باوکم کاتێ توڕە دەبێ زۆر جار دوعای خراپ لەئێمە و ماڵ و خودی خۆشی دەکات ئایا ئەو کارە دروستە ؟ و ئایا دوعاکانی گیرا دەبن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوکم کاتێ توڕە دەبێ زۆر جار دوعای خراپ لەئێمە و ماڵ و خودی خۆشی دەکات ئایا ئەو کارە دروستە ؟ و ئایا دوعاکانی گیرا دەبن ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
لەڕوی شەرعەوە دروست نی یە دوعای خراپە کردن لەخۆت وماڵ ومنداڵ ، چونکە بەزاندنی سنوورە و حەتمەن بەزاندنی سنووریش قەدەغەیە و قورئان ڕێگری لێکردووە ، هەر وەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ﴾[الأعراف: ٥٥]،
واتە : بەمل کەچی وخۆ زەلیل کردنەوە لەخودا بپاڕێنەوە و سنوور مەزێن ؛ چونکە خودا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کەسنور دەبەزێنن .

جا خودا هەواڵی ڕەحم وسۆزی خۆی بەبەندەکانی داوە کە وەڵامی پاڕانەوەیەکی خراپ ناداتەوە کە لەخۆیان ومنداڵەکانیان بکەن لەکاتی توڕە بووندا ؛ چونکە دەزانێت ئەو پاڕانەوەیە بەدڵ وبەمەستەوە ناکەن ، هەروەک فەرموویەتی : ﴿وَلَوْ يُعَجِّلُ اللهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُمْ بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ﴾ [يونس: ١١]،
واتە : گەر خودا وەڵامی پاڕانەوەی خراپی بەندەکان بداتەوە هەروەک چۆن وەڵامی پاڕانەوەی چاکە دەداتەوه ؛ئەوا هەر زوو ئەجلیان دێنێت و لەناویان دەبات .

بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەبێ وریا بن ئەو جۆرە پاڕانەوانە نەکەن نەوەک لەگەڵ ئەو سەعاتەدا یەک بگەرێتەوە کەپاڕانەوە تیایدا قەبوڵ دەبێت بەو هۆیەوە توشی ناخۆشی ببن وپاڕانەوە خراپەکەیان گیرا ببێت ، جابری کوڕی عبد الله رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم فەرمووی : «لاَ تَدْعُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ، وَلاَ تَدْعُوا عَلَى أَوْلاَدِكُمْ، [وَلاَ تَدْعُوا عَلَى خَدَمِكُمْ]، وَلاَ تَدْعُوا عَلَى أَمْوَالِكُمْ، لاَ تُوَافِقُوا مِنَ اللهِ سَاعَةً يُسْأَلُ فيهَا عَطَاءٌ فَيَسْتَجِيبُ لَكُمْ»(١).
واتە : دوعای خراپە لەخۆتان ومنداڵەکانتان وخزمەت کارەکانتان مەکەن ، وەهەروەها دوعای خراپە لەماڵەکانتان مەکەن نەوەک لەگەڵ ئەو سەعاتەدا یەک بگرێتەوە کەپاڕانەوە تیادا ڕەت ناکرێتەوە و وڵامتان بدرێتەوە .

هەر بۆیە پێویستە لەسەر باوکتان زمانی خۆی ڕابێنێت لەسەر دوعای خێر وبەرەکەت نەک بەپێچەوانەوە دوعای شەڕ لەخۆی وماڵ ومنداڵی بکات پەنا بەخودا .
والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسَلَّم تسليمًا.
الشیخ محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ
==========
(1) أخرجه مسلم في «الزهد» (٣٠٠٩)، وليس عنده «ولا تدعوا على خدمكم» وهي عند أبي داود كتاب «الصلاة» باب النهي أن يدعو الإنسان على أهله وماله (١٥٣٢)، انظر: «صحيح الترغيب والترهيب» (٢/ ١٣٣).

سەردان: ٣,٣٤٨ بەش: ئادابەکانى دوعا