ته‌وحیدى ربوبیه‌ چیه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ته‌وحیدى ربوبیه‌ چیه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بریتیه‌ له‌به‌تاك دانانى خوا به‌ كاره‌كانى، به‌وه‌ى كه‌ به‌نده‌ بڕواى وابێت به‌ته‌نها الله به‌دیهێنه‌رى هه‌موو مه‌خلوقاته‌، رۆزى ده‌ریانه‌، خاوه‌نیانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌واوى كاروباره‌كانیانه‌، خه‌ڵك سه‌ربه‌رز وسه‌ربڵند ده‌كات و خه‌ڵكیش سه‌رشۆڕ و زه‌لیل ده‌كات، شه‌و و رۆژ ئاڵوگۆڕ ده‌كات و به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌یانهێنێت، زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌مرێنێت، به‌توانایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا.
پێچه‌وانه‌كه‌شى: شیرك كردنه‌ له‌ ربوبیه‌تدا، واته‌ بڕوابوون به‌وه‌ى كه‌ هه‌ندێك له‌و دروستكراوانه‌ى كه‌ ده‌په‌رسترێن جگه‌ له‌خوا هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ له‌ گه‌ردووندا وه‌كو به‌دى هێنان و سوودگه‌یاندن و زیان گه‌یاندن و زیندووكردنه‌وه‌و مراندن و جگه‌ له‌وانه‌ش كه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌یه‌ و به‌ده‌ستى ئه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ] (الزمر : 62) واته‌: به‌دێهێنه‌رى هه‌موو شته‌كان ته‌نها په‌رستراوى به‌هه‌ق ( اللە) یه‌، و په‌روه‌ردگار و پادشا و خاوه‌ن و هه‌ڵسوڕێنه‌رى هه‌موویه‌تى، وه‌ هه‌ر ئه‌ویشه‌ پارێزه‌رى هه‌موو شته‌كان و ته‌واوى كاروبارى دروستكراوه‌كانى به‌ڕێوه‌ ده‌بات .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا...] (هود : 6) به‌دڵنیاییه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار وه‌كو چاكه‌یه‌ك كه‌فاله‌تى ڕزق وڕۆزى سه‌رجه‌م گیان له‌به‌رانى سه‌ر زه‌وى كردووه‌. چه‌ندین ئایه‌تى تریش جگه‌ له‌وانه‌.

شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)

سەردان: ٢,٥٤٢ بەش: باوەڕبون بە خوا