پێناسە و جۆرى دوعا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسە و جۆرى دوعا
پرسیار:

ئایا پێناسەى دوعا چیە و چەند جۆر دوعا هەیە؟

یەكەم پێناسەى دوعا: 
     لە ڕووى زمانەوانیەوە: ابنُ منظور رحمه الله دەڵێت: " واتە بانگ لێكردن و هاوارلێكردنى كەسێك " (1)
     لە ڕووى شەرعیشەوە : پێشەوا ابن القیم دەڵێت: بریتیە لە داواكردنى شتێكى بەسوود بۆ داواكار و لابردنى ناخۆشی وزەرەرو زیانێك لێى. (2)
دووەم : جۆرەكانى دوعا: 
    هەر دوعایەك لە قورئان وسوننەتدا هاتبێت ئەوا هەردوو جۆرەكەى دوعا دەگرێتەوە كە پێیان دەوترێت " دعاءَ المسألةِ ودعاء العبادة " 
شێخ سەعدى رەحمەتى خواى لێ بێت دەڵێت: " هەموو ئەوەى لە قورئاندا هاتووە كە فەرمان بە دوعا دەكات ئەوە هەردوو جۆرەكەى دوعا دەگرێتەوە وئەمەش رێسایەكى زۆر بەسوودە, چونكە زۆربەى خەڵكى جۆرەكانى عیبادەت بە دوعا هەژمار ناكەن وئەمەش هەڵەیە، لەكاتێكدا ئایەتەكان ڕوون و ڕاشكاون لەوەى هەردوو جۆرەكەى دوعا دەگرێتەوە "(3) ، وە دوعاى مەسئەلە بریتیە لەوەى داواى شتێك بكەیت وەكو ئەوەى كەسێك بڵێت: ئەوەم پێ ببەخشە وبمدەرێ و دوعا و عیبادەش هەموو خواپەرستیەكان دەگرێتەوە ئەوانەى دیارو ئاشكران وئەوانەش كەنادیارن لەدڵ وناخدا دەكرێن, چونكە كەسی خواپەرست بەزمانى حاڵى دەڵێت خوایە ئەم عیبادەتەم لێ قبوڵ بكە وپاداشتم بدەرەوە لەسەرى وئەمەش ماناى عیبادەتە بە مانا گشتیەكەى.

جا هەموو دوعایەك دوعاى مەسئەلە لەخۆ دەگرێت وهەموو دوعایەكى مەسئەلەش دوعاى عیبادە لەخۆ دەگرێت. 
 


(1) لسان العرب 14/258
(2) بدائع الفوائد (3/2)
(3) القول الحسان لتفسير القرآن صـ 154

سەردان: ٣,٠٢٨ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌