بەكارهێنانى سەیارە و شتى دائیرە بۆ ئیش و کارى شەخسى خۆت تا چەند ڕێگە پێدراوە لە شەرعدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەكارهێنانى سەیارە و شتى دائیرە بۆ ئیش و کارى شەخسى خۆت تا چەند ڕێگە پێدراوە لە شەرعدا؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان

بەكارهێنانى شتى حكومەت بۆ بەرژەوەندى تاكە كەسى ئەگەر ڕێگە پێ نەدراو بێت لە لایەن حكومەتەوە یان زیانى هەبێت بۆ ئەو كەرەستانە ئەوا دروست نیە ڕێساى كارپێكراو لەم مەسەلەیەدا حەدیسى ئیمامى (موسلیم)ە كە پێغەمبەرى خوا صلى علیه وسلم دەفەرموێ: (المسلمون عند شروطهم)  زانایان لەم فەرموودەیە چەندین ڕێسایان دەرهێناوە لەوانە: (المعروف عرفاً كالمشروط شرطاً) ئەگەر باو وا بوو نابێ كەرەستەى حكومەت بەكار بێت ئەوا وەك ئەوە وایە حكومەت مەرجى دانابێت لەسەرت كە نابێ ئەو كەرەستانە بەكاربهێنیت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٧٠٤ بەش: هەمەجۆر