پرسیارێکم هەیە پەیوەستە بەپاڕانەوە وداوا کردن لەخودا ئەویش پاڕانەوەیە لەخودا تەنها لەدڵدا بەبێ جوڵاندنی زمان .
گەر من داوا لەخودا بکەم ولێی بپاڕێمەوە جا دوای نوێژ بێت ، یاخود کاتی چوونە سەر جێگە ، یاخود لەنێو خەڵکدا ، ئەو دوعایە بەدەنگی بەرز ناڵێم (تەنها لەدڵی خۆمدا دەیکەم).
هەستێکم لادروست بووە خودا وڵامی پاڕانەوەکانم ناداتەوە ، هەروەک گەر ئەو دوعایە بەدەنگی بەرز بکەم وزمانی لەگەڵدا بجوڵێن وبەدەنگێکی مامناوەند بێت.
جا ئایا هیچ ئایەت وفەرموودەیەک هەیە ئاماژە بەوە بکات خودا وەڵامی پاڕانەوەیەک دەداتەوە کەبەدەنگی بەرز بکرێت ؟
یاخود تەنها جوڵاندنی زمانە بەسه بەبێ سەوت ، یاخود تەنها بیرکردنەوە لەدوعا بەسە و پێویست بەجوڵاندنی دەم ناکات ؟
ئەم بابەتە چۆنە لەگەڵ زیکر کردندا ؟ ئایا دەتوانین زیکر بکەین بێ ئەوەی زمان بجوڵێنین ؟
زیکر و دوعاى شەرعی پێویستە و مەرجە جوڵاندنی زمانی لەگەڵ بێت ، ومرۆڤ خۆی گوێی لەپاڕانەوەکەی خۆی بێت ، ئەمە لەلای جمهوری زانایان.
بۆیە دوعا پێویستە بەزمان دەرببڕدرێت گەرنا پێی ناوترێت دوعا.
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زیکر و دوعاى شەرعی پێویستە و مەرجە جوڵاندنی زمانی لەگەڵ بێت ، ومرۆڤ خۆی گوێی لەپاڕانەوەکەی خۆی بێت ، ئەمە لەلای جمهوری زانایان.
وە هەندێ لەزانایان پێیان وایە تەنها جوڵاندنی زمان بەسە وحەرفەکان دەردەبڕدرێت بە بێ سەوت ودەنگ ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ، وحەنەفیەکانە لەبۆچوونێکیاندا ، و"شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله" هەڵی بژاردووە .
وە زانایان هۆکارەکەیان دیاری کردووە و دەڵێن: بەبێ جوڵاندنی زمان ، قسە ڕوو نادات ، وتەنها بیرکردنەوەیە وقسەی دەروونە ، هەروەک فەرموودەکەی پێغەمبەر ﷺ بەڵگەیە لەسەری و فەرموویەتی: ( إِنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ لأُمَّتِي مَا حَدَّثَتْ بِهِ أَنفُسَهَا مَا لَمْ يَتَكَلَّمُوا أَوْ يَعمَلُوا بِهِ ) رواه البخاري (2528) ومسلم (127).
واتە: خودا لەئومەتەکەم خۆش بووە لەوەی کەبەدڵی دا دێت مادام قسەی پێ نەکردبێت یاخود کاری پێ نەکردبێت.
لێرەدا قسەی دڵ وقسەی زمانی لێک جودا کردەوە.
وە بیرکردنەوە وتێفکرین یاخود زیکر بەدڵ : مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەری ، بەڵام بەکەسێک ناوترێت پاڕاوەتەوە کاتێ کەبیر دەکاتەوە ونەمانزانیوە دوعا بەدڵ سوودی هەبێت.
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿ ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴾ الأعراف/55
واتە:
ئێوه له خوای گهوره بپاڕێنهوه به زهلیلی و ملكهچی وه به نهێنی نهك به دهنگى بهرزو هاوار كردن ، بهڕاستی خوای گهوره ئهو كهسانهی خۆش ناوێ كه سنوور ئهبهزێنن له پاڕانهوهندا، وهكو داواكردنى كۆشكێكى سپى لهلاى راستى بهههشت، یان داوای شتێكی وا بكهن كه مافی ئهوان نهبێت، یاخود دهنگ زۆر بهرز بكهنهوهو هاوار بكهن له كاتى پاڕانهوهدا .
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿ وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ وَلَا تَكُنْ مِنَ الْغَافِلِينَ﴾ الأعراف (205).
واته: وه زیكری خوای گهورهش بكه له دڵی خۆتدا به ملكهچی و زهلیلی و نهێنی، واته: بهدهنگی نزم ، به بهیانیان و دوای عهصر، واته: زیكری بهیانیان و ئێواران بخوێنه له دوای بانگی بهیانی تا خۆر كهوتن، وه دوای بانگی عهصر تا خۆرئاوا بوون، بهدهنگی نزم زیكری خوای گهوره بكه، (كهواته نابێت به دهنگى بهرز زیكرى خواى گهوره بكرێت، بهڵكو دهبێت به دهنگى نزم بێت، تهنها تهكبیرهكانى جهژن نهبێت، وه تهلبیه له كاتى حهج و عومره كه سوننهته به دهنگى بهرز بێت سهبارهت به پیاوان) ، وه تۆ لهو كهسانه مهبه كه بێئاگان له زیكری خوای گهوره.
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا ﴾ الإسراء /110.
واته: ئهی محمد - ﷺ - كاتێك كه نوێژ ئهكهی دهنگ بهرز مهكهوه با كافران نهیبیستن و جوێن به قورئان نهدهن ، وه دهنگیش زۆر نزم مهكهوه كه هاوهڵهكانت نهیبیستن ، بهڵكو مامناوهند به نه زۆر بهرزو نه زۆر نزم، یان ئهمه ئهگهر بهتهنها نوێژت كرد، بهڵام ئیمام له نوێژه ئاشكراكاندا له بهیانی و مهغریب و عیشا وه له ڕۆژی جومعهدا له ڕكاتی یهكهم و دووهمدا دهنگ بهرز ئهكاتهوه، ئیمامى ئهبو بهكر شهونوێژى دهكرد به دهنگى نزم، پرسیارى لێكرا وتى: من لهگهڵ خواى گهوره گفتوگۆ دهكهم و خوایش دهیبیستێت، وه ئیمامى عومهر بهدهنگى بهرز شهونوێژى دهكرد پرسیاریان لێكرد وتى: شهیتان دهردهكهم و خهوتوان بهخهبهر دێنم، كه ئهم ئایهته دابهزى به ئهبو بهكر وترا كهمێك دهنگ بهرز بكهوه، به عومهریش وترا كهمێك دهنگ نزم بكهوه.
وە عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت: "نَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةُ فِي الدُّعَاءِ " رواه البخاري (7526) ،ومسلم (447).
واتە: ئا ئەم ئایەتە لەبارەی دوعاوە دابەزی.
" أبو العباس القرطبي رحمه الله " دەڵێت : لەئەسڵدا جیاوازی عبداللەی کوڕی عەباس وعائیشە باس کراوە لەبارەی هۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتەوە ، وئایا کەمەیانە ، مەبەستی ئایەتەکە مامناوەند بوونە لەدوعا وقورئان خوێندندا ، نەزۆر دەنگ بەرز دەکرێتەوە ، ونەزۆریش نزم دەکرێتەوە ، بەڵام لەو نێوانەدا ، وباشترین کار مامناوەند و وەسەتەکەیانە " .
"المفهم" (7 / 358 - 359).
وە " النووي رحمه الله" لە "المجموع" (3/256)دا دەڵێت : " وأدنى الإسرار: أن يُسمع نفسه، إذا كان صحيح السمع، ولا عارض عنده من لغط وغيره .
واتە: ئەو پەڕی دەنگ نزم کردنەوە ئەوەیه : مرۆڤ گوێی لەخۆی بێت ، گەر گوێی ساغ بوو وهیچ جۆرە کێشەیەکی بیستن وڕێگری نەبوو لەبیستندا .
وەئەمە گشت گیرە لەقورئان خوێندن ، و "الله ٲکبر" ، و"سبحان الله" کردن لەڕکوع وجگە لەویش ، وتەحیات خوێندن ، وسەلام دانەوە ، ودوعا ؛ جا واجب بێت یاخود سوننەت ؛ هیچ یەکێکیان حسابی بۆ ناکرێت تەنها کاتێ نەبێت کەمرۆڤ گوێی لەخۆی بێت ، گەر گوێی تەواو بوو ، وکێشەی بیستن وڕێگری نەبوو لەبیستندا.
گەر کێشەی بیستنی نەبوو : دەنگ بەرز دەکاتەوە ، بەشێوەیەک گوێی لەخۆی بێت ، وجگە لەوە دروست نی یە ، ئەمە دەقی قسەی شافعی یە وهاوەڵەکانی کۆدەنگن لەسەری .
وە لە "الأذكار" ل 35 دا دەڵێت: "بزانە زیکری دروست لەنوێژ وغەیری نوێژدا ، جا واجب بێت یاخود سوننەت ، هیچ یەکێکیان حساب ناکرێت ، تاوەکو بەزمان دەرنەبڕدرێت ، بەشێوەیەک کەسەکە گوێی لەخۆی بێت گەر گوێی ساغ بوو ، وهیچ ڕێگریەک نەبوو لەبیستنی.
وەلحاسڵ : لەم بابەتەدا دوو بۆچوونی موعتەبەر هەیە:
واجبی گوێ بیست بوونی مرۆڤ لەخۆی ، یاخود تەنها دەربڕینی پیتەکان ، ئەوەش نایەتە دی تەنها بەجوڵاندنی زمان ولێوەکان نەبێت ، هەرچەند کەمیش بێت.
وە هەرکەسێک لەئایەتەکان ورد بێتەوە دەبینێت بەسەریحی باسی قسەکردن کراوە ، وهەندێ جار بەبانگ کردن هاتووە کەئەوەش بەرز کردنەوەی دەنگە.
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِنْ لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ ﴾ آل عمران/38.
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿ قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِأَخِي وَأَدْخِلْنَا فِي رَحْمَتِكَ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ﴾ الأعراف/151.
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي﴾ طه/25 .
وە هەروەها فەرموویەتی ﴿قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ﴾ المؤمنون/26 .
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِلَّذِينَ آمَنُوا امْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِنْدَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِنْ فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴾ التحريم/11 .
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿ وَنُوحًا إِذْ نَادَى مِنْ قَبْلُ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ﴾ الأنبياء/76 .
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ﴾ الأنبياء/83 .
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ﴾ الأنبياء/89 .
وە دوعایەکمان بەرچاو نەکەوتووە بەدڵ بکرێت بەبێ زمان.
وە " الشيخ ابن باز رحمه الله" دەڵێت:
" بەنیسبەت ئەوەی ئەو لەدڵی دا نیەتی هێناوە ، وبەدڵ زیکر دەکات ، وبەزمان دەری نابڕێت ، ئەوە پێی ناوترێت خوێندنەوە ، وپێی ناوترێت پاڕاوەنەوە وپێی ناوترێت زیکری کردووە ، ئەوە زیکر کردنە بەدڵ ، پێی دەوترێت زیکری بەدڵ کردن ، بەڵام لەنوێژدا فەرمانی پێ کراوە بەو شێوەیە بخوێنێت هەروەک چۆن پێغەمبەر ﷺ فەرمانی کردووە بیخوێنێت ، وەهەروەها لەدوعادا ، بۆیە پێی ناوترێت پاڕاوەتەوە ودوعای کردووە تەنها کاتێ نەبێت کەبەزمان دەری بڕێت.
زیکر سێ جۆرە:
زیکر کردن بەدڵ ، و زیکر بەزمان ، و زیکر بەکردەوە .
گەر زیکری بەدڵی کرد بەوەی لەخودا بترسێت ، وبەگەورەی بزانێت ، وئومێدی پێی هەبێت وخۆشی بوێت ، ئەمە زیکر کردنە بەدڵ ، وزیکری زمان " سبحان الله ، والحمد لله ، والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر و لا حول ولا قوة ٳلا بالله " كردنه ، وزیکر کردن بەکردەوە: نوێژ کردنە وڕۆژوو گرتن وخێر کردن وچاوڕەێی پاداشت کردنە لەخودا ، ئائەمە زیکر کردنە بەکردەو ودڵ.
فتاوى ابن باز.
وە هەروەها پرسیاری لێ کراوە کەئەمە دەقەکەیەتی:
هەندێ لەزانایان دەڵێن: دوعا گەر بەزمان دەرنەبڕدرێت وڵام نادرێتەوە .
لەوڵامدا گوتوویەتی: ئەوە پێی ناوترێت دوعا ، تەنها کاتێ نەبێت کەبەزمان دەری ببڕێت ، پێویستە زمانی لەگەڵدا بجوڵێنێت .
وەلحاسڵ :
دوعا پێویستە بەزمان دەرببڕدرێت گەرنا پێی ناوترێت دوعا.
والله أعلم.