سوودەكانی زیكرى خواى گەورە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوودەكانی زیكرى خواى گەورە
پرسیار:

سوودەكانی زیكرى خواى گەورە


الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد
سوودەكانی زیكرى خواى گەورە


1 ـ بەدەست هێنانی یادی خوا بۆ ئەو كەسانەى كە یادى دەكەن.
2 ـ ڕوخسار و دڵ ڕۆشن دەكاتەوە.
3 ـ دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خوای گەورە.
4 ـ شەیتان دوور دەخاتەوەو فێڵ و تەڵەكەكانی پوچەڵ دەكاتەوە.
5 ـ خەم و خەفەت لەدڵدا ناهێڵێ و دڵ تەنگی و غەم و پەژارە دەڕەوێنێتەوە.
6 ـ دڵ خۆشنوود و ئاسوودە دەكات و دڵڕەقی ڕادەماڵێت.
7 ـ دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ڕزق و ڕۆزی.
8 ـ زیكر زیندوویەتی بەدڵ ئەبەخشێ و بەئاگای دەهێنێتەوە و لەخەو و خەیالێت ڕایدەپەڕێنێت.
9 ـ دابڕان لەنێوان پەروەردگار و بەندەكەیدا ناهێڵێ.
10 ـ گوناهەكان هەڵدەوەرێنێ.
11 ـ فریای خاوەنەكەی دەكەوێ لەكاتی ناخۆشیدا.
12 ـ هۆكاری دابەزینی ئارامی و ڕەحمەت و بەسەركردنەوەیە لەلایەن فریشتەكانەوە.
13 ـ لەناڕەحەتییەكانی ڕۆژی دوایی دەتپارێزێت.
14 ـ دڵ و لەش بەهێز دەكات و خۆراكی دڵ و گیانە.
15 ـ هۆكاری خۆشەویستی بەندەیە لای خوای گەورەء مایەی چاودێری و ناسین و نزیك بوونەوە و گەڕانەوەیەتی بۆلای پەروەردگاری.
16 ـ نەمام و درەختی بەهەشتە.
17 ـ ئاسانترین پەرستشە و لەگەڵ ئەوەشدا هاوتایە لەگەڵ ڕزگاركردنی بەندە و، پاداشتێكی یەكجار زۆری هەیە.
18 ـ زیكر سەرچاوەی سوپاسگوزارییە و ئەوەی یادی خوا نەكات سوپاسگوزار نیە.
19 ـ مایەی نزیكی لەقیامەتە و دوور كەوتنەوە لەدونیا ویستییە.
20 ـ هۆكاری بەدەست هێنانی سەڵاواتی خوای پەروەردگارە و فریشتەكانییەتی.
21 ـ بەندە لەشەڕ و بەڵای سەربازەكانی شەیتان دەپارێزێت.
22 ـ لەسیحر و جادوو دەتپارێزێ.
23 ـ لە حەسوودی و چاوپیسی بە دوورت دەگرێت.
24 ـ زمانت دەپارێزێ لەدووزبانی و فیتنەیی.
25 ـ پلەت بەرز دەكاتەوە لەبەهەشتدا.

سەردان: ٤,٢٢١ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌