ئایا دروستە ئاوات بە مردن بخوازی و حەز بکەى بمرى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئاوات بە مردن بخوازی و حەز بکەى بمرى؟

هاوەڵێ بەڕێز ئەنەسی كوڕی مالیك رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە كە فەرموویەتی: ((لا يتمنين أحدكم الموت لضرٍ نزلَ به...)) أخرجه: البخاري في ((الصحيح)) (6351)، و مسلم في ((الصحيح)) (6755).
واتە: هەرگیز ئاوات بە مردن مەخوازن كاتێك ناخۆشی و ناڕەحەتیتان بەسەردا دێت.
كەواتە ئاوات خواستن بە مردن سەرەتا قەدەغەیە لەبەر ئەوەی پێغەمبەر قەدەغەی كردووە چونكە سێ‌ زیانی گەورەی تێدایە بۆ ئادەمیزاد:
1- ئادەمیزادی خاوەن باوەڕ گەر بمرێت كۆتایی بە هەموو كردەوەكانی دونیای دێت و نامەی كردەوەكانی دەپێچرێتەوە تاوەكو رۆژی دوای، وەك لە فەرموودەكەی ئەبوهوڕەیڕەدا رضي الله عنه هاتووە كە گێڕاویەتیەوە لە پێغەمبەری خواوە كە فەرموویەتی: ((لا يتمنين أحدكم الموت و لا يدعوا به من قبل أن يأتيَهُ أنه إذا مات أحدكم إنقطع عمله و أنه لا يزيد المؤمن من عمره إلا خيرا)) أخرجه: مسلم في ((الصحيح)) (6757) . واتە: (هیچ یەكێك لە ئێوە ئاوات بە مردن نەخوازێت پێش ئەوەی بگاتە لای چونكە هەر یەكێك لەئێوە گەر بمرێت كۆتایی بە كردەوەكانی دێت وە باوەڕدار تا ژیانێكی درێژتر بەسەربەرێت لە دونیادا خێرو چاكەی زیاتر دەبێت).
2- ئەگەر ئێمە داخوازی مردن بكەین ئەوا دوو شتی چاكمان لە دەست دەچێت كە ئەویش زیادكردنی كارە چاكەكانە یاخۆد سڕینەوەی كارە خراپەكانە
3- داوا نەكردنی مردن ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كەسی تەمەن درێژ خاوەنی پلەیەكی بەرز دەبێت لای خوای گەورە وە پاداشتێكی یەكجار گەورەشی دەست دەكەوێت لە بەهەشتدا إن شا‌ء الله.

سەردان: ٤,٨١٢ بەش: مردن