بیروباوەڕى ئەهلى سوننە وجەماعە لەبارەى ناو وصیفاتەكانى خواى گەورە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیروباوەڕى ئەهلى سوننە وجەماعە لەبارەى ناو وصیفاتەكانى خواى گەورە
پرسیار:

بیروباوەڕى ئەهلى سوننە وجەماعە چییە لەبارەى ناو وصیفاتەكانى خواى گەورە؟ وە ئایا جیاوازى چییە لە نێوان ناو و صیفەتدا؟ وە ئیسپبات بوونى ناوێك ماناى ئیسبات بوونى صیفەیشە؟ و بەپێچەوانەشەوە ڕاستە؟ 

بیروباوەڕى ئەهلى سوننە وجەماعە سەبارەت بە ناو وصیفاتەكانى خواى گەورە ئەوەیە ئیسباتى ئەوە دەكەن كە خواى گەورە بۆ خۆى ئیسباتى كردووە لە ناوو صیفات بەبێ گۆڕین و پەكخستن و دیارى كردنى چۆنێتى و هاوشێوەبۆدانان.
 وە جیاوازى نێوان ناو وصیفە ئەوەیە: ناو ئەوەیە كە خواى پێ ناو دەبرێت و صیفەیش ئەوەیە كە وەصفی خواى پێ دەكرێت. وە جیاوازیەكى دیار هەیە لەنێوانیاندا.  
جا ناو، ناوێكە بۆ خواى گەورە ولەناوەرۆكیدا صیفەش لە خۆدەگرێت. بۆیە ئیسبات بوونى ناوێك ئیسبات بوونى صیفەتێكیش لەخۆدەگرێت. بۆنمونە: (إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ)، (غفور) ناوێكە لێخۆش بوونى تێدایە و (رحيم)یش ئیسبات بوونى رەحمەتى تێدایە.
بەڵام بەئیسبات بوونى صیفە ئیسباتى ناوى لێ ناكرێت، بۆنمونە: خواى گەورە صیفەتى(كلام) قسەكردنى هەیە بەڵام ناتوانین ناوێك زیاد بكەین بۆ خواو بڵێین ناوى (متكلم)ە، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە بابەتى صیفات فراوانترە، چونكە هەموو ناوێك صیفەیەك لەخۆ دەگرێت، نەك هەموو صیفەیەك ناوێك لەخۆبگرێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٩٨٧ بەش: باوەڕبون بە خوا