چۆن بتوانین خشتەكانى ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانەى وەرزى خوێندنمان دابەش بكەین بەشێوەیەك كەسەركەوتووبین؟
الحمد لله والصلاة السلام على رسول الله. أما بعد:
ووتەیەكى دووبارە هەیە كه لە هەموو ساڵێكى نوێ خۆێندندا لەزارى زۆرێك خۆێندكارەكانمانەوە دەیبیستین ئەویش ئەوەیە: (بەداخەوە ماوەى پشووى هاوین كۆتایى هات و پاشان نۆرەى قۆناغى دڵتەنگى و سەغڵەتیە-مەبەست ساڵى تازەى خوێندنە) وەهەروەها لەزارى باوكەكانەوە دەبیستین (سوپاس بۆ خوا دەرگاى قوتابخانەكان كرایەوە بەڕاستى هەلێكى باشە بۆ حەوانەوەو ڕزگاربوونمان لەكێشه وگرفتى منداڵەكانمان !!!)
ئێمەش دەڵێین سوپاس بۆ پەروەردگار كەشادى كردنەوە بەساڵێكى نوێ خوێندن خواى گەورە لەو كۆمەڵە ئەژمارمان بكات كە شوێن كەوتەى ڕێبازە ڕوونەكەى پێشەوا محمدن (صلى الله علیە وسلم)
ئەودوو ووتەیەى سەرەوە كەئاماژەمان پێكرد هیچیان دروست نى یە، پێویستە لەسەر شانمان كەمافى هەموو كارەكان بدەین، بەڕاستى پشووى هاوین باشترین هەلە بۆحەوانەوە و ڕزگاربوون لەكۆت و زنجیرى قوتابخانەو تاقى كردنەوەكان، بەڕاستى پشووى هاوین بوژانەوەیە بۆ لاوان تاوەكو بەگەرم وگوڕییەكى تازەوە لەساڵى نوێى خوێندن دا بەشدارى بكەن وەدەبێت باوكەكان ئاگاداربن كەپەروەردەكردنى وەچەكانیان ئەركى سەرشانیانە لەكاتى خوێندن و پشوودا وەبەهاتنى پشووش ئەركى سەرشانیان ڕاناوەستێ بۆیە پێویستە لەكاتى پشوودا چاودێرى وەچەكانیان بكەن سەرەڕاى هاوبەشى كردنیان لەیارى وسەیران وخوێندنەوەدا.............هتد كەدەبێتە مایەى سوودمەندى خۆێندكارە ئازیزەكانمان پاشان لەماوەى خۆێندنیشدا پێویستە باوكان هاوكاریان بكەن بۆدابەش كردنى كاتەكانیان لەنێوان خۆێندن و پەرستش و یارى و حەوانەوەو سەردان و...........كەدەرئەنجام خوێندكار بتوانێت لەكۆتایى ساڵدا بەرزترین نمرە بەدەست بهێنێت
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە لەزارى خۆێندكارەكانەوە كەدەپرسن:
باشە چۆن بتوانین خشتەكانى ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانەى وەرزى خوێندنمان دابەش بكەین بەشێوەیەك كەسەركەوتووبین
لەوەڵامدا دەڵێن: دەبێت خۆێندكار ڕەچاوى ئەم (5) خاڵەى لاى خوارەوە بكات بەپشتیوانى خوا دەبێتە مایەى سەركەوتنى
یەکەم : چەند جوانە خۆێندكار بزانێت كەخۆێندن پەرستشە وەپێویستە ناخى خۆى لەسەر ئەم بنچینەیە پەروەردە بكات تاوەكو ناخى گەشە بكات و پێش هەموو شتێك تێڕوانینێكى ئیجیبیانەى بۆ پرۆسەى خۆێندن لادروست بێت، وەدڵسۆزى خۆى بەردەوام تازەبكاتەوە بەپاراستنى سنوورە قەدەغەكراوەكان وڕەنگدانەوەى كردەوە جوانەكان لەكاتى خۆێندن دا وەكو دووركەوتنەوە لەتێكەلاوى ناشەرعى و قۆپى و درۆو ساختەكردنى بڕوانامەو....هتد دەبێت لاوان ئاگاداربن كە ئەم خۆێندنە قۆناغى پەڕینەوەیە بۆ پەرستشى پەروەردگار و پاشان خزمەت كردنە بەخێزان ونیشتمان .
دووەم : پێویستە خۆێندكار لایەنى (نوسین و خوێندنەوەى) بەهێز بكات چونكە دوو دەروازەى سەرەكین بۆ فێربوون وەپەروەردگاریش بنچینەى بانگەوازى بەووشەى (إقرأ-بخوێنە) دەست پێ كردووە لەیەكەم چركە ساتى وەحى دا .
سێیەم : ڕێك خستنەوەى كاتەكانى خۆێندن وحەوانەوەو یارى كردن....بەڕاوێژكردن لەگەڵ ئەندامانى خێزان دا تاوەكو خشتەیەكى چوون یەك دابنێن بەهاوكارى هەموو لایەكیان،وە بۆ ئەوەى هەر ئەندامێكیان بتوانێت یارمەتى ئەوى تریان بدات بۆ نموونە لەكاتى نان خواردن دا هەموویان بەیەكەوە دابنیشن یان لەكاتى نوێژكردن دا بەكۆمەڵ ئەنجامى بدەن بۆ ئەوەى پەیوەندیان بەیەكەوە بەهێزبكەن و لەیەكتر تێبگەن .
چوارەم : سووربوون لەسەرهەڵبژاردنى هاوڕێ چاك ودروست وەئەمەش لەوەوە لەمپەر دەگرێت كە پێویستە خۆێندكار بگەڕێت بەدواى (لاوى بەرهەمهێن،خوێندكارى زیرەك،سەركردەى داهێنەر)تاوەكو بتوانێت ژیانى پاڵفتەبكات بەچاكەو چاكەكارى چونكە بەڕاستى هاوڕێ لەسەر دینى هاوڕێكەیەتى بۆیە خوێندكاران بابزانن كێ دەكەن بەهاوڕیان وەپێویستە لەسەر باوكان ودایكان ڕێگەیەكى مام ناوەند بگرنە بەر لەنێوان ئازادى وەچەكانیان وئامۆژگاریان بۆ هەڵبژاردنى هاوڕێ چاك و بەئەمەك وەهەركاتێك هەستیان بەمەترسى كرد پێویستە ڕێگریان لێبكەن لەهاوڕیەتى كەسى ناپاك وخراپ پاش ڕوون كردنەوەى ئەو هۆكارانەى كەدەبنە مایەى زیان بۆ سەر ژیانیان .
پێنجەم : دووركەوتنەوە لەو هەست و تێڕوانینە كە (قوتابخانەو خۆێندن) وەكو (سەربازگیەك) دەبینێت. بەڵكو ژیانى خوێندن ژیانێكى ئاساییە بەڵام پێویستە ووردبینەوە وكۆشش بكەین لەبوارى خۆێندن وبەرهەمهێنهینانى زانستى لەگەڵ ئاوڕدانەوە وپاراستنى بوارەكانى ترى ژیان وەكو (سەردان و پەیوەندى كۆمەڵایەتى ....) كەلێرەدا خۆێندكار زۆر هەست بەو جیاوازیە ناكات لەنێوان ماوەى خۆێندن و پشووى هاوین دا بەڵكو هەموو ساتەكان بۆ ئەم دەبێتە خۆشى و داهێنان .
لەكۆتایی دا
ئەم ئامۆژگاریانە بۆكوڕان و كچانە بەبێ جیاوازى وەپیویستە باوكان ودایكان پێویستى منداڵەكانیان بەپێ توانا جێ بەجێ بكەن لەگەڵ ئەو خاڵانەى كە ئاماژەمان پێكرد بە هیواى سەركەوتن و دواڕۆژێكى گەش بۆ خۆێندكارە ئازیزەكانمان.
ستافى وەڵامەکان