ئەگەر کەسێک ژنى هێنا یان سەیارەیەکى کڕی چ دوعایەک بکات سوننەتە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک ژنى هێنا یان سەیارەیەکى کڕی چ دوعایەک بکات سوننەتە؟

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى :
«ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ژنی هێنا، یان خزمه‌ت كارێكی كڕی، یان ئه‌گه‌ر وشترێكی كڕی با ده‌ست به‌ به‌رزایی پشتیه‌وه‌ بگرێت و بڵێت:
(اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا وَخَيْرَ مَا جَبَلْتَهَا عَلَيْهِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا وَشَرِّ مَا جَبَلْتَهَا عَلَيْهِ)»(صحيح ابن ماجه 1 / 324 ، وحسنه الألباني في آداب الزفاف ) .
واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و چاكه‌كه‌یت لێده‌كه‌م و چاكه‌ی ئه‌وه‌یش، كه‌ بۆیت دروست كردوه‌، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی و ئه‌و زیانه‌یش، كه‌ بۆت دروست كردوه‌) .
ئایا دروستە ئەم دوعایە بۆ کڕینى سەیارەش بکرێ؟
شێخ ئەلبانى رحمه الله لە پەراوێزى ئەم فەرمودەیە لە کتێبی ( آداب الزفاف) لاپەڕە (92-93) دا دەفەرموێ :
بەڵێ دروستە : چونکە ئومێدى خێرى لێ دەکرێ و ترسی زیانى لێ دەکرێت .

سەردان: ٤,٢٥٥ بەش: زیکرەکانى موسڵمان