تاوانەکانى زمان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تاوانەکانى زمان
پرسیار:

ئایا ئەو تاوانانەى کە بەزمان دەکرێن کامانەن؟ چۆن زمانمان بگرین لە خراپە و تاوان؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لە درێژەى وەڵامى ئەم پرسیارەى سەرەوە ئەم شتانە ڕوونکراوەتەوە کە گرنگە هەموو موسڵمانێک بیخوێنێتەوە و بیزانێ بۆ ئەوەى بە هۆى زمانیەوە نەبێتە سوتەمەنى دۆزەخ .
دوو ئایەت لەبارەی زمانەوە
چەند فەرموودیەک لەسەر ترسناکی زمان
سەلەفی ساڵح چۆن زمانی خۆیان دەپاراست ؟
ئەنجامی نەپارستنی زمان
بەرو بوومی زمان چی یە؟
ئەوەی کە هەر بەغەیبەت ئەژمار دەکرێت
چارەسەری زمان چۆن دەکرێ وچۆن دەپارێزێت لەشەڕ وخراپە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان زۆربەی تاوانەکان لەڕێگەی زمانەوە ئەنجام دەدرێن:
بەزمان غەیری خودا دەپەرسترێت ، و بەزمان حوکم بەجگە لەقورئان دەکرێت ، و بەزمان بیدعە داهێنراوە ، وەهەر بەزمان سیلەی ڕەحم دەبچڕێندرێت ، وبەزمان خوێن دەڕژێندرێت ، وە هەر بەزمان ستەم دەکرێت ، وەهەر بەزمان ئافرەت تەڵاق دەدرێت ، وەهەر بەزمان چەندان تاوانی تر ئەنجام دەدرێت.
بۆیە پێویستە باسی زیان و ترسناکی زمان بکرێت بەڵکو ئاگاداری بین وڕزگارمان بێت لەئاگری دۆزەخ. 
باسی بەرو بوومی زمان دەکەین بەڵکو ئاگاداری هەر خراپەیەک بین کە لێوەی دەردەچێت ، و بۆ ئەوەی هەوڵی خۆ قوتار کردن بدەین لەشەڕ وخراپەکانی.

دوو ئایەت لەبارەی زمانەوە:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( ما يلفظ من قولٍ إلا لديه رقيبٌ عتيدٌ ) سورة ق 18 .
واته: هیچ وته‌یه‌ك له‌ ده‌م مرۆڤـ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئیلا ئه‌و دوو فریشته‌یه‌ چاودێرو ئاماده‌ن و ده‌ینوسن.

وە هەروەها فەرموویەتی: ( يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ  ) النور 24.
واته: له‌ ڕۆژێكدا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ زمان و ده‌ست و قاچیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن به‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامیان داون. 

چەند فەرموودیەک لەسەر ترسناکی زمان:
1- ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( من كانَ يؤمنُ بالله واليومِ الآخر فليقل خيراً أو ليصمت ) متفقٌ عليه.
واتە: ئەو کەسەی باوەڕی بەخوا وبەڕۆژی دوایی هەیە ، با یان قسەی چاک بکات و یاخود بێ دەنگ بێت.

2- بیلالی کوڕی حارس خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( إنّ الرجلَ ليتكلم بالكلمةِ من رضوان الله تعالى، ما يظنُّ أن تبلغ ما بلغت، فيكتُب اللهُ له بها رضوانه إلى يوم القيامة، وإنّ الرجلَ ليتكلّمُ بالكلمةِ من سخطِ الله ، ما يظنُ أن تبلغَ ما بلغت، فيكتُبُ اللهُ عليه بها سخطَهُ إلى يوم القيامة ) صحيح الجامع 1615 .
واتە: کەسی وا هەیە قسەیەک دەکات لەڕەزامەندی خودادا ، گومانی ئەوە نابات ئەوەندە گرنگ بێت وئەو ئەنجامەی هەبێت کەهەیەتی ، خودا بەهۆیەوە ڕەزامەندی خۆی لەڕۆژی دوایی دا پێ دەبەخشێت ، وکەسی وا هەیە قسەیەک دەکات لەتوڕەیی خودادا ، گومانی ئەوە نابات ئەوەندە گرنگ بێت وئەو ئەنجامەی هەبێت کەهەیەتی ، خودا بەهۆیەوە لێی توڕە دەبێت لەڕۆژی دوایی دا .

3- عوقبەی کوڕی عامر خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( أمسك عليك لسانك، وليسعْك بيتُك، وأبك على خطيئتك) صحيح الجامع 1388 والصحيحة رقم 888 .
واتە: زمانت بگرە ، و با ماڵەکەت بتگرێتە خۆ ول ەماڵدا بمێنەرەوە ، و بگری بۆ تاوانەکانت.

4- عبداللەی کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (أكثرُ خطايا ابن آدم في لسانه ) الصحيحة رقم 534.
واتە: زۆربەی تاوانەکانی نەوەی ئادەم بەهۆی زمانیەوەیەتی.

5- ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (أكثرُ الناس ذنوباً ، أكثُرهم كلاماً فيما لا يعنيه) صحيح الترغيب والترهيب.
واتە: زۆربەی ئەو کەسانەی کەتاوانیان زۆرە ، ئەوانەن کەزۆترین قسە دەکەن لەو شتانەدا کەپەیوەندی بەوانەوە نییە.

6- سەهلی کوڕی سەعد خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی (من يضمنْ لي ما بين لحيَيْهِ وما بين رجليه، أضمنُ له الجنّة) متفقٌ عليه.
واتە: هەرکەس گرتنی نێوان هەردوو ڕیشی ـ زمانی ـ ونێوان هەردوو ڕانیم بۆ بکات ، ئەوا من زەمانەتی بەهەشتی بۆ دەگەم.

7- وە پێغەمبەری خوا ڕۆژێکیان بەهاوەڵەکانی فەرموو: ( أتدرون من المفلس؟ قالوا المفلسُ فينا من لا درهمُ له ولا متاعٌ، فقال: إنّ المفلسَ من أمَّتي من يأتي يوم القيامةِ بصلاةٍ وصيامٍ وزكاةٍ ، ويأتي وقد شتم هذا، وقذف هذا، وأكل مال هذا، وسفك دم هذا، وضربَ هذا، فيُعطى هذا من حسناتهِ، وهذا من حسناته، فإن فنيت حسناتُه قبل أن يقضيَ ما عليه، أُخذ من خطاياهم، فطُرحتْ عليه، ثم طُرِحَ في النّار) رواه مسلم.
واتە: ئایا دەزانن کەسی مایە پوچ و موفلیس کێیە ؟ ئەوانیش گوتیان :  کەسی مایە پوچ و موفلیس لاى ئێمە کەسێکە کە پارەو کەلوپەلى نەبێ ، ئەویش فەرمووی : موفلیس ومایە پووچ لە ئوممەتى من کەسێکە لە قیامەتدا بە نوێژو ڕۆژوو زەکاتەوە دێت ، بەڵام جنێوى بەم داوەو ، بوختانى داوێن پیسى بەم کردووەو ، پارەى ئەوى خواردووەو خوێنى ئەوى ڕشتووەو ، لەوى داوە ، بەم هۆیانەوە چاکەکانى بەم و ئەو ـ ئەوانەی کەحەقیان لایەتی ـ دەدرێ تاوەک کاتێک چاکەکانى تەواو دەبن و پیش ئەوەى حەقى خاوەن حەقەکان تەواو بێ ، ئینجا لە گوناحى خاوەن حەقەکان وەردەگیرێ و دەخرێتە سەرى و دوایی بەگوناحى ئەوانەوە فڕێدەدرێتە نێو ئاگرەوە .

8- جابر خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی ( إنّ من أحبِّكم إليَّ وأقربكُم منَّي مجلساً يوم القيامة أحسنكم أخلاقاً ، وإن أبغضكم إليَّ وأبعدكم منَّي يوم القيامة الثرثارون، والمتشدّقون، والمتفيهقون ، قالوا: يا رسول الله ما المتفيهقون؟ قال: المتكبّرون) صحيح الجامع رقم 2197
واتە: خۆشەویسترینتان بەلای منەوە ونزکترینتان لەمنەوە لەڕۆژی دوایی دا ئەوەیە کەڕەوشتی لەهەموان جوانترە ، وبوغزاوترین کەستان بەلای منەوە دوور ترین کەستان لەمنەوە لەڕۆژی دوایی دا ، زۆر بڵێ و قسە زۆر کەرەکانن ، وئەوانەی کەخۆیان بەڕوان بێژ وقسە زان دەزان ، وموتەفەیهەقون ، گوتیان: موتەفەیهەقون کێن ؟
فەرمووی : خۆ بەگەورە زانەکان .

وە ئایەت وفەرموودە لەبارەی فەرمان کردن بەپاراستنی زمان زۆر زۆرە .
وە بەنیسبەت ئەوەی سەلەفی ساڵح چۆن زمانی خۆیان دەپاراست ؟
فەرموو ئەوە چەند هەڵوێستێکیانە:
1- عومەری کوڕی خەتاب خوا لێی ڕازی بێت ڕۆژێکیان چووە لای ئەبو بەکر و بینی زمانی خۆی ڕادەکێشێ ، عومەر پێ گوت: لەسەر خۆت ، خودا لێت ببوورێت ، ئەبو بەکر پێی گوت: ( إنّ هذا أوردني الموارد ) صحيح الترغيب والترهيب وهو في الموطأ.
واتە: ئا ئەمە توشی چەند بەڵایەکی کردووم.

2-  عبد الله کوڕی زەکەریا دەڵێت: (عالجتُ الصمتَ عشرين سنة ، فلم أقدِر منه على ما أُريد ).
واتە: بیست ساڵ هەوڵی خۆ بێدەنگ کردنم دا ، ئەوەم نەتوانی کەدەم ویست.

3- وە عبد الله کوڕی وەهب دەیگوت: ( نذرتُ أني كلَّما اغتبتُ إنساناً أن أصوم يوماً ، فأجهدني، فنويتُ أنِّي كلَّما اغتبتُ إنساناً أن أتصدَّق بدرهم ، فمن حُبِّ الدراهم تركتُ الغيبة ) 
واتە: نەزرم کردووە هەرکات باسی کەسێک بکەم ڕۆژێک بەڕۆژوو بم ، ئەوە عەزیەتی زۆر دام ، ودواتر نیەتم هێنا هەرکات باسی کەسێک بکەم درهەمێک بکەمە خێر ، لەبەر خۆشەویستی پارە وازم لەغەیبەت هێنا.

ئیمامی زەهەبی لەسەر ئەم قسەیە دەڵێت: (هكذا واللهِ كانَ العلماءُ ، وهذا هو ثمرةُ العلم النافع) سير أعلام النبلاء.
واتە: دەی سوێند بەخوا زانایان بەم شێوەیه بوون ، و ئا ئەمە بەرو بوومی زانستی بەسوودە .

4- ئیبراهیمی تەیمی دەڵێت: (أخبرني من صحب الربيع بن خثيم عشرين عاماً ما سمع منه كلمةً تعابُ).
واتە: هەواڵیان پێ دام ئەوەی کەبیست ساڵ هاوەڵی ڕەبیعی کوڕی خوسەیمیان کردبوو بەوەی کەقسەیەکی لێوە گوێ لێ نەبووە کەخراپ بێت .

5- وە عبداللەی کوڕی مەسعود دەڵێت: ( يا لسانُ: قلْ خيراً تغنم ، اسكت تسلم من قبل أن تندم ) السلسلة الصحيحة رقم 534 .  
واتە: ئەی زمان: قسەی خێر بکە قازانج دەکەیت ، و بێدەنگ بە سەلامەت دەبیت پێش ئەوەی توشی پەشیمانی بیت.

 ئەنجامی نەپارستنی زمان:
1- بەچاوی کەم تەماشاکردنی فەرمانی خودا وپێغەمبەرەکەی  کە فەرمان دەکەن بەپاراستنی زمان لەخراپە وشەڕ. 
وە کەمتەرخەم بوون بەرانبەر ئەو شتە حەرامکراوانەی کە لەڕێگەی زمانەوە ئەنجام دەدرێن.

2- کەم بوونەوەی باوەڕ بەخودا وڕۆژی دوایی لەبەر ئەم فەرموودەیە: (من كانَ يؤمـنُ بالله واليـوم الآخـر ، فليقلْ خيـراً أو ليصمت) متفق عليه. 
واتە: ئەو کەسەی باوەڕی بەخوا وبەڕۆژی دوایی هەیە ، با یان قسەی چاک بکات ویاخود بێ دەنگ بێت.

لەکاتی زەم کردنی خەڵکدا بەهۆی زمانەوە ئیمان کەم دەکات .

3- کەمبوونەوەی هەست کردن بەچاودێری خودا ، لەکاتێکدا هەست بەچاودێری خەڵک بکات قسەی جوان وچاک دەکات!.

4- کەمبوونەوەی ئیمان بەبەهەشت وسزای نێو گۆڕ .

5- دەرکەوتنی هەندێ لەنەحۆشیەکانی دڵ وەک حەسوودی وخۆ بەگەرە زانین وڕق وقینە  .

بەرو بوومی زمان چی یە؟
کاتێک پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئامۆژگارى موعاذ دەکات کە ئاگاى لە زمانى بێ و زمانی بگرێت ، موعاذیش دەفەرموێ :( يَا نَبِيَّ اللَّهِ وَإِنَّا لَمُؤَاخَذُونَ بِمَا نَتَكَلَّمُ بِهِ ؟ فَقَالَ : ثَكِلَتْكَ أُمُّكَ يَا مُعَاذُ وَهَلْ يَكُبُّ النَّاسَ فِي النَّارِ عَلَى وُجُوهِهِمْ أَوْ عَلَى مَنَاخِرِهِمْ إِلاَّ حَصَائِدُ أَلْسِنَتِهِمْ) .

واتە : ئەی پێغەمبەری خوا بۆ ئایا لێپرسینەوەمان لـێ‌دەكرێت و سزا دەدرێین لەسەر ئەوەی كە دەیڵێین ؟
فەرمووی : لەبار دایكت بچیتەوە ئەی (مُعَاذ) بۆ ئایا خەڵكی ڕادەكێشرێن لەسەر ڕوومەتیان یان لەسەر لوتیان ئیللا بە هۆی دروێنەی تاوانەكانی زمانیانەوە نەبێت 

  وە ئەمە هەندێ لەبەرو بوومی زمانە:
(1) شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ خودا: 
شیرک وهاوبەش بڕیاردان چەند جۆرێکە: شیرکی گەورە وبچووک وشاراوە .

وە لەو شیرک و تاوانانەی کە لەڕێگەی زمانەوە ئەنجام دەدرێن: درۆ کردنە بەناوى خودا و پێغەمبەرەکەیەوە صلى الله عليه وسلم ، و فەتوا دانە بەبێ عیلم ، وحوکم کردنە بەغەیری بەرنامەی خودا ، وداوا کردن لەجگە لەخودا ، وپەنا بردنە بەر فاڵچی وجادووگەران ، وسوێند خواردن بەغەیری خودا ، وپەنا بردن وداوای بەهاناوە هاتن کردن لەغەیری خودا ، ونکۆڵی کردن لەناوێک لەناوەکانی خودا یاخود سیفەتێک لەسیفەتەکانی خودا ، وجوێن دان بەخودا وپێغەمبەرەکەی وقورئان وسوننەت وفریشتە وپێغەمبەران ..هتد .
هەموو ئەم تاوانانە بەزمان دەکرێن وئەنجام دەدرێن.

(2)  ویەکێکی تر لەبەرو بوومەکانی زمان: بیدعەت کردنە ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە: (إنّ اللهَ حجب التوبة عن كلِّ صاحب بدعةٍ حتى يدعَ بدعتَه)
واتە: خودا تەوبەی لەکەسی بیدعەچی گردۆتەوە تاوەکو واز لەبیدعەکەی دێنێت.

 وەهەندێ جار ئەو بیدعەیە لە عەقیدەدایە یاخود سەڵاوات دان و زیکر و پاڕانەوەدایە .

(3) سوێند خواردن بەدرۆ وبەئەنقەست : ئەمەش پێی دەوترێت ( اليمينُ الغموس ).
(4) شایەتی دان بەناحەق .
(5) تۆمەتی داوێن پیسی دانە پاڵ کەسانی داوێن پاک وبوهتان کردن بۆیان ، لەوانە: تۆمەت دانە پاڵ زانایانی فەرموودەناس بەوەی ڕقیان لەپێشەوانی بووە ، وخەڵک کافر کردن .
(6) درۆ کردن ، لەوانە:
‌أ- بانگی کردنی منداڵ بەوەی شتێکی دەدەیتێ لەکاتێکدا هیچ شتێکت لا نی یە بیدەیتێ! ، عبداللەی کوڕی عامر دەڵێت: ( أتى رسول الله صلى الله عليه وسلم في بيتنا وأنا صبيٌّ ، قال: فذهبتُ أخرجُ لألعبَ ، فقالت أمِّي: يا عبد الله تعال أعطيك ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم ( ما أردت أن تعطيه؟ قالت تمراً ، فقال رسول الله أما أنّك لو لم تعطيه شيئاً كُتبتْ عليك كذبة) الأحاديث الصحيحة رقم (748).
واتە: پێغەمبەر هات  بۆ ماڵمان و من منداڵ بووم ، دەڵێت: چووم دەرچم ویاری بکەم ، دایکم گوتی: ئەی عبداللە وەرە با شتێکت بدەمێ ،پێغەمبەری خوا صلی الله عیە وسلم فەرمووی: (دەتەوێ چى بدەیتێ) ؟ 
گوتی: خورما ، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی:(گەر نەتدایەتێ ئەوا بەدرۆ لەسەرت دەنووسرا) .

‌ب-  وە یەکێکی تر لەو شتانەی کەبەدرۆ ئەژمار دەکرێت گێڕانەوەی هەر قسەیەک کەگوێت لێ بووە وبیستووتە ، لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( كفى بالمرءِ أن يحدِّث بكلِّ ما سمع ) صحيح الجامع (4358). 
واتە: ئەوەندە بەسە مرۆڤ بەدرۆزن ئەژمار بکرێت کەگوێی لەهەر شتێک بوو بیگێڕێتەوە.
 هەموو ئەو شتانەی گوێت لێ دەبێت نابێ بوترێت ؛ چونکە ڕاستی تێدایە ودرۆشی تێدایە.

‌ج-    وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەدرۆ ئەژمار دەکرێت قسەکردن و گێڕانەوەی نوکتەی درۆیە بۆ ئەوەی خەڵک بخەیتە پێ کەنین  لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( ويلٌ للذي يُحدِّثُ فيكذُبُ ، ليُضحِكَ به القومَ ، ويلٌ له ، ويلٌ له ) صحيح الجامع (7013) .
واتە: وەیل وتیاچوون (یاخود دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆ ئەو كەسەی كە قسە دەكات و درۆ دەكات بۆ ئەوەی خەڵك بهێنێتە پێكەنین، تیاچوون (یاخود دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆی، تیاچوون (یاخود دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆی.

(7)      وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: دوو زمانی وقسە هێنان وبردنە ، لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( لا يدخلُ الجنّة نمَّام ) متفق عليه .
واتە: کەسی دوو زمان ـ ئەوەی قسە دێنێت ودەبات ـ ناچێتە بەهەشتەوە.

(8)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: غەیبەت وزەم کردنی خەڵک ، لەبەر ئەم فەرموودەیە: (الغيبةُ أن تذكر الرجلَ بما فيه من خلفِه ) صحيح الجامع (4062) . 
واتە: غەیبەت باسکردنی پیاوێکە لەپاشملە بەوەی کەتێیدایەتی .
وە لەڕیوایەتێکدا هاتووە: ( الغيبةُ ذكرُك أخاك بما يكره ) صحيح الجامع (4063)
واتە: غەیبەت باسکردنی براکەتە بەشتێک کەپێی ناخۆشە.

وە ئەوەی کە هەر بەغەیبەت ئەژمار دەکرێت:
1- قسەی کەسێکە کەدەڵێت: ( پەنا دەگرم بەخودا لەبێ حەیایی ) یاخود ( پەنا دەگرم بەخودا لەگومڕایی ) کاتێ کەباسی کەسێکی لەلادا دەکرێت .
لەم حاڵەتەدا کۆکردنەوەیە لەنێوان باسکردنی کەسی باسکراوە بەخراپە و وەسف کردنی نەفسی خۆیە .

2- قسەی کەسێک: ئەو بچووکە دروستە غەیبەتی بکرێت ، یاخود ئەو کورتە باڵایە یاخود ئەو درێژە یاخود ئەو قەڵەوە..هتد مەبەستی گاڵتەکردن بێت.

3- گوێنەدان بەباسکردنی کەسی تاوانبار وفاسق وموخالیف بەڕەهایی تەنها کەسێک نەبێت کەبەئاشکرا ئەوانە بکات .

4- قسەی کەسێک: ئەوە هندیە یاخود ئەردەنی یە ، یاخود دەشتەکی ، یاخود عەجەمی ، یاخود نەجاڕە ، ئەمە گەر مەبەستی بەکەم دانان وبەکەم سەیر کردن بێت.

 (9)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: بڵاو کرنەوەی سڕ ونهێنی ئەوەش جۆرێکە لەخیانەت کردن لەئەمانەت .

(10)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: گاڵتەکرد و ناوناتۆرە لێنانە .

(11)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: گۆرانی حەرام ئەوەی کەئارەزوو دەجوڵێنێت یاخود گاڵتە پێ کردنی تێدا بێت.

(12) وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە:  : شیعر گوتن وبەتایبەت ئەوەی کەشیرک وقسەی ناشیرین وزێدەڕۆیی تێدایە بەرانبەر پێغەمبەر یاخود پیاوچاکان ، یاخود نکۆڵی کردنی زیندوو بوونەوەی تێدا بێت ، ویاخود باسکردنی ئافرەت وهەڵنانی تێدا بێت بۆ زینا کردن وداوێن پیسی ، ویاخود وەسف کردنی کەسێک بەشتێک کەتیایدا نەبێت ویاخود هێرش وجوێندان بێت بەکەسانی تر ئەوەی کە بە( الهجاء ) مەشهورە.

ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( لأنْ يمتلئ جوفُ رجلٍ قيحاً حتى يُرِيَّهُ ( يغلَبَه) ، خيرٌ له من أن يمتلئَ شعراً ) متفقٌ عليه – صحيح الجامع (4925). 
واتە: گەر کەسێک سکی پڕ بکات لەچڵک تاوەکو زاڵ دەبێتە بەسەری دا وبێزاری دەکات ئەوا باشترە بۆی لەوەی پڕی بکات لەشیعر.

بەڵام بەنیسبەت شیعری دروست ئەوەی کەمرۆڤ دوور ناخاتەوە لەقورئان وسوننە وبانگەواز کردن بۆ لای خودا ، وزیکر کردن وئامۆژگاری وحیکمەتی تێدایە ئەوا دروستە ، لەبەر ئەم فەرموودەیە: (إنّ من الشعرِ حكمةٌ) متفقٌ عليه – صحيح الجامع (2215). 
واتە: هەندێ لەشیعر حیکمەتە.
وتەیەکی مەشهوری زانایان هەیە لەبارەی شیعرەوە کەدەڵێت:
( والشعرُ كلامٌ حسنُه حسنٌ وقبيحُه قبيحٌ).
واتە: شیعر کەلامێکە جوانەکەی جوان وچاکە وناشیرینەکەشی ناشیرن وخراپە.

(13) وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: گاڵتەکردنێکی ناجائیزە ئەوەی کەسەردەکێشێت بۆ دوو بەرەکی وناخۆشی.

(14)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: جیدال وموناقەشە ودەمە دەمە کردن ئەو جۆرەی کەدەبێتە هۆکاری ڕق وکینە ودوو بەرەکی.

(15)   وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: جوێندان ولەعنەت کردنە لەموسوڵمان، لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( سبابُ المسلم فسوقٌ وقتاله كفرٌ ) متفق عليه. واتە: جوێن دان بەموسوڵمان فاسقی یە وشەڕ کردن لەگەڵی کوفرە.

 ئەبو دەردا خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( إنّ العبدَ إذا لعنَ شيئاً صعدت اللعنةُ إلى السماء ، فتُغلقُ أبواب السماءِ دونها ، ثم تهبطُ إلى الأرضِ ، فتُغلقُ أبوابُها دونها ، ثم تأخذُ يميناً وشمالاً ، فإذا لم تجد مساغاً ، رجعت إلى الذي لُعِنَ فإن كانَ لذلك أهلاً ، وإلاّ رجعتْ إلى قائلها ) صحيح الجامع (885).
واتە: کاتێ کەبەندەیەک لەعنەت لەشتێک دەکات لەعنەتەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان ، ودەرگای ئاسمانی بەڕوودا دادەخرێت ، پاشان دادەبەزێتە سەر زەوی ، ودەرگای زەوی بەڕوودا دادەخرێت  دواتر بەلای ڕاست وچەپدا دەچێت ، خۆ ئەگەر جێگایەکی دەس نەکەوێت گونجاو بێت بۆی ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەسەی کە لەعنەتی لێ کراوە ، ئەگەر شیاو بێت بۆی ،گەرنا دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

(16)   وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: دوعای خراپ کردنە لەخۆ و ماڵ و منداڵ ، جابر  خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( لا تدعو على أنفسكم ، ولا تدعو على أولادكم ، ولا تدعو على خدمكم ، ولا تدعو على أموالكم ، لا توافقوا من الله ساعةً ، يُسألُ  فيها عطاءٌ فيستجابُ لكم ) صحيح الجامع الصغير (7144).
واتە: دوعا لەخۆتان مەکەن ، ودوعا لەمنداڵەکانتان مەکەن ، ودوعا لەخزمەتکارەکانتان مەکەن ، ودوعا لەماڵەکانتان مەکەن ، نەوەک ڕێک کەوێت لەگەڵ ئەو سەعاتەدا کەخودا دوعای تێدا گیرا دەکات وداوای شتێکی لێ دەکرێت و وڵامتان بداتەوە .
 
 لەو دوعایانەی کەلەنێو موسوڵماناندا باوە: ( لەعنەتی خودات لێ بێت ، خودا لە نێوت ببات ، خودا فەوتت کات ، جوانەمەرگ بیت ..هتد  )  .

(17)   وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: فڵان کەس ئەهلی بەهەشتە ، یاخود دۆزەخی یە ، یاخود خودا لێی خۆش نابێت ..هتد ، بێگومان ئەمەش حەرامە وڕێگە پێدراو نی یە لەشەرع دا .

(18)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: تانە دانە لەنەسەب وخۆ هەڵکێشانە بەعەشیرەت وباو باپیران .

(19)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: زمان پیسی ودەم شڕیە ، لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( ليس المؤمنُ بالطعّانِ ولا اللعّان، ولا الفاحشِ ولا البذيّ ) صحيح الجامع (5257) .
واتە: کەسی باوەڕدار تانە دەر نی یە ، ولەعنەت کەر نی یە ، ودەم پیسی ودەم شڕ وئەزیەت بەخش نی یە.

(20)  وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: داوای لێ خۆشبوون کردن بۆ هاوبەش بڕیاردەران ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( ما كانَ للنبيّ والذين آمنوا أن يستغفروا للمشركين ، ولو كانوا أولي قربى من بعدما تبيّن لهم أنَّهم أصحابُ الجحيم ) التوبة 113 .
واته: نابێ پێغه‌مبه‌ری خواو - -  باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوون بۆ موشریكان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خزمی نزیكیشیان بێت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دڵنیا بوون ئه‌مه‌ دۆزه‌خییه‌و كه‌ به‌چاوى خۆت ئه‌بینی له‌سه‌ر كوفرو شیرك ئه‌مرێ، هاوه‌ڵان داواى لێخۆشبوونیان بۆ خزمه‌ مردووه‌ موشریكه‌كانیان ده‌كرد تا ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى، كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى وازیان هێنا ، وه‌ كاتێ ئیبراهیم - -  داوای لێخۆشبوونی بۆ باوكی كرد ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ هێشتا بۆی ده‌رنه‌كه‌وتبوو كه‌ باوكی دۆزه‌خییه‌ ، به‌ڵام كاتێك كه‌ بۆی ده‌ركه‌وت باوكی دوژمنی خوایه‌ ئه‌و كاته‌ به‌ڕائه‌تی لێ كردو خۆی لێ دوور خسته‌وه‌ ، به‌راستى ئیبراهیم - -  زۆر ملكه‌چ بوو بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، وه‌ زۆر به‌به‌زه‌یى بووه‌، وه‌ زۆر دوعاى كردووه‌، وه‌ زۆر له‌سه‌رخۆو لێخۆشبوو لێبوورده‌ بووه‌. 

(21) وە هەروەها یەکێکی تر لەو شتانەی کە بەرو بوومی زمانە: وەسف ومەدح کردن ڕوو بەڕوو ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( إذا رأيتُم المدّاحين فاحثُوا في وجوهِهِمُ التراب ) رواه مسلم . 
واتە: کاتێ کەسانی مەدح کەرتان بینی ئەوا خۆڵ بکەن بەسەر وچاویاندا .

موعاویە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( إيّاكم والتمادح فإنّه الذبحُ ) صحيح الجامع (2671) .
واتە: ئاگاداری مەدح کردن بن بەڕاستی ئەوە سەربڕینه.

(22)  جوێندان بەشەیتان وکەڵەشێر وئاژەڵ ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (لا تسبُّوا الشيطانَ ، وتعوّذوا بالله من شرِّه) صحيح الجامع (7195). 
واتە: جوێن بەشەیتان مەدەن ، وپەنا بگرن بەخودا لەشەڕەکەی.

وەهەروها پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (لا تسبُّوا الريح فإنها من روح الله ، تأتي بالرحمةِ والعذاب ، ولكن سلوا اللهَ من خيرها وتعوّذوا بالله من شرِّها) صحيح الجامع ( 7193).
واتە: جوێن بە با مەدەن ئەوا لەڕەحمەتی خودایە ، ڕەحمەت وسزا دێنێت ، بەڵام داوا خێرەکەی لەخودا بکەن و پەنا بگرن بەخودا لەشەڕەکەی.

وەهەروها پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( لا تسبُّوا الديك فإنه يوقظُ للصلاة ) أبو داود – صحيح الجامع (7191) .
واتە: جوێن بەکەڵەشێر مەدەن چونکە خەڵک هەڵدەستێنێت بۆ نوێژ .
وە کاتێ کەئافرەتێک بەوشترێکی گوت: (اللهم ألعنها ، قال رسول الله ( خذوا ما عليها ، ودعوها فإنَّها ملعونة) رواه مسلم .
واتە: خوایە لەعنەتی لێ بکە ، پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ( ئەوەی لەسەر پشتیەتی دایگرن ، ولێی گەڕێن وبەرەڵای کەن ئەوا لەعنەت لێ کراوە) .

چارەسەری زمان چۆن دەکرێ وچۆن دەپارێزێت لەشەڕ وخراپە؟

1- ناسینی گەورەی خودا وناو وسیفاتەکانی کەدەبێتە هۆی بەگەورە زانینی سنوور وحەرامکراوەکانی خودا.

2- ناسینی خۆشیەکانی بەهشەت وسزای دۆزەخ وسزای نێو گۆڕ .

3- بیرکردنەوە لەمردن و کورتی هیوا و ئاوات .

4- خوێندنەوەی کتێب وگوێ گرتن لەو وتار وئامۆژگاریانەی کەباسی ترسناکی زمان دەکەن.

5- زۆر ئەنجام دانی چاکە وعیبادەت تاوەکو چاکەکانی زیاد بێت وقورس تر بێت لەخراپەکان .

6- بێ دەنگ بوون ،  لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( رحم اللهُ عبداً قال خيراً فغنم أو سكت عن سوءٍ فسلم ) صحيح الجامع (3490). 
واتە:ڕەحمەتی خودا لەو بەندەیە بێت کەقسەیەکی چاک دەکات وقازانج دەکات یاخود لەقسەی خراپ بێ دەنگ دەبێت وسەلامەت دەبێت.

وەهەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیە: ( من كان يؤمنُ بالله واليومِ الآخر ، فليقل خيراً أو ليصمت ) متفق عليه.
واتە: ئەو کەسەی باوەڕی بەخوا وبەڕۆژی دوایی هەیە ، با یان قسەی چاک بکات ویاخود بێ دەنگ بێت.

7- هاوەڵی کردنی کەسانی چاک وبەتەقوا ، ئەمە یەکێک لەباشترین ڕێگاکانی خۆ پاراستن لەخراپەی زمان.

8- ڕەتاندنی شەیتان بەپەنا بەر خودا لێی وخوێندنی قورئان بەتایبەت سورەتەکانی (الٳخلاص ، والناس ، والفلق) وسورەتی(البقرة) .

9- خۆ سەرقاڵ کردن بەتاعەت وعیبادەتەوە وەک فێر بوونی زانست ونوێژ وڕۆژوو وزیکر وقورئان خوێندن.

10-  هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی دڵ ودەروون وچارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ وموحاسەبەکردنی نەفس.

 وەهەندێک لەبەر وبوومەکانی پاراستنی زمان بریتین لە:

1- دەست خستنی ڕەزامەندی خودا وبەهەشت.

2- ئەو کەسەی کەزمانی دەپارێزێت یەکێکە لەو کەسانەی کەباشترین موسوڵمانانە وخۆشەویسترین کەسە بەلای خوداوە ونزیکترین کەسە لێوەی لەڕۆژی دوایی دا.

3- دەبێتە هۆکاری ڕزگار بوون لەسزای خودا ، لەبەر ئەم فەرموودەیە:  ( من صمت نجا ) أحمد والترمذيُّ – صحيح الجامع (6243).
واتە: ئەو کەسەی کەبێدەنگ بێت ڕزگاری دەبێت.

4- پەیوەندیەکی چاکی دەبێت لەگەڵ خەڵکدا .

5- دەروونی ئارام دەبێت ودوور دەبێت لەکێشە وغەم وخەفەت .

وآخــر دعــوانا أن الحمــد لله رب العالميــن.

نوسینى : الشيخ:  إبراهيم بن عبد الله المزروعي

وەرگێرانی : ستافی وەڵامەکان

سەردان: ٩,٦٨٩ بەش: تاوانه‌كان