ئایا دروستە ژنى ئەڵمانى بێنم؟ بەڵام نابێت بە موسڵمان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ژنى ئەڵمانى بێنم؟ بەڵام نابێت بە موسڵمان

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

ژنى ئەڵمانى یان هەر وڵاتێكى تر بێت ئەگەر ئەهلى كیتاب بوو واتە گاورو جوكەلە بوو ئەوە دروستە مارە بكرێن با موسڵمانیش نەبن بەڵام ئەبێ ڕێز لە ئیسلامەكەى تۆ بگرن، ئەمە ئەگەر لە وڵاتانى ئیسلامدا ژیان بەسەر بەریت ئەگەر لە وڵاتانێك ئەوان تیایدا باڵادەستن وا چاكترە ئەو كارە نەكەیت چونكە بڕیار بەدەستى ئەوانە و نزیكە زیانى بۆ باوەڕەكەت تیادا هەبێت بەتایبەت لەم ڕۆژگارە كە بە كۆمەڵە یاسایەك حوكم دەكەن كە زۆر لە مافەكانى پیاوى تیادا زەوتكراوە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٥٥٠ بەش: ژنهێنان و شوکردن