ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە بەرزبوونەوەی خوای گەورە لەسەر عەڕش: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە بەرزبوونەوەی خوای گەورە لەسەر عەڕش
پرسیار:

بەڕێزتان – خوا بتانپارێزێت – دەربارەى ئیستیواى خواى گەورە لەسەر عەرش فەرمووتان : " ئەوە جۆرە بەرزبونەوەیەكى تایبەتە بە خواى گەورە بە جۆرێك كە بگونجێت لەگەڵ گەورەیی و شكۆمەندى ئەودا" جا خوازیارین لە بەڕێزتان زیاتر ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر ئەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

كە ووتمان لەسەر ئیستیوا بەوەى " بەرزبونەوەیەكى تایبەتە بۆ سەر عەرش بەجۆرێك كە بگونجێت لەگەڵ گەورەیی و شكۆمەندى ئەودا " مەبەستمان ئەوەیە ئەوە جۆرە بەرزبوونەوەیەكە عەرشی پێ تایبەت دەكرێت، نەوەك بەرزبونەوەیەكى گشتى و گشتگیر بۆ هەموو دروستكراوەكان، یان بۆ سەر ئاسمان یان بۆ سەر زەوى لەگەڵ ئەوەى كە بەرزە بەسەریشیەوە، سەبارەت بە عەرشیش دەڵێین: خواى گەورە بەرزە بەسەر عەرشیەوە و ئیستیواى كردووە لەسەرى، جا ئیستیوا تایبەتترە لە بەرزى ڕەها.
 هەربۆیە ئیستیواى خواى گەورە لەسەر عەرشی لە صیفاتە كرداریەكانێتى كە پەیوەستە بە ویستی خۆیەوە، بە پێچەوانەى بەرزى (علو) كە لە صیفاتە زاتیەكانێتى و لێى جیانابێتەوە.   

كە ووتمان لەسەر ئیستیوا بەوەى " بەرزبونەوەیەكى تایبەتە بۆ سەر عەرش بەجۆرێك كە بگونجێت لەگەڵ گەورەیی و شكۆمەندى ئەودا " مەبەستمان ئەوەیە ئەوە جۆرە بەرزبوونەوەیەكە عەرشی پێ تایبەت دەكرێت، نەوەك بەرزبونەوەیەكى گشتى و گشتگیر بۆ هەموو دروستكراوەكان، یان بۆ سەر ئاسمان یان بۆ سەر زەوى لەگەڵ ئەوەى كە بەرزە بەسەریشیەوە، سەبارەت بە عەرشیش دەڵێین: خواى گەورە بەرزە بەسەر عەرشیەوە و ئیستیواى كردووە لەسەرى، جا ئیستیوا تایبەتترە لە بەرزى ڕەها.
 هەربۆیە ئیستیواى خواى گەورە لەسەر عەرشی لە صیفاتە كرداریەكانێتى كە پەیوەستە بە ویستی خۆیەوە، بە پێچەوانەى بەرزى (علو) كە لە صیفاتە زاتیەكانێتى و لێى جیانابێتەوە.   
هاوشێوەى ئەوەى كە ووتمان شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمەالله- بە ڕاشكاوى ئەوەى ووتوە لە ڕاڤەى ئەو فەرموودەیەى كە باسی دابەزینى خواى گەورە دەكات بۆ ئاسمانى دونیا لە لاپەڕە 522 و بەشی 5 لە كۆكردنەوەى ابن قاسم كە دەڵێت: (( ئەگەر دەوترێت: خواى گەورە ئیستیواى كردووە لەسەر عەرش پاش ئەوەى ئاسمانەكان و زەوى دروست كرد لە شەش رۆژدا و پێش ئەوە لەسەر عەرش نەبووە، ئەوا دەوترێت: ئیستیوا جۆرە بەرزیەكى تایبەتە و هەربۆیە هەر شتێك كە ئیستیواى كرد بەسەر شتێكەوە ئەوا بەرزە بەسەریەوە، بەڵام هەر شتێك كە بەرز بێت بەسەر شتێكەوە ئەوا مەرج نیە ئیستیواى كردبێت بەسەریشیەوە، هەربۆیە بە هەموو بەرزەوەبوویەك بەسەر شتێكدا ناوترێت ئیستیواى كردووە بەسەریدا و بەڵام بە هەموو ئیستیوایەك بەسەر شتێكدا دەوترێت بەرزە بەسەریەوە)).  
وە هەروەها كە دەڵێین: (( بە جۆرێك كە بگونجێت و شایستە بێت لەگەڵ گەورەیی و شكۆمەندى ئەودا)) ئەوا مەبەست لێى ئەوەیە كە ئیستیواى خواى گەورە بەسەر عەرشیدا وەكو هەموو صیفاتەكانى تریەتى كە شایەن و شایستە بێت لەگەڵ گەورەیی و شكۆمەندى ئەودا، و چوون یەك و هاوشێوە نیە لەگەڵ ئیستیواى هیچ شت ویەكێك لەدروستكراوەكانى، و ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنێتى ئەو ئیستیوایەى كە كردوویەتى، چونكە صیفات پەیوەستە بەو شتەى ئەو وەصفەى دەدرێتەپاڵ، جا كە خودى شتەكە نەزانرێت ئەوا بێگومان چۆنێتى صیفەتەكەش نازانرێت و نادیارە، هەروەكو چۆن خواى گەورە زاتێكى هەیە كە هاوشێوەو چوون یەك نیە لەگەڵ زاتى دروستكراوەكانیدا، بە هەمان شێوەش صیفاتەكانى وەهان، وەكو دەفەرموێت: ( لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)(الشورى: من الآية11) واتە: وە هیچ شتێك لەخوا ناچێت و هیچ شتێك لێكچوو و هاوشێوەى ئەو نیە لەدروستكراوەكانى ، نە لە زات و خودى خۆیدا و نە لە ناو و سیفاتەكانیدا و نە لە كار و كردەوەكانیشیدا ، لەبەر ئەوەى هەموو ناوەكانى جوانن ، و سیفاتەكانیشى هەموو تەواو بێ كەموكوڕین ، وكردارەكانیشى كە دروستكراوەكانى پێ بەدیهێناون بێ هاوبەش وبێ هاوكاربوون ، وە هەر ئەویشە بیسەر و بیناى تەواوە ، كە هیچ كردار وگوفتارێكى دروستكراوەكانى لـێ شاراوە ونادیار نیە ، وپاداشتیان لەسەر ئەوە دەداتەوە .
 هەر بۆیە پێشەوا مالك – رحمەالله – كاتێك پرسیارى لێكرا سەبارەت بە چۆنێتى ئیستیوا، دەڵێت: (( ئیستیوا نادیار نییە، بەڵام چۆنێتى نادیارە ونەزانراوە، و باوەڕكردن پێى واجبە و پرسیاركردن دەربارەى ئەوە بیدعەیە)). جا ئەمە پێوەر و پێوانەیەكە بۆ هەموو صیفاتەكان بەوەى كە سابت و جێگیرن بۆ خواى گەورە وەكو چۆن خۆى ئیسباتى كردوون بۆ خۆى بەو شێوەیەى كە شایەنى بێت بەبێ گۆڕین و پەكخستن و چۆنێتى دیارى كردن و هاوشێوە بۆ دانان.   
بەم شێوەیە ئەوە ڕوون دەبێتەوە و دەردەكەوێت كە ئیستیواى خواى گەورە لەسەر عەرش جۆرە بەرزیەكى تایبەتە بەسەر عەرشەوە، چونكە بەرزى وبڵندى بەشێوەى گشتى جێگیرە بۆ خوا پێش دروستكردنى ئاسمانەكان و زەوى و لەكاتى دروستكردنیاندا و لەپاش دروستكردنیانیش، چونكە ئەوە یەكێكە لە سیفاتە (الذاتية اللازمة) هەر بوو و بەردەوامەكانى خواى گەورە وەكو بیستن و بینین و هێز وتوانا وهاوشێوەكانى بەپێچەوانەى ئیستیواوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٩٨٩ بەش: باوەڕبون بە خوا