ئایا بۆچى هەموو پێغەمبەران گەلەكانیان ئاگادار كردۆتەوە لە دەجال لەكاتێكدا ئەو لە كۆتایی دونیادا نەبێت دەرناچێت؟  : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بۆچى هەموو پێغەمبەران گەلەكانیان ئاگادار كردۆتەوە لە دەجال لەكاتێكدا ئەو لە كۆتایی دونیادا نەبێت دەرناچێت؟  
پرسیار:

ئایا بۆچى هەموو پێغەمبەران گەلەكانیان ئاگادار كردۆتەوە لە دەجال لەكاتێكدا ئەو لە كۆتایی دونیادا نەبێت دەرناچێت؟  

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گەورەترین فیتنە لەسەر ڕووى زەوى لە دروست كردنى ئادەمەوە تا هاتنى قیامەت بریتیە لە فیتنەى دەجال هەروەكو پێغەمبەرى خوا    ئەوەى فەرمووە، هەربۆیە هیچ پێغەمبەرێك نییە لە نوحەوە بۆ محمد - صلوات الله عليهم وسلامه – ئیلا گەلەكەى ئاگاداركردۆتەوە لە دەجال لەبەر گرنگى و گەورەیی بابەتەكەو وەكو هۆشیارى و وریاییەك لێى، ئەگەرنا خواى گەورە دەزانێت كە دەجال لەكاتى كۆتایی هاتنى دونیاوە دەردەچێت بەڵام فەرمانى بە پێغەمبەران كردووە كە گەلەكانیان ئاگاداربكەنەوە سەبارەت بە دەجال بۆ ئەوەى  گەورەیی و قورسی وسەختى ئەو كات وساتە چاوەڕوانكراوە

گەورەترین فیتنە لەسەر ڕووى زەوى لە دروست كردنى ئادەمەوە تا هاتنى قیامەت بریتیە لە فیتنەى دەجال هەروەكو پێغەمبەرى خوا    ئەوەى فەرمووە، هەربۆیە هیچ پێغەمبەرێك نییە لە نوحەوە بۆ محمد - صلوات الله عليهم وسلامه – ئیلا گەلەكەى ئاگاداركردۆتەوە(١) لە دەجال لەبەر گرنگى و گەورەیی بابەتەكەو وەكو هۆشیارى و وریاییەك لێى، ئەگەرنا خواى گەورە دەزانێت كە دەجال لەكاتى كۆتایی هاتنى دونیاوە دەردەچێت بەڵام فەرمانى بە پێغەمبەران كردووە كە گەلەكانیان ئاگاداربكەنەوە سەبارەت بە دەجال بۆ ئەوەى  گەورەیی و قورسی وسەختى ئەو كات وساتە چاوەڕوانكراوە، وە بە صەحیحى هاتووە لە پێغەمبەرى خواوە    كە فەرموویەتى: ((إن يخرج وأنا فيكم فأنا حجيجه دونكم –صلوات الله وسلامه عليه يعني أكفيكم إياه- وإلا فالمرء حجيج نفسه، والله خليفتي على كل مسلم))(٢) واتە: ئەگەرهاتوو دەجال دەرچوو وەمن تێداندابووم ئەوا من بەرەنگارى دەبم لێتان و دەتانپارێزم لێى، ئەگەرنا ئەوا هەر موسڵمانێك بەرگریكارى خۆیەتى و خوایش جێنشینى منە لەسەر هەموو موسڵمانێك.
جا ئەم دەجالە فیتنەكەى گەورەترینە وەكو فەرموودە باسی دەكات بەوەى كە گەورەترین فیتنەیە لە ساتەوەختى دروستكردنى ئادەمەوە تا هەستانى قیامەت، جا بۆیە شایستەى ئەوەیە كە لەنێو نوێژدا پەنا بەخوا بگیرێت  لێى و بەتەنها ئەو جیابكرێتەوە لەنێو فیتنەكانى ژیانى دونیادا و بڵێیت: ((أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر، ومن فتنة المحيا والممات، ومن فتنة المسيح الدجال)) .
وە ووشەى دەجالیش لەوشەى (الدجل)ەوە هاتووە واتە شاردنەوە و چەواشەكارى، چونكە ئەو چەواشەكارترین كەسە لە هەڵگێڕانەوەى ڕاستیەكان.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب الفتن، باب ذكر الدجال (7127) .
(٢) أخرجه مسلم، كتاب الفتن، باب ذكر الدحال وصفته وما معه (2937) .

سەردان: ٢,٥٣٢ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى