حوكمی ئیسلام بەرامبەربە گەورە بە بچووك چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئیسلام بەرامبەربە گەورە بە بچووك چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت
پرسیار:

حوكمی ئیسلام بەرامبەربە گەورە بە بچووك چۆنە، وە ئایا منداڵەكە مارەیی دێت كە مەلاشی نەدیتبێت، تەنها باوكەكە وتویەتی كە گەورەبوو بۆ ئەو كورەیە بۆ كەسی تر نابێت، دەڵێن دەبێت تەڵاق بدرێت دواتر مارەبكرێتەوە.

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گەورە بە بچوك، هەر گەورە بە گەورەش دروست نی یە نەك گەورە بە بچوك، ژن بە ژن لە ئیسلامدا دروست نی یە، [نهی رسول الله () عن الشغار] شغار واتە ژن بە ژن، دروست نی یە بە تایبەتیش ئەگەر لە یەك ببەسترێن واتە بە مەرج دابنرێن، تۆ خوشكی خۆتم بەرێ من خۆشكی خۆمت دەدەمێ، تۆ كچی خۆتم بەرێ من كچی خۆمت دەدەمێ، ئەوە شغار یان لەوەش خراپتر مارەییان نەبێت، یان هەركەسە و مارەیی بۆ كچی خۆی دەكات، یان بۆ خوشكی خۆی دەكات، یان مارەییەكان وەكو یەك دادەنرێن، وەكو ابن عمر (رەزای خوا لێ بێت) فەرمووی [ولیس بینهما صداق] ، صداق ئەوەیە كە مارەیی نەبێت لە نێوانیان،ئەوە حەرامەو نەهی لێكراوە، كە نەهی لێ كرا بێت ئەوە ئەو عەقدە دانامەزرێت، گەورە بە گەورە دروست نی یە، وە گەورە بە بچوكیش دروست نی یە.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٦٢١ بەش: ژنهێنان و شوکردن