شێوازەکانی زیکری دوای نوێژەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شێوازەکانی زیکری دوای نوێژەکان
پرسیار:

زۆرێک لە خەڵکی لە دواى نوێژە فەرزەکان (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٤) الله أکبر دەکەن ئایا هەر ئەم شێوازە هەیە یان شێوازی تر لە سوننەتدا هاتووە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

لە دواى نوێژە فەرزەکان بە پێنج جۆر دەتوانى زیکرەکان بکەی ، وە باشتر وایە هەرجارەو بە جۆرێک بیکەی بۆ ئەوەى کار بە هەموو ئەو فەرمودانە بکەی کە باسی ئەم پێنج جۆرەمان بۆ دەکەن :
یەکەم : (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٤) الله أکبر.
دو وەم : (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٣) الله أکبر پاشان یەک جار دەڵێى : لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.
سێیەم : (٢٥) سبحان الله (٢٥) الحمد لله (٢٥) الله أکبر (٢٥) لا إله إلا الله.
چوارەم : (١١) سبحان الله (١١) الحمد لله (١١) الله أکبر .
پێنجەم : (١٠) سبحان الله (١٠) الحمد لله (١٠) الله أکبر .

سەردان: ٨٠٠ بەش: زیکرەکانى موسڵمان