ئایا دروستە بۆ نەخۆش دوعاى مردن لە خۆى بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ نەخۆش دوعاى مردن لە خۆى بکات؟

سەرەتا پێویستە لە سەر نەخۆش ڕازی بێت بە قەزای خوای پەروەردگار و ئارامگریش بێت لە سەر قەدەری و گومانیشی چاك بێت بەرامبەر بە پەروەردگاری چونكە ئەوە بۆی باشترە پێغەمبەری خوا فەرموو یەتی : " عجبا لأمر المؤمن إن أمره كله خير ، وليس ذاك لأحد إلا للمؤمن ، إن أصابته سراء شكر ، فكان خيرا له ، وإن أصابته ضرّاء صبر ، فكان خيرا له " واتە : سەرم سووڕماوە لە باروكرداری بڕواداران هەموو بارووكردارێكی چاكەیە بۆی ئەو شتە بۆ كەسی تر نی یە جگە لە بڕواداران نەبێت ، ئەگەر چاكەیەكی تووش بێت شوكرانە بژێری دەكات بە چاكە بۆی دەنووسرێت وە ئەگەر خراپەیەكی تووش بێت ئارامی لە سەر دەگرێت بە چاكە بۆی دەنووسرێت .

وە سەبارەت بە دوعاى مردن لە خۆ کردن شێخ (محمد بن عبد الله السبيل) رحمه الله لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەفەرموێ :
درووست نی یە بۆ کەسی موسوڵمان دوعای مردن لەخۆی بکات ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر کەفەرموویەتی : « لا يتمنين أحدكم الموت من ضر أصابه ، فإن كان لا بد فاعلًا فليقل : اللهم أحيني ما كانت الحياة خيرًا لي ، وتوفني ما دامت الوفاة خيرًا لي » متفق عليه صحيح البخاري ، رقم (5671) ؛ صحيح مسلم ، رقم (2680) ..
واتە : با یەکێک لەئێوە ئاوات بەمردن نەخوازێ بەهۆی ئەو بەڵایەیی تووشی بووە ، خۆ ئەگەر هەر ئەو دوعایە دەکات بابڵێت : خودایە بمژێنە تا ئەو کاتەی ژیان بۆم باشە ، و بممرێنە گەر مردن خێر و چاکەی تێدا بوو بۆم .
وە پێویستە لەسەری بزانێت ئەو ناخۆشیانەی تووشی دەبێت ، ئومێد وایە ببێتە کەفارەتی تاوانەکانی ، یاخود ببێتە هۆکاری بەرز بوونەوەی پلە ودەرەجەی لەلای خودا . والله أعلم.

سەردان: ٣,٣٩٧ بەش: ئادابەکانى دوعا