خوا بەو هەموو گەورەیە وه چی پێویستیەكی بە ئێمە هەیە بیپەرستین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوا بەو هەموو گەورەیە وه چی پێویستیەكی بە ئێمە هەیە بیپەرستین؟
پرسیار:

خوا بەو هەموو گەورەیە و زانایی و كەمال و … هتد  بۆ ئێمەی دروست كردوە بیپەرستین ؟ چی پێویستیەكی بە ئێمە هەیە ؟

 

بسم الله الرحمن الرحيم 

خوای گەورە و بە دەسەڵات هیچ پێویستى یەكی بە ئێمە نى یە و ئێمەشی بۆ ئەوە دروست كردووە كە بە تەنها بیپەرستین بۆ گەیشتن بە بەختەوەری دونیا و دواڕۆژ..
خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56) مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ (57) إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ (58)] [سورة الذاريات] .
واتە: ئێمە جنۆكە و مرۆڤمان دروست نەكردووە ئیللا بۆ ئەوە نەبێت كە بە تەنها من بپەرستن، من هیچ ڕزقێكم لێیان ناوێت و ناشمەوێت خواردنم بدەنێ، بەڕاستی خوا خۆی ڕۆزی دەرە و خاوەن توانا و هێزێكی زۆر و گەورەیە.
وە فەرموویەتی: [اللَّهُ الصَّمَدُ] [سورة الإخلاص: (2)] .
واتە: خوا پێویستی بە هیچ نى یە و هەموو شتێكیش پێویستی بەو هەیە.
وە نە پەرستنی ئێمە موڵكی خوا زیاد دەكات و نە بە نەپەرستنی ئێمەش موڵكی خوا كەم دەكات، بەڵكو سوودی خواپەرستیمان بۆ خۆمانە و زیانی خوانەپەرستیشمان هەر بۆ خۆمانە.
پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی خوای گەورە لە فەرموودەیەكی قودسیدا فەرموویەتی: ((يا عبادي لو أن أولكم وآخركم وإنسكم وجنكم كانوا على أتقى قلب رجل واحد منكم ما زاد ذلك في ملكي شيئا، يا عبادي لو أن أولكم وآخركم وإنسكم وجنكم كانوا على أفجر قلب رجل واحد منكم ما نقص ذلك من ملكي شيئا)) [صحيح الـجامع رقم: (4345)] .
واتە: ئەی بەندەكانم ئەگەر یەكەمین كەس و ئەخیر كەستان و ئادەمیزاد و جنۆكەتان هەموویان لە سەر دڵی لە خواترس ترین پیاوێك بن لە ئێوە ئەوا هیچ لە موڵكی خوا زیاد ناكات، وە ئەی بەندەكانم ئەگەر یەكەمین كەس و ئەخیر كەستان و ئادەمیزاد و جنۆكەتان هەموویان لە سەر دڵی خراپترین پیاوێك بن لە ئێوە ئەوا هیچ لە موڵكی خوا كەم ناكات..
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٩٦ بەش: باوەڕبون بە خوا