قورئانى پیرۆز باس له چى ده‌كات؟
یەکەم : قورئانى پیرۆز وته‌ى په‌روه‌ردگارى جیهانه‌كانه ناردویه‌تیه خواره‌وه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا – ﷺ – بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له تاریكیه‌كانى كوفر و تاوان ده‌ربهێنێت بۆ روناكى یه‌كتاپه‌رستى و چاكه، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ۚ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ]﴿٩﴾ (الحديد) .
واته : خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ته ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان .
دووەم : خواى گه‌وره له قورئاندا باسى هه‌واڵى نه‌ته‌وه‌كانى پێش‌و و دروستكردنى ئاسمان و زه‌وى و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ره‌وشت و حوكمه‌كانى په‌رستن و مامه‌ڵه‌كردن و ژیانى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و پاداشتى باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ و به‌هه‌شت و ئاگرى كردوه و به جوانى و ته‌واوى باسه‌كانى رون كردوه‌ته‌وه، وه‌كو فه‌رمویه‌تى [وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَتِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ] ﴿٨٩﴾ ( النحل ) .
واته : قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان .
سێیەم : له قورئاندا ناو و سیفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره و دروستكراوه‌كانى و بانگه‌واز كردن بۆ باوه‌ڕهێنان به خوا و به فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و رۆژى دوایى رونكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍمِنْ رُسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ] ﴿٢٨٥﴾ ( البقرة ) .
واته : پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) : جیاوازى ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا ، هه‌روه‌ها وتیان : گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.
چوارەم : له قورئاندا باسى رۆژى دوایى و زیندوبونه‌وه و حه‌شر و لێپرسینه‌وه و پردى ( صراط ) و ته‌رازوو كراوه، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى :
[اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۗ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا ]﴿٨٧﴾ ( النساء ) .
(الله) په‌رستراوێكه بێجگه له‌و هیج په‌رستراوێكى تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یه، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟
پێنجەم : قورئانى پیرۆز مرۆڤ بانگ ده‌كات بۆ بیركردنه‌وه له ئایه‌ته گه‌ردونیه‌كان وه‌كو ئاسمان و زه‌وى و خۆر و مانگ هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه له ئایه‌ته‌كانى قورئان، وه‌كو فه‌رمویه‌تى : [قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ] ﴿١٠١﴾ ( يونس ) .
پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا .
هەروەها فەرمويەتى : [أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ]﴿٢٤﴾ ( محمد ) .
واته : ئایا ئه‌وه بۆچی ئه‌وانه وردبینی له قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن ؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قوفڵ دراوه؟!
شەشەم : قورئان كتێبێكه بۆ هه‌موو خه‌ڵك : [إِنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ ]﴿٤١﴾ ( الزمر ) .
واته : بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه كه حه‌قى له خۆ گرتووه له هه‌واڵ و فه‌رمان و نه‌هیه‌كانیدا، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه، ئه‌وه‌ش که گومڕابووه، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه نه‌بێت تۆ چاودێر‌و پاڵپێوەنه‌ریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت).
حەوتەم : قورئان به‌ڕاستخه‌ره‌وه‌ى كتێبه‌كانى پێش خۆیه‌تى وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانى تریش، خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى :[ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ] ﴿٤٨﴾ ( المائدة ) .
واته : ئێمه قورئانمان بۆ یۆ دابه‌زاندوه كه هه‌موو ئه‌وه‌ى تێیدایه هه‌ق و راستیه، و شایه‌ته له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانیپێش خۆى و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا.
هەشتەم : قورئان له پاش دابه‌زینى بوه كتێبێك بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى هه‌ركه‌س باوه‌ڕى پێى نه‌بێت به هه‌میشه‌یى له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه :
خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا يَمَسُّهُمُ الْعَذَابُ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ] ﴿٤٩﴾ ( الأنعام ) .
واته : ئه‌وانه‌یش بێ بڕوا بوون به به‌ڵگه‌کانی ئێمه به‌هۆی ده‌رچوونیان له سنووری (ی فه‌رمانی خوا) سزایان لێ ده‌که‌وێ و ده‌یانگرێ.
نۆیەم : له‌به‌ر گه‌وره‌یى قورئان و ئه‌و ئایه‌ت و موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاریه گه‌ورانه‌ى تێیدا هاتوه خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى فه‌رمویه‌تى : [ لَوْ أَنْزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ]﴿٢١﴾ ( الحشر ) .
واته : ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر کێوێ (وه تێگه‌یشتنمان بدایه‌تێ) ده‌تبینی به ملکه‌چی و له‌ت له‌ت بوو له ترسی خوا ئه‌م جۆره نموونانه ده‌یان هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه.
دەیەم : خواى گه‌وره ته‌حه‌داى مرۆڤ و جنۆكه‌ى كردوه كه بتوانن هاوشێوه‌ى ئه‌م قورئانه یان سوره‌تێكى یان ته‌نانه‌ت ئایه‌تێكیشى بهێنن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و ناشتوانن، وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍظَهِيرًا ]﴿٨٨﴾ ( الإسرا‌ء ) .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بڵێ سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئاده‌می و په‌ری هه‌موو کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن ناتوانن وێنه‌ی ئه‌و بێنن هه‌رچه‌نده پشتیوانی یه‌کتریش بن.
یانزەیەم : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قورئان كۆتا كتێبى ئاسمانی و گه‌وره‌ترین و ته‌واوترینیانه بۆیه خواى گه‌وره فه‌رمانى به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى كردوه – ﷺ – به خه‌ڵكى رابگه‌یه‌نێت : [يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ۖ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ۚ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ۗ إِنَّاللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ ]﴿٦٧﴾ ( المائدة ) .
واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕایگه‌یه‌نه(به خه‌ڵك) ئه‌وه‌ی هێنراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه وه ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ی ئه‌وه ڕاسپێریه‌که‌ی خوات ڕانه‌گه‌یاندوه و به‌جێت نه‌هێناوه وه خوا تۆ ده‌تپارێزێ له خه‌ڵکی (که بت کوژن) بێگومان خوا ڕێنموونی بێ بڕوایان ناکات.
دوانزەیەم : وه له‌به‌ر گرنگى ئه‌م قورئانه و پێویستیمان پێى خواى گه‌وره بۆى دابه‌زاندوین و به‌ڵێنى پاراستنى داوه، وه‌كو فه‌رمویه‌تى : [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] ﴿٩﴾ ( الحجر ) .
واته : بێگومان هه‌ر ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه و به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌ی پارێزین .
جا قورئانێك وه‌صف و بابه‌ته‌كانى به‌و شێوه‌یه بێت كه باسمان كرد حه‌ق وایه له‌سه‌ر هه‌مومان بیخوێنینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین لێى تێبگه‌ین پاشانیش كارى پێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له دونیا و دواڕۆژدا سه‌رفراز بین .
خواى گه‌وره هیدایه‌تمان بدات و له ئه‌هلى قورئانمان بگێڕێت به فه‌زڵ و به‌خششى خۆى، آمین .
لە ماڵپەڕى ڕاماڵینەوە وەرگیراوە