ئایا سزاى قەبر هەیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سزاى قەبر هەیە؟
پرسیار:

ئایا سزاى قەبر هەیە؟ ئەگەر ئەوەى لەسەرەتاى دروست بوونى مرۆڤەوە مردووە ئایا بەردەوام سزا ئەدرێت؟ سزاكەى كەمتر نابێت لەڕۆژى دوایى دا بەبەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەى كە لە ڕۆژى دوایى دا دەمرن؟ تكایە ڕونكردنەوەى پێویستمان بۆ بنووسن لەسەر ژیانى قەبر خوا پاداشتتان بداتەوە.

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

بەڵێ لە گۆڕدا سزا هەیە بۆ بێ باوەڕان و تاوانبارانى موسڵمانیش ئەوەى خوا ویستى هەبێت سزاى دەدات وە سزاكەش دەكەوێتە سەرجەستەو ڕوح نەك تەنها ڕوح یان تەنها جەستە وەك هەندێ لە مەزهەبەكانى دژ بە ئەهلى سوننەت ئەڵێن كەسێك كە زوو مردبێت سزا ئەدرێت تا ڕۆژى قیامەت وە كەسێك كە ئێستا دەمرێت سزا ئەدرێت تا ڕۆژى قیامەت ئەگەر شایستەى سزا بوون جا كەم یان زۆر بەراورد ناكرێن چونكە جۆرى سزاكان زۆر و جیاوازن وە جیهانى (بەرزەخ) چەشنى ئەم دونیایە نییە و ژیانێكى تایبەتە و ئەحكامەكانیشى تایبەتن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٣٦٦ بەش: مردن