مەرجەكانى قەبوڵ بوونى دوعا چى یە؟ ئەگەر داواى شتێك لەخوا بكەم قەبوڵ دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەكانى قەبوڵ بوونى دوعا چى یە؟ ئەگەر داواى شتێك لەخوا بكەم قەبوڵ دەبێت؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

گومان لەوەدا نییە كە خواى گەورە وەعدى داوە وەڵامى ئەو كەسانە بداتەوە كە داواى لێ دەكەن وەك دەفەرموێ: { ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} (60) سورة غافر
یان سەلمانى فارسى بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: "إن الله حَيىّ كريم يستحي من عبده إذا رفع يديه اليه أن يردّهما صِفراً" رواه أبوداود والترمذي.
واتە: خواى گەروە خاوەنى بەشەرمە و بەڕێزە شەرم دەكات ئەگەر بەندەیەك دەستى پاڕاننەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە و بەبەتاڵى بگێڕێتەوە. بەڵام خۆ نەبێ هەموو پاڕاننەوەیەك وەربگیرێت كەوا بوو پێویستە ئەوە بزانیت ئەم مەسەلەیە چەندین مەرج و ڕێگرى هەیە ابن القیم ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ: جارى وا هەیە پاڕاننەوە قەبوڵ ناكرێت و دوا دەكەوێت یان بە هۆى لاوازى خودى پاڕاننەوەكە بۆ نموونە پاڕاننەوەیەك بێت دژایەتى و دوژمنكارى كەسى ترى تیادا بێت یان بە هۆى لاوازى دڵى ئەو كەسەى پاڕاننەوەكە دەكات...ز یان بە هۆى ڕێگرێك وەك خواردنى حەرام و تاوان و دڵ ڕەشبوونەوە وەبێ ئاگابوون لە خواى گەورە و حەز و ئارەزوو زاڵبن بەسەریدا، لەو بەڵگانەى لەم مەسەلەدا هاتوون:
1- فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە : "أدعوا الله وأنتم موقنون بالإجابة واعلموا أن الله لا يقبل دعاءً من قلب لاه"رواه الترمذي برقم 3479 و حسنه الألباني في صحيح الجامع رقم 245.
واتە: داوا لە خواى گەورە بكەن وەدڵنیاش بن بەوەى كە خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە وە ئەوەش بزانن خواى گەورە پاڕاننەوەى كەسێك وەرناگرێت بەدڵێكى بێ ئاگاوە بیكات.
2- فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە كە فەرموویەتى: "....ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمدُّ يديه إلى السماء يارب يارب ومطعمهُ حرام و مشربه حرام وملبسه حرام وغذي بالحرام فأنى يستجاب لذلك" رواه مسلم.
واتە: دەستەكانى بەرزدەكاتەوە بۆ ئاسمان دەڵێ ئەى خوایە ئەى خوایە لە كاتێكدا خواردنەكەى حەرامە و خواردنەوەكەى حەرامە و جلوبەرگى حەرامە و بە حەرام گۆش كراوە ئەى چۆن وەڵام ئەدرێتەوە و پاڕاننەوەكەى قەبوڵ دەكرێت.
3- فەرموودەى أبو هریرە ئەڵێ پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: "يستجاب لأحدكم مالم يعجل يقول دعوتُ فلم يستجب لي" رواه البخاري ومسلم.
واتە: هەركامتان داوا لە خواى گەورە بكەن وەڵام دەدرێنەوە بەمەرجێ پەلە نەكات و بڵێت داوام لە خوا كردو و وەڵامى پاڕاننەوەكەم نەدرایەوە.
4- فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە : "لا يزال يستجاب للعبد مالم يدعُ باثم أو قطيعة رحم...." الحديث رواه مسلم.
واتە: بەردەوام وەڵامى بەندە دەدرێتەوە بەمەرجێ داواى تاوان و بچڕانى پەیوەندى خزمایەتى نەكات.
ئەمە و چەندین مەرج و ئادابى زۆر هەن ئەمانە دیارترینیان بوون.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە 

ئادابەکانى دوعا کامانەن ؟ بە چ شێوەیەک دوعا بکەم خواى گەورە قەبوڵى دەکات و گیرا دەبێت؟

 

سەردان: ١٦,٤٣٢ بەش: ئادابەکانى دوعا