دوعاى ترس و دڵەڕاوکێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوعاى ترس و دڵەڕاوکێ
پرسیار:

گەر کەسێک ترس و دڵەڕاوکێی هەبێ چ دوعایەک بکات؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد:
هەر کەسێک هەست بەترس و دڵەڕاوکێ دەکات با پەنا بەرێتە بەر خودا و پشت بەخودا بەستێت ، و با زۆر دوعا بکات وبپاڕێتەوە بەتایبەت ئەو دوعایانەی کە لەفەرموودەکاندا هاتوون بۆ دوور خستنەوەی هەست کردن بە نائارامی و ترس .
ئەو دوعایەیی کەپێغەمبەری خوا لەبارەیەوە فەرموویەتی: ( إذا أويت إلى فراشك فقل أعوذ بكلمات الله التامة من غضبه وعقابه ومن شر عباده ومن همزات الشياطين وأن يحضرون).
واتە: كاتێ کەچوویتە سەر جێگاکەت بڵێ: پەنا دەگرم بە وشە‌و ناوە تەواو‌و جوانەكانی خودا لە توڕەیی‌و سزای، هەروەها لە زەرەر‌و زیانی بەندەكانی، هەروەها لە وەسوەسەی شەیتانەكان، هەروەها لەو كاتانەی، كە شەیتانەكان دێنە لام .

وە قاعیدەیەکى گرنگ هەیە بۆ ئەوەى هەمیشە پارێزراو بیت ئەویش ئەوەیە : هەرکەسێک سنورەكانی شەرعی خوا بپارێزێت ئەوا خواش دەپپارێزێت ، وە هەروەها گەر خواى گەورە ویستى لەسەر شتێک نەبێ ئەوا هەرگیز توشت نابێ بە بەڵگەى ئەم فەرموودەیە کە :

عبدالله ى کوڕی ئیمامى عەباس ڕەزاى خوایان لێ بێ دەفەرموێ : كُنْتُ خَلْفَ النَّبِيِّ يَوْمَاً فَقَالَ : ((يَا غُلاَمُ إِنِّي أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ : احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ ، احْفَظِ اللَّهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ ، إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللَّهَ ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ ، وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلاَّ بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ ، وَلَوِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلاَّ بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ ، رُفِعَتِ الأَقْلاَمُ وَجَفَّتِ الصُّحُفُ))
واتە : من ڕۆژێكیان لە پشت پێغەمبەری خواوە بووم و فەرمووی : ئەی لاوی تازە پێ‌گەیشتوو من چەند وشەیەكت فێر دەكەم : تۆ سنورەكانی شەرعی خوا بپارێزە خواش تۆ دەپارێزێت ، تۆ سنورەكانی شەرعی خوا بپارێزە خوا دەبینیت لە پێشتەوە لەگەڵتدا دەبێت ، ئەگەر داوات كرد ئەوا تەنها داوا لە خوا بـكە ، وە ئەگەر داوای یارمەتیت كرد ئەوا تەنها داوای یارمەتی لە خوا بكە ، وە بزانە بەڕاستی ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوە بۆ ئەوەی بە شتێك سوودت پێ‌بگەیەنن ئەوا سوودت پێ‌ناگەیەنن تەنها بەو شتە نەبێت كە خوا بۆتی نووسیووە ، وە ئەگەر كۆیشببنەوە بۆ ئەوەی بە شتێك زەرەر و زیانت پێ‌بگەیەنن ئەوا زەرەر و زیانت پێ‌ناگەیەنن تەنها بەو شتە نەبێت كە خوا لەسەرتی نووسیووە ، قەڵەمەكانی نووسینی قەدەر هەڵگیراون و پەڕەكانیش وشك بوونەتەوە .

بۆیە پێویستە موسڵمان هەمیشە پشت بە خواى گەورە ببەستێ و دڵنیا بێ کە هیچ کەس ناتوانێ زیانی لێ بدات لە مرۆڤ و جنۆکە و شەیتانەکان گەر ویستى خواى گەورەى لەسەر نەبێ .

ستافی وەڵامەکان

سەردان: ١١,٧٣٦ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌