵتە کردن وپێکەنیندا بۆ ئەوەی کەسایەتیت بپارێزیت .

نۆیەم : نزیک بە لەهاوڕێکانتەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان ، وتەداخولی شتێک لەژیانیان مەکە کەپەیوەندی بەتۆوە نییە .

دەیەم : ئاگاداری تێکەڵاوی بە لەگەڵ قوتابی کچ دا ، هەرچەند مەبەستت دەعوە کردنیش بێت ، ئەوا یەکێکە لەڕێگاکانی شەیتان .

یانزەیەم : سوور بە لەسەر سوود بینین لەکاتەکانت ، بەکاری بێنە بۆ خوێندن ودانیشتن لەگەڵ کەس وکارت ، وخوێندنەوە وگوێ گرتن لەشتی بەسوود ، و وەرزش کردن، وجگە لە مانەش .

ئیسلام گرنگیەکی زۆری داوە بەکات ، وخودا لەچەندین ئایەتدا سوێندی پێ خواردووە ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی ( والعصر  )
خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ عه‌صر كه‌ مه‌به‌ست پێی كاتی نوێژی عه‌صره‌ .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( والليل إذا يغشى والنهار إذا تجلى )
واته : خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ شه‌و كاتێك كه‌ به‌تاریكییه‌كانی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی دائه‌پۆشێ، یاخود ڕووناكی ڕۆژ دائه‌پۆشێ.
وه‌ سوێند ئه‌خوات به‌ ڕۆژ كاتێك كه‌ ده‌رئه‌كه‌وێ و ئاشكرا ئه‌بێ و ڕووناكییه‌كه‌ی تاریكی شه‌و ناهێلێت و ئه‌یبات. 

وەهەروەها فەرموویەتی ( والفجر وليال عشر
واته :  خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ به‌ره‌به‌یان .
 وه‌ خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌، كه‌ وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانه‌، یان ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، یاخود ده‌ ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجه‌)یه‌ كه‌ خۆمان پێی ئه‌ڵێین: نۆمینه‌ی حاجیان .

ئەوەش بزانە کە  پێغەمبەر فەرموویەتی  " لن تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يسأل عن أربع: عن عمره فيما أفناه وعن شبابه فيما أبلاه وعن ماله من أين اكتسبه وفيما أنفقه وعن علمه ماذا عمل به ؟ "
واتە : پێی هیچ عەبدێک لەڕۆژی دوایدا ناجوڵێت تاوەکو پرسیاری چوار شتی لێ نەکرێت  : 
له تەمەنى لەچى بەسەرى برد ، وه له گەنجێتيەكەى بەچى پيرى كردو له چى دا بەكارى هێنا ، وه لەماڵەكەى له كوێ پەيداى كردووه وه لەچى سەرفى كردووه وه چى كردووه به و زانستەى هەيبووه .

وەهەروەها فەرموویەتی " نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس: الصحة والفراغ "
واتە : دوو نيعمەت هەن زۆربەى خەڵك لێى بێ ئاگان و وەك پێويست سوودى لێ وەرناگرن :
ئه ويش تەندروستى باش و دەست بەتاڵی و هەبوونى كات .

ئایەت و فەرموودە زۆرن لەم بارەیەوە ؛ بۆیە پێویسته مرۆڤی باوەڕدار ئاگاداری کاتەکانی بێت وبەفیڕۆی نەدات .

دوانزەیەم : خۆ ڕازاندنەوە بەڕەوشتی ئیسلامی لەتەعامول کردن لەگەڵ کەسانی تردا جا مامۆستاکان بێت یاخود قوتابی وهاوڵان وجگە لەمانیش .

سیانزەیەم : پاراستنی چاو  : ئەم بابەتە زۆر گرنگ وهەستیاره ؛ بۆیە پێویسته لەسەر قوتابی باوەڕدار سوور بێت لەسەر پاراستنی چاوی ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( قل للمؤمنين يغضوا من أبصارهم ويحفظوا فروجهم ذلك أزكى لهم ..... ) . 
 ئه‌ی محمد - - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) ، وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت ، ئه‌مه‌ بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره‌ (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له‌ تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره‌ روناكى به‌ بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات .

وە هەروەها فەرموویەتی  : ( .... إن السمع والبصر والفؤاد كل أولئك كان عنه مسئولا )
واته : به‌راستى بیستن و بینین و دڵی مرۆڤ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ پرسیاریان لێ ئه‌كات و ئه‌یانهێنێته‌ قسه‌. 

چواردەیەم : كاتێ لەخوێندن بوویتەوە دەست بکە بەزیکر ویادی خودا کردن وداوای لێ خۆش بوون کردن وسوپاس کردنی خودا  .

پانزەیەم : سوور بە لەسەر پتەو کردنی پەیوەندیت لەگەڵ خودادا بەئەنجامدانی فەرزەکان ، وە بەگوێرەی توانا ئەنجام دانی سوننەتەکان ، وە ئامۆژگاری خۆم وتۆش دەکەم بەدەست گرتن بەئەنجام دانی نوێژی چێشتەنگاو ویتر ، وئاگاداری زیکرەکان بە چونکە ئەمە چاو کردنە لە پێغەمبەرى خوا ، و دەبێتە هۆکاری پاراستنت .