ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر دەست هێنان بەدەم و چاودا لەدوای دوعا و پاڕانەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر دەست هێنان بەدەم و چاودا لەدوای دوعا و پاڕانەوە ؟

زۆربەی زانایان پێیان وایە دەست ناهێنرێت بەدەم چاودا لەدوای پاڕانەوە ؛ چونکە فەرموودەیەکی سەحیحی لەسەر نی یە .
وە هەندێ لەزانایان دەڵێن دروستە بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو داود گێڕاویەتیەوە لەموحەمەدی کوڕی کەعب و ئەویش لەعەبدوڵای کوڕی عەباسەوە ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ کە پێغەمبەر فەرموویەتی : سلوا الله ببطون كفوفكم ولا تسألوه بظهورها فإذا فرغتم فامسحوا بها وجوهكم »سنن أبي داود ، رقم (1485) .
لكن قال أبو داود عن هذا الحديث : رُوى هذا الحديث من غير وجه عن محمد بن كعب ، كلها واهية وهذا الطريق أمثلها ، وهو ضعيف أيضًا .
واتە : داوا لەخودا بکەن لێی بپاڕێنەوە بەنێو لەپی دەستان وداوای لێمەکەن بەپشتی دەستان وکاتێ لێبوونەوە دەستان بهێنن بەدەم و چاوتاندا .
بەڵام هەروەک لەتەخریجی فەرموودەکەدا دیارە زەعیفە .
وە ئیمامی بەیهەقی لەــ عەلی باشانیەوە ــ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : «سألت عبد الله-يعنى ابن المبارك- عن الذي إذا دعا مسح وجهه . قال لم أجد له ثبتا » السنن الكبرى للبيهقي ، رقم (3152) .
واتە : پرسیارم لەعەبدوڵا کرد ، ـ واتە: عەبدوڵای کوڕی موبارەک ـ لەبارەی ئەو کەسەی کە کاتێ دەپاڕێتەوە دەستی دێنی بەدەم و چاویدا ، گوتی : فەرموودەیەکی سەحیحم لەو بارەیەوە نەبینیوە .
وە ئیمامی تورموزی لە عومەری کوڕی خەتابەوە ـ ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە ودەڵێ : «كان رسول الله إذا رفع يديه لم يحطهما حتى يمسح بهما وجهه ».
قال الترمذي : حديث غريب لا نعرفه إلا من حديث حماد بن عيسى . وحماد هذا ضعيف .
واتە : پێغەمبەر کاتێ دەستەکانی بەرز بکردایەتەوە و بپاڕایەتەوە دای نەدەگرتن تاوەکو نەیهێنایە بەدەم و چاویدا . والله أعلم .
وە ئەم فەرمودەیەم زەعیفەوە و کارى پێ ناکرێت
الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله

سەردان: ٣,٤٥١ بەش: ئادابەکانى دوعا