حوكمى كەسێك كە بڕواى وابێت صیفاتى خالق وەكو صیفاتى مەخلوق وەهایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى كەسێك كە بڕواى وابێت صیفاتى خالق وەكو صیفاتى مەخلوق وەهایە
پرسیار:

حوكمى كەسێك چییە كە بڕواى وابێت صیفاتى خالق وەكو صیفاتى مەخلوق وەهایە؟

ئەو كەسە گومڕایە، لەبەر ئەوەى صیفاتى خالق هاوشێوەى صیفاتى مەخلوق نییە بە دەقی قورئان كە دەفەرموێت: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) (الشورى: من الآية11) واتە: هیچ شتێك لەخوا ناچێت و هیچ شتێك لێكچوو و هاوشێوەى ئەو نیە لەدروستكراوەكانى ، نە لە زات و خودى خۆیدا و نە لە ناو و سیفاتەكانیدا و نە لە كار و كردەوەكانیشیدا ، لەبەر ئەوەى هەموو ناوەكانى جوانن ، و سیفاتەكانیشى هەموو تەواو بێ كەموكوڕین ، وكردارەكانیشى كە دروستكراوەكانى كە پێ بەدیهێناون بێ هاوبەش وبێ هاوكاربوون ، وە هەر ئەویشە بیسەر و بینەرى تەواوە.
وە هەروەها كە دووشت لەیەك دەچن لەناو و صیفەتدا ئەمە ماناى ئەوە نیە و ئەوە ناگەیەنێت كە ئەو دوو شتە لە حەقیقەتدا وەكو یەك وەهان ئەمە رێسایەكى زانراو و ئاشكرایە.   
بۆنمونە: ئایا مرۆڤ دەموچاوى نیە و ووشتریش دەموچاوى نیە؟ ئەم دووانە لە ناوەكەیاندا وەكو یەكن بەڵام ئایا لە حەقیقەتدا وەكو یەكتر وەهان، یاخود ووشتر دەستى هەیە و مێروولەش دەستى هەیە، ئایا وەكو یەكتر وەهان؟
وەڵام: نەخێر، دەى كەواتە بۆ ناڵێیت كە خواى گەورە ڕوومەتى هەیە ولە ڕوومەتى دروستكراوەكانیش ناچێت و هاوشێوە نییە؟! خواى گەورە دەفەرموێت: (وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالأَرْضُ جَمِيعاً قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ)(الزمر: من الآية67) واتە: وە ئەو هاوەڵبڕیاردەرانە بەگوێرەى پێویست خوایان بە گەورە نەزانیوە و قەدرى خوایان نەگرتووە ، لەكاتێكدا كە شت وكەسى تریان لەگەڵیدا پەرستووە ، كە نە سوود دەگەیەنن و نە زیانیش لادەبەن ، بۆیە دروستكراوى بێدەسەڵاتیان هاوتا و یەكسان كردووە بە دروستكارى گەورە و بەتوانا ، كە یەكێك لەگەورەییەكانی دەسەڵاتى لەدواڕۆژدا ئەوەیە كە هەموو زەوى بە دەستەوە گرتووە و ئاسمانەكانیش بەپێچراوى بەدەستى ڕاستەوەیەتى.
وە هەروەها دەفەرموێت: (يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُب) (الأنبياء: من الآية104) واتە: ئەو ڕۆژەى كە ئاسمان دەپێچینەوە وەك چۆن پەڕەى كاغەز دەپێچرێتەوە بەوەى تێیدا نووسراوەتەوە. جا ئایا هیچ دەستێكى مەخلوق هەیە كە هاوشێوەى دەستى خواى گەورە بێت؟ نەخێر.
 كەوابوو دەبێت ئەوە بزانین كە خالق هاوشێوەو چوونیەك نیە لەگەڵ مەخلوقدا نە لەزاتیدا و نەلە صیفاتیدا: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) (الشورى: من الآية11) بۆیە بەهیچ شێوەیەك دروست نیە كە بیر لە چۆنێتى سیفەیەك لە سیفاتەكانى خوا بكرێتەوە یان وا گومان ببرێت كە سیفاتى خواى گەورە وەكو سیفاتى مەخلوق وەهایە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١٠٧ بەش: باوەڕبون بە خوا