سەردان کردنى مردووان لە ناو گۆڕەکانیان بۆ لاى یەکتر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەردان کردنى مردووان لە ناو گۆڕەکانیان بۆ لاى یەکتر
پرسیار:

ئایا مردووەکان سەردانى یەکتر دەکەن لە گۆڕەکانیان؟ هیچ بەڵگەیەک هاتووە لەم بارەیەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەردانی کردنی روحی مردووە باوەڕدارەکان سابت بووە ، و ئەمە هەندێ لەو فەرموودانەیە کەبەڵگەن لەسەر ئەوە لەگەڵ فەتوای زانایاندا لەبارەی ئەو بابەتەوە .

ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : ( إِذَا حُضِرَ الْمُؤْمِنُ أَتَتْهُ مَلائِكَةُ الرَّحْمَةِ بِحَرِيرَةٍ بَيْضَاءَ فَيَقُولُونَ اخْرُجِي رَاضِيَةً مَرْضِيًّا عَنْكِ إِلَى رَوْحِ اللَّهِ وَرَيْحَانٍ وَرَبٍّ غَيْرِ غَضْبَانَ فَتَخْرُجُ كَأَطْيَبِ رِيحِ الْمِسْكِ حَتَّى أَنَّهُ لَيُنَاوِلُهُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا حَتَّى يَأْتُونَ بِهِ بَابَ السَّمَاءِ فَيَقُولُونَ مَا أَطْيَبَ هَذِهِ الرِّيحَ الَّتِي جَاءَتْكُمْ مِنْ الأَرْضِ فَيَأْتُونَ بِهِ أَرْوَاحَ الْمُؤْمِنِينَ فَلَهُمْ أَشَدُّ فَرَحًا بِهِ مِنْ أَحَدِكُمْ بِغَائِبِهِ يَقْدَمُ عَلَيْهِ فَيَسْأَلُونَهُ مَاذَا فَعَلَ فُلانٌ مَاذَا فَعَلَ فُلانٌ فَيَقُولُونَ: دَعُوهُ فَإِنَّهُ كَانَ فِي غَمِّ الدُّنْيَا. 
فَإِذَا قَالَ: أَمَا أَتَاكُمْ ؟ قَالُوا: ذُهِبَ بِهِ إِلَى أُمِّهِ الْهَاوِيَةِ.
 وَإِنَّ الْكَافِرَ إِذَا احْتُضِرَ أَتَتْهُ مَلائِكَةُ الْعَذَابِ بِمِسْحٍ ـ كساء من شعر ـ فَيَقُولُونَ : اخْرُجِي سَاخِطَةً مَسْخُوطًا عَلَيْكِ إِلَى عَذَابِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ فَتَخْرُجُ كَأَنْتَنِ رِيحِ جِيفَةٍ حَتَّى يَأْتُونَ بِهِ بَابَ الأَرْضِ فَيَقُولُونَ مَا أَنْتَنَ هَذِهِ الرِّيحَ حَتَّى يَأْتُونَ بِهِ أَرْوَاحَ الْكُفَّارِ)
رواه النسائي ( 1833 ) وصححه الألباني في " السلسلة الصحيحة " ( 2758 ) .
واتە: کاتێ کەباوەڕدار دەگاتە سەرە مەرگ و ڕوح كێشانی ده‌ستی پێكرد ، فریشته‌ی ڕه‌حمەت دێنه‌ لای به‌ئاوریشمێكی سپی ، ده‌ڵێن : ده‌رچۆ به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی و ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌، به‌ره‌و په‌روه‌ردگارێك كه‌ توڕه‌ نییه‌، ڕوحه‌كه‌ له‌لاشه‌ی ده‌رده‌چێت به‌بۆنخۆشترین بۆنی وه‌ك میسك، هه‌تاكو له‌و ده‌ست بۆ ئه‌و ده‌ست (له‌نێوان فریشته‌كان) ، هه‌تاكو به‌ر ده‌رگای ئاسمانی ده‌به‌ن ده‌ڵێن (واته‌ فریشته‌كانی ئاسمان)، ئه‌و بۆنه‌ چه‌ند خۆشه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی هاتووه‌(واته‌ فریشته‌كان به‌ یه‌كتر ده‌ڵێن و سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر ئه‌م بۆنه‌ خۆشه‌) ڕۆحه‌كه‌ی ده‌به‌نه‌ ئه‌و ئاسمانه‌ی كه‌ ڕۆحی ئیماندارانی لێ یه‌ ، ئه‌وانیش له‌و كه‌سه‌ دڵخۆشترن كه‌ یه‌كێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ یه‌كتریان نه‌دیووه‌ (واته‌ ڕوحی ئیمانداران زۆر دڵخۆش ده‌بن به‌هاتنی ئه‌و ڕوحه‌ی كه‌ تازه‌ هاتوته‌ لایان) ئینجا پرسیاری لێ ده‌كه‌ن ئایا فڵان چی كرد ئایا فیسار چی كرد، ده‌ڵێن : جارێ لێی گه‌ڕێن له‌خه‌می دونیادایە ، و کاتێ دەڵێت: ئه‌ی ئەو نەهات بۆلاتان ؟
 ده‌ڵێن چوو بۆ هاویه‌(هاویه‌ شوێنی جێگیربوونیه‌تی له‌ناو ئاگر).
وەکەسی بێ باوەڕ کاتێ کە ڕوح كێشانی ده‌ستی پێ‌ كرد ئەوە به‌دڵنیایی فریشته‌كانی ئازاردان دێنه‌ لای به‌كفنێك(ئه‌م كفنه‌ پێ ده‌ڵێن مسح) (ئه‌م كفنه‌ له‌ موو دروست كراووه‌ زۆر دڕو بۆن ناخۆشه‌) ده‌ڵێن( واته‌ فریشته‌كان) ، ده‌رچوو (واته‌ ئه‌ی ڕوح له‌م ده‌روونه‌) به‌ره‌و توڕه‌بون و ڕازی نه‌بوون و سزای خوای گه‌وره‌، جا ئه‌و ڕوحه‌ ده‌رده‌چێت وه‌ك بۆنی لاشه‌ی مردار بوو كه‌ ناخۆشترین بۆنی لێ‌ ده‌رده‌چێت، تاكو به‌ر ده‌رگای زه‌وی ده‌به‌ن (واته‌ ناچێته‌ ئاسمانه‌كان وه‌ك ڕوحی ئیمانداران)، ده‌ڵێن (واته‌ فریشته‌كان) ئەم بۆنه‌ بۆگه‌نیه‌كه‌ی چه‌ند ناخۆشه‌، ئینجا به‌ره‌و شوینی ڕوحی بێ بڕوایانی ده‌به‌ن .


وە( شيخ الإسلام ابن تيمية) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
بەنیسبەت بڕگەی " هل تجتمع روحه مع أرواح أهله وأقاربه ؟  " واتە : ئایا ڕوحەکەی لەگەڵ ڕوحی کەس وکاری دا کۆ دەبنەوە ؟
لەفەرموودەکەی ئەبو ئەیوب وغەیری ئەو لەسەلەفەوە هاتوەوە و ( أبو حاتم )بەسحیحی لەپێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە ودەفەرمووێت : " أن الميت إذا عرج بروحه تلقته الأرواح يسألونه عن الأحياء فيقول بعضهم لبعض : دعوه حتى يستريح ، فيقولون له : ما فعل فلان ؟ فيقول : عمِل عمَل صلاح ، فيقولون : ما فعل فلان ؟ فيقول : ألم يقدم عليكم ؟ فيقولون : لا ، فيقولون : ذُهب به إلى الهاوية " .
واتە: کەسی مردوو کاتێ ڕوحەکەی بەرز کرایەوە ڕوحەکان پێی دەگەن ولەبارەی زیندووەکانەوە لێی دەپرسن وهەندێکیان بەهەندێکیان دەڵێن: وازی لێ بێنن تاوەکو ئیسراحەت دەکات ، پێی دەڵێن: ئەی فڵان چی کرد ؟ دەڵێت: کردەوەی چاکی کرد ، وە دەڵێن: ئەی فڵان چی کرد ؟ دەڵێت: ئەی نەهات بۆلای ئێوە ؟ دەڵێن: نەخێر ، دەڵێن: برا بۆ ناو هاویە ـ کەجێیەکە لەنێو دۆزەخ ـ .

وە کاتێ کەکردەوەی زیندووەکان پیشانی مردووەکان دەدرێت( أبو الدرداء )دەڵێت : " اللهم إنى أعوذ بك أن أعمل عملا أخزى به عند عبد الله بن رواحة "
واتە:خودایە پەنات پێ دەگرم کردەوەیەک بکەم بەو هۆیەوە لەلای عبداللەی کوڕی ڕەواحە سەرشۆڕ ببم .

ئا ئەمە کۆبوونەوەیانە لەکاتی چوونی دا و پرسیاری لێ دەکەن  و وەڵامیان دەداتەوە .

وە بەنیسبەت جێگیربوونیانەوە ئەوا بەگوێرەی پلەیانە لەلای خودا ، هەرکەسێک لەکۆمەڵی نزیک ( المقرَّبين ) بێت : ئەوا جێگاکەی بەرز ترە لەوەی کەلە ( أصحاب اليمين )ـە ، جا کەسی پلە بەرز دادەبەزێت بۆ لای کەسی پلە نزم وکەسی پلە نزم ناتوانێت بەرز بێتەوە ، کۆ دەبنەوە ئەوندەی کەخودا ویستی لەسەر بێت هەروەک چۆن لەدونیادا کۆ دەبوونەوە ، لەگەڵ جیاوازی جێگاکانیان سەردانی یەکتر دەکەن .

جا جیاوازی نی یە گۆڕەکانیان نزیک بێت لەدونیادا ویاخود دوور ، هەندێ جار ڕوحەکان هەر چەند لێک دوور بن کۆ دەبنەوە ،وە هەندێ جار هەرچەند لێک نزیک بن جودا دەبنەوە ، کەسی باوەڕدار لەلای کافردا دەنێژرێت بەڵام ڕوحەکەی لەبەهەشتدایە ، وڕوحی کافر لەدۆزەخدایە ، ودوو کەس لەیەک جێگادا دانیشتوون یاخود نوستوون ودڵی ئەوە لەخۆشی دا ، ودڵی ئەویتر سزا دەدرێت ، ولەنێوان ئەو دوو ڕوحەدا پەیوەندی نی یە ، ڕوحەکان هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی: " جنود مجندة ، فما تعارف منها ائتلف ، وما تناكر منها اختلف " رواه مسلم (2638). ) " 
واتە: ڕوحەکان لێک چوون ، هەرکات لێک نزیک بوونەوە یەکیان خۆش دەوێت ، وهەرکات لێک دوور کەوتنەوە دەبنە دژی یەک .

مجموع الفتاوى " ( 24 / 368 ) .

 ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بەوەی ئایا ڕوحی مردووەکان بەیەک دەگەن وسەردانی یەکتر دەکەن وبیرەوەری باس دەکەن یاخود نا ؟

دەفەرموێ : ئەم بابەتە بەهەمان شێوە بابەتێکی گەورە وگرنگە و وەڵامەکەی :  

ڕوحەکان دوو جۆرن : ڕوحێک سزا دەدرێت ، وڕوحێک لەخۆشی دایە ، ئەوەی سزا دەدرێت سەرقاڵە بەسزاکەیەوە ومەجالی سەردان وبیرەوەری نی یە ، وڕوحەکەی تر کەلەخۆشی دایە دەگەڕێت وسجن ناکرێت لەگەڵ ئەوانی تردا بەیەک دەگەن وبیرەوەریەکان باس دەکەن ئەوەی کەلەدونیادا هەبووە ، هەموو ڕوحێک لەگەڵ ڕوحێکدایە کەهاوشێوەی ئەوە ، وڕوحی پێغەمبەرمان موحەمەد لە ( الرفيق الأعلى )ادایه ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقاً) النساء/69 .
واته: هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- - ئه‌وه‌ له‌ به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا له‌ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكان ، كه‌ ئه‌مانه‌یش باشترین ڕه‌فیق و هاوه‌ڵن كه‌ مرۆڤ هاوڕێیه‌تی و هاوه‌ڵێتیان بكات. 

وە ئەم لەگەڵا بوونە سابتە لەدونیادا ، ولەبەرزەخ ، وڕۆژی پاداشت وسزادا ، و " المرء مع من أحب " واتە: مرۆڤ لەگەڵ ئەوەدایە کەخۆشی دەوێت.
لەو سێ جێگایەدا ، ... وخوای پەرەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ * ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً * فَادْخُلِي فِي عِبَادِي * وَادْخُلِي جَنَّتِي) الفجر/27-30 .
ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه‌.
ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه‌.
بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه‌.
واتە : بچۆرە ناویانەوە ولەگەڵیان بە ، وئەمە بەڕوح دەوترێت لەکاتی مردندا .. وخوای گەورە هەواڵی شەهیدانی پێ داوین بەوەی ( أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ) .
واته: ئه‌وانه‌ زیندوون له‌ حه‌یاتی به‌رزه‌خدا لای په‌روه‌ردگار ڕزق و ڕۆزیان پێ ئه‌درێ به‌ به‌رده‌وامی.

وە ئەوان: (وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ ) 
واته: وه‌ موژده‌ ئه‌ده‌ن به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ هێشتا نه‌كوژراون و به‌وان نه‌گه‌یشتوونه‌ كه‌ هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوو، وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوو له‌ دونیا چیتان به‌جێ هێشتووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ .
وەهەروەها ( يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ ) .
واته: وه‌ موژده‌ ئه‌ده‌ن به‌ براكانیان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی ئیمان و ئه‌هلی جیهادن به‌و فه‌زڵ و چاكه‌و ڕێزه‌ زۆره‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون له‌به‌هه‌شتدا .

وە ئەمە بەڵگەیە لەسەر بەیەک گەیشتنیان لەسێ ڕووەوە : یەکێکیان : ئەوان لەلای پەروەردگاریان ڕزقیان پێ دەدرێت ، وکاتێ کەزیندوون ئەوا پێک دەگەن ، دووەم : ئەوان موژدەیان پێ دەدرێت بەهاتنی براکانیان وگەشتن پێیان ، سێیەم : بڕگەی " يستبشرون " لەڕووی زمانەوانیەوە بەمانای ئەوە دێت موژدە دەدەن بەیەک وەک ئەوەی پێک دەگەن . " الروح " ( ص 17 ، 18 ) .

وە چەند فەرموودەیەک هاتوون بەڵگەن لەسەر سەردانی یەکردنی مردوان ، جا فەرمان کردن بەجوان کفن کردن لەبەر ئەوەیە ، بەڵام هیچ یەکێک لەو فەرموودانە سەحیح نین ، وە لەوانە فەرموودەکەی قەتادە کەپێغەمبەر فەرمویەتی : " من ولى أخاه فليحسن كفنه فإنهم يتزاورون فيها ." شعب الإيمان " ( 7 / 10 ) .
واتە: هەرکەسێک بووە سەر پەرشتی براکەی با جوان کفنی بکات ئەوان لەو کفنەدا سەردانی یەکتر دەکەن .
وە لەڕیوایەتەکەدا  " سلم بن إبراهيم الورَّاق " کە ( ابن معين والذهبي )بەدرۆیان خستۆتەوە ، وکۆمەڵێکی تر بەزەعیفی دەزانن .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٣١٦ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى