ئایا چۆن وەڵامی ئەم پرسیارەی شەیتان و بێباوەڕان بدەینەوە : كێ‌ خوای دروست كردووە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چۆن وەڵامی ئەم پرسیارەی شەیتان و بێباوەڕان بدەینەوە : كێ‌ خوای دروست كردووە ؟
پرسیار:

کاتێ بە بێ باوەڕان دەڵێم خوای گەورە هەموو شتێکی دروست کردوە ، یەکسەر ئەوانیش دەپرسن ئەی کێ خوای دروست کردووە؟
وەچۆن خوا بونی هەبوو لە سەرەتاوە؟ چۆن وەڵامیان بدەینەوە؟

یەکەم : ئەم پرسیارەی کە ئاڕاستەت کراوە لەلایەن کافران و بێباوەڕانەوە لە بنچینەو بنەڕەتەوە پرسیارێکی هەڵەیە و پووچە و خوی لەخۆیدا دژیەکی تێدایە!
لەبەرئەوەی گریمان وامان داناـ وەک گریمانەیەکی گفتوگۆی ـ درووستکەرێ هەیە بۆ خوا! ئەو کات پرسیارکەر دەڵێ : ئەی کێ درووستکەری ئەو درووستکراوەی خوایە و کێش درووستکەری درووستکراوەکەی ترە و ئەی کێ ...
هەتا بەشێوەی زنجیرە پرسیارەکە تا کۆتای نەهاتوو بەردەوام دبێ.
کە ئەمەش شتێکی مەحاڵ و نائاساییە لە پێوانەی مێشک و بیرکردنەوە و ژیریدا.
بەڵام ئەگەر کۆتایمان بەدرووستکراو هێنا بەداننان بە درووستکارێک کە دروستکاری هەموو شتێک بێت و کەس دروستی نەکردبێ و بەڵکو خۆی دروستکاری هەموو شتێک بێ ئەوکات ئەمە موافق و تەبای عەقڵ و ژیری و بیرکردنەوەیە کە ئەو خالیقەش (اللە)یه سبحان و تعالی ۰
دووەم : وە سەبارەت بەپێی شەرع و دین ئەوا بەڵگەمان زۆرە:
کە پەیامبەری خوا هەواڵی پێداوین سەبارەت بەم پرسیارە ـ کە سەرچاوەکەی لە کوێوەیە و چارەسەرەکەی چیە و چۆنە و چۆن بەرپەرچی بدەینەوە :
عن أبي هريرة قال : قال رسول الله : " لا يزال الناس يتساءلون حتى يقال هذا خلق اللهُ الخلقَ ، فمن خلق الله ؟ فمن وجد من ذلك شيئا فليقل آمنت بالله " .
واتە" پەیامبەری خوا فەرمویەتی بەبەردەوامی مرۆڤەکان پرسیار دەکەن هەتا دەڵێن ئەمانە درووستکراوی خودان ئەی کێ خوای درووست کردووە؟
هەرکەس شتێکی وا هات بەمێشکیدا ئەوا با بڵێ باوەڕم هێناوە بەخوای گەورە۰" و لە ڕیوایەت تردا دەفەدموێ بڵێ باوەڕم هێناوە بە خواو پەیامبەرەکەی ۰
وقال رسول الله : "يَأْتِي الشَّيْطَانُ أَحَدَكُمْ ، فَيَقُولَ : مَنْ خَلَقَ كَذَا وَكَذَا ؟ حَتَّى يَقُولَ لَهُ : مَنْ خَلَقَ رَبَّكَ ؟ فَإِذَا بَلَغَ ذَلِكَ ، فَلْيَسْتَعِذْ بِاللَّهِ وَلْيَنْتَهِ ".
واتە" شەیتان دێتە لاتان و دەڵێ کێ ئەمە و ئەوەی دروستکردوە ؟ بەردەوام دەبێ هەتا دەڵێ ئەی کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟
هەرکات گەشتە ئەوە با پەنا بگرێت بەخوا و واز بێنێ لەو جۆرە گومان و پرسیارانە."
وقال رسول الله : " يأتي العبد الشيطان فيقول من خلق كذا وكذا ؟ ..".رواها جميعاً الإمام مسلم ( 134 ) .
لەم فەرمودانەدا ئەم سودانە هەیە:
کە سەرچاوەی ئەو جۆرە پرسیارانە شەیتانە و چارەسەر و وەڵامەکەشی بریتیە لە:
۱ـ مرۆڤ دەبێ وازبێنێ لە گومان و فێڵ و تەڵەکەکانی شەیتان کە بە دڵیدا دێنێ ۰
۲ـ وە هەمیشە بڵێ باوەڕم هێناوە بە خوا و بە پەیامبەرەکەی.
۳ـ وە هەمیشە پەنا بەخوا بگرێ لە شەیتان۰ چونکە پێغەمبەرى خوا () فێری كردووین كەوا فێڵی شەیتان ڕەتبكەینەوە و بڵێین : ((آمَنْتُ بِاللَّهِ وَبِرُسُلِهِ ، اللَّهُ أَحَدٌ ، اللَّهُ الصَّمَدُ ، لَمْ يَلِدْ ، وَلَمْ يُولَدْ ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ)) .واتە : ئیمانم هەیە بە خوا و پێغەمبەرانی ، خوا تەنهایە ، خوا پێویستی بە كەس نییە و هەموو دروستكراوێكیش پێویستی بەو هەیە ، لە كەس نەبووە ، و كەسیشی لـێ‌ نەبووە ، و هیچ هاوشێواز و هاووێنەی نییە .

ئەنجا با سێ‌ جار تف بكات بە لای چەپیدا ، و پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان ، و وازیش بێنێت لەو وەسوەسە و گومانە و بیری لێنەكاتەوە ، ئەمانە هەمووی ئەو وەسوەسەیە ناهێڵێت .

سێیەم : وە سەبارەت بە بونی خوا لە سەرەتاوە ـ لە سوونەتدا هاتوە لە پەیامبەری خواوە کە فەرمویەتی:
1. قوله : " اللهم أنت الأول فليس قبلك شيء ، وأنت الآخر فليس بعدك شيء " . رواه مسلم ( 2713 ) .
واتە" خوایە گیان تۆ هەر هەبویت و هیچ شتێک لە پێش تۆوە نەبوە و و هەر دەشمێنی و هیچ شتێک لە دوای تۆوە نابێت۰"
2. قوله : " كان الله ولم يكن شيء غيره " ، وفي رواية " ولم يكن شيء قبله " . رواهما البخاري ، الأولى ( 3020 ) ، والثانيۃ (6982) واتە"خوا هەبوە و هیچ شتێک نەبوە جگە لە خۆی و لە ڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێ هیچ شتێک نەبوە لە پێش خوا۰"
سەرەڕای بوونی چەندین ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا.
بۆیە باوەڕدار دەبێ دامەزراوبێ و گومان نەکا و کاری تێ نەکات بە پێچەوانەی بێ باوەڕەوە کە نکۆڵی دەکات یان دووڕوو مونافیق کە شک و گومانی هەیە و دوو دڵە ــ داواکارین لە خوای گەورە کە ئیمان و باوەڕێکی ڕاست و دڵنیاکەرەوە و دامەزراوی بێ گومان و شکمان بە نسیب بکات ـ

سەردان: ٤,٥١١ بەش: باوەڕبون بە خوا