ئایا دەست بەرزکردنەوە بۆ دوعا لەدوای نوێژەکان دروستە ؟لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم وارد بووە لە دواى نوێژەکان دەستى بەرز کردبێتەوە بۆ دوعا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەست بەرزکردنەوە بۆ دوعا لەدوای نوێژەکان دروستە ؟لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم وارد بووە لە دواى نوێژەکان دەستى بەرز کردبێتەوە بۆ دوعا؟

نەخێر لەپێغەمبەرەوە وهەوەها لەهاوەڵانیشەوە وارد نەبووە و نەهاتووە کەئەوان دەستیان بەرز کردبێتەوە دوای نوێژە فەرزەکان .
وە ئەوەی لەدوای نوێژە فەرزەکان وارد بووە و هاتووە تەنها زیکرەکانە کەلەسوننەتدا جێگیر بووە ، وئەو زیکرانە دەکرین بەبێ بەرز کردنەوەی دەستەکان .
بەڵام بەرز کردنەوەی دەستەکان بەگشتی مەشرووعە و درووستە ، و لەفەرموودەیەکدا هاتووە کە سەلمان ـ خودای لێ ڕازی بێت ـ گێڕاویتیەوە و دەڵێت: پێغەمبەر فەرمووی : «إن ربكم تبارك وتعالى حيي كريم يستحيي من عبده إذا رفع يديه إليه أن يردهما صفرا » رواه أبو داود والترمذي وحسنه وابن ماجه.
واتە : خوای پەروەردگار زۆر بەخشندە و بەڕێزە شەرم دەکات کاتێ بەندەیەکی دەست بەرز بکاتەوە ولێی بپاڕێتەوە ، وەڵامی نەداتەوە ، دەستی بەخاڵی بیگێڕێتەوە. والله أعلم.
الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله

سەردان: ٤,٩٢٢ بەش: ئادابەکانى دوعا