ئەو کەسانەى کە نەخۆش و لە جێگا کەوتون و ئومێدیان بە ژیان نەماوە سوننەتە چ دوعایەک بکەن؟
نزای ئه‌و نه‌خۆشه‌ی، كه بێ ئومێد بووه له‌ژیان
- «اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَأَلْحِقْنِي بِالرَفِيقِ الأَعْلَى»(1)
واته: (خودایهلێم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بكه‌و بمگهیهنهبهبهههشت و هاوڕێ پله‌به‌رزه‌كان) .
- پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌وسلم) له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگیدا ده‌سته‌كانی دهكردهناو ئاوه‌وه‌و ده‌م و چاوی پێ ده‌سڕی و ده‌یفه‌رموو: «لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ، إِنَّ لِلْمَوْتِ سَكَرَاتٍ»(2) .
واته: (هیچ په‌رستراوێك نییه، كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌له(الله)، به‌ڕاستی مردن ناڕه‌حه‌تی و ئازاری هه‌یه) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره و باشترینی مرۆڤایه‌تیه ده‌یفه‌رموو (به‌ڕاستی مردن ناڕه‌حه‌تی و ئازاری هه‌یه) ئه‌ی ده‌بێت حاڵی تاوانباران چۆن بێت له كاتی مردنیاندا، بۆیه پێویسته هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌ی موسوڵمان بیر و هۆشی لای مردنه‌كه‌ی بێت، بیری لای ئه‌و ڕۆژه‌بێت كه هیچ شتێك سوودی پێناگه‌یه‌نێت جگه له كرده‌وه‌ی باشی خۆی نه‌بێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئازاری ڕۆح كێشانی جه‌سته‌ی داپۆشیوه، هه‌ر وه‌كوو خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ) ق: ١٩ .
سا ئه‌و كه‌سه‌ی تا ئێسته بێئاگایت له مردن، هۆشت بێته خۆت و بیرێك له دواڕۆژت بكه‌ره‌وه، وه‌ڵام ئاماده‌كه بۆ ناو گۆڕه‌كه‌ت، دڵنیاشبه كه كرده‌وه‌كانی خۆت یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان نه‌ك ماڵ و سامانه‌كه‌ت، جا ئه‌وه سه‌رفرازه كه نامه‌ی كرده‌وه‌كانی قورسبێت به كاری باشه. والله اعلم .
- «لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَاللهُ أَكْبَرُ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ، لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَلاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ»(3) .
واته: (هیچ په‌رستراوێك نییه، كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)، خودا گه‌وره‌ترینه، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌له(الله)ی تاك و ته‌نیا نه‌بێت، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)ی تاك و ته‌نیای بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله) نه‌بێت و ستایشیش بۆ ئه‌وه، هیچ په‌رستراوێك نییه، كه‌شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه له (الله)، هیچ هه‌وڵ و دهسهڵاتێكم نییه، جگهلهوهنهبێت، كه‌خودا پێم ده‌به‌خشێت) .
[1] - البخاري 7 / 10 ومسلم 4 / 1893{وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
[2] - البخاري مع الفتح 8 / 144 وفي الحديث السواك {وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.[1] -
[3] - هه‌ر كه‌سێك ئه‌م ویرده بخوێنێت و بمرێت دۆزه‌خ نای سوتێنێت، أخرجه الترمذي وابن ماجه وصححه الألباني , انظر صحيح الترمذي 3 / 152 وصحيح ابن ماجه 2 / 317 {وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري و أبو هريرة (رضي الله عنهما)}.
وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا
وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی