بەکارهێنانى وشەى (خوایە گیان): ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەکارهێنانى وشەى (خوایە گیان)
پرسیار:

ئایا دروستە بە خوا بڵێی ڕوح؟ وەك دەبیستین دەوترێت خوایە گیان!! گیان واتە ڕوح لە ئەساسدا، ئایا بوترێت خوای گیان ڕەوا تر نیە لە خوایە گیان؟ لەكاتێكدا خوا -جل جلالە- خوای گیانە؟

مەبەست لەوەیە كە خوای گەورە لە ڕوح شیرین ترە مەبەست لەوەیە نەك تەشبیهكردنی خوا بە ڕوح هەر كەسێ ئەو قسەیە دەكات مەبەستی تەشبیهی خوا بێ‌ بە ڕوح  ئەوە جایز نیە بەڵام ئەوەی بزانین لەكوردەواری دا كە دەوترێ مەبەست لەوەیە كە گرنگترین و خۆشەویستترین شتی ئینسان ڕوحەكەیەتی كە بڵێ خوایە گیان واتە خوای گەورەی لە ڕوحی خۆی خۆشتر دەوێ و وە گیانی خۆی فیدا دەكا لە ڕێی ئەودا دەبێ مەبەستی ئەوەبێ‌ ئەگەر وا بێ ئەوە دروستە.

دکتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ٤,٨٦٤ بەش: باوەڕبون بە خوا