حوکمى بەکارهێنانى کرێمى دەم و چاو چیە بۆ لابردنى زیتکە یان بۆ سپى کردنەوەى دەم و چاو؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى بەکارهێنانى کرێمى دەم و چاو چیە بۆ لابردنى زیتکە یان بۆ سپى کردنەوەى دەم و چاو؟

دروستە بەكار هێنانی ئەو كرێمانەی کە موباح و درووستن بە مەبەستی چارە سەر ،گەر زیانی نەبێت بۆ جەستە وەك بەكارهێنانی بۆ لا بردنی زیتكە لە دەم و چاو و جگە لەزیتكەش ، وە هەروەها درووستە بەكارهێنانی بۆ جوانی و خۆ ڕازاندنەوە و سپی كردنەوەی دەم و چاو ، بەتایبەت گەر بزاندرێت لە شت و پێكهاتەی پاك درووست دەكرێت ، بەڵام گەر لە شت و پێكهاتەی پیس درووست بكرێت لەو حاڵەتەدا درووستە بەكار هێنانی بەمەرجێك لەكاتی دەس نوێژ گرتن و نوێژدا لاببرێت .
بەڵام گەر نەزانرا لە چی درووست كراوە ئەوا ئەسڵ لەشتەكاندا پاكێتی یە ، وبەكار هێنانی هیچی تێدا نی یە و درووستە ، والله أعلم .
الشيخ محمد بن عبد الله السبيل - رحمه الله -

سەردان: ٤,١٢٤ بەش: هەمەجۆر