هۆکاری زەلیل بوونی موسڵمانان بریتیە لە چی و  وە چارەسەرەکەشی چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 هۆکاری زەلیل بوونی موسڵمانان بریتیە لە چی و  وە چارەسەرەکەشی چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
 پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : [ إذا تبايعتم بالعينة وأخذتم أذناب البقر ورضيتم بالزرع وتركتم الجهاد سلط الله عليكم ذلا لاينزعه حتى ترجعوا إلى دينكم ] [ السلسلة الصحيحة للألباني (1/ 42) حديث رقم : 11 ]
واتا : ئەگەر ئێوە کڕێن و فرۆشتنی عینەتان کرد (جۆرێکی کڕین و فرۆشتنی حەرامە) وە کەوتنە شوێن ئاژەڵداری وە ڕازی بوون بە کشتوکاڵ و وازتان هێنا لە جیهاد کردن لە پێناوی خوای پەروەردگار ئەوا خوای پەروەدگار سەرشۆڕیەکتان بەسەر دێنێت لای نابات لەسەرتان هەتاوەکو نەگەڕێنەوە بۆ دینەکەتان.
 ئەی موسڵمانی بەڕێز لەم فەرموودەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە : ئەگەر موسڵمانان دەست بەربدەن لە دینەکەیان ، خوای پەوەردگار سەرشۆڕیان بەسەر دێنێت ، چارەسەری سەرشۆڕیەکەش باسکراوە .
بۆیە ئێستا وەڵامی ئەو دوو پرسیارە دەدەینەوە کە لە بیری هەموومان دایە :
 هۆکاری زەلیل بوونی موسڵمانان بریتیە لە چی ؟
 وە چارەسەرەکەشی چیە ؟
 وەڵامی پرسیاری یەکەم : پێغەمبەری خوا ئاماژەی بەوە کردووە لەم فەرموودەیەدا کە هۆکارەکەی بریتیە لە :
1- حەرام خۆری ئەویش بەوە کە دەفەرمووێت : (إذا تبايعتم بالعينة) واتا : ئەگەر ئێوە کڕێن و فرۆشتنی عینەتان کرد (جۆرێکی کڕین و فرۆشتنی حەرامە).
2- خۆشویتنی دونیا سەرقاڵ بوون پێیەوە بە شێوازێک کە کاردنت بۆ سەرخستنی دینەکەت بیر بباتەوە.(وأخذتم أذناب البقر ورضيتم بالزرع) واتا : وە کەوتنە شوێن ئاژەڵداری وە ڕازی بوون بە کشتوکاڵ.
3- وازهێنان لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ سەرخستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەو ڕێگا و ڕێبازە شەرعیانەی کە لە ئاینی ئیسلامدا دانراوە وە بەهەموو جۆرەکانی هەوڵ و تێکۆشانەوە هەر لە یەکەم جۆری تێکۆشانەوە کە بریتیە لە تێکۆشان لەگەڵ نەفسی خۆتدا تاوەکو کۆتا بەشب تێکۆشان کە بریتیە لە تێکۆشان لە دژی کافر و بێباوەڕان (وتركتم الجهاد) واتا : وازتان هێنا لە جیهاد کردن لە پێناوی خوای پەروەردگار.
* وەڵامی پرسیاری دووەم :
پێغەمبەری خوا چارەسەرەی ئەم سەر شۆڕیەی باس کردووە کە بریتیە لە :
(حتى ترجعوا إلى دينكم) واتا : هەتاوەکو نەگەڕێنەوە بۆ دینەکەتان.
 بۆیە ئەی موسڵمانی خۆشەویست دەبێت وانەزانین کە بۆ چارەسەری ئەو سەرشۆڕیە دەبێت (نەتەوە یەکگرتوەکان) و (کۆمەڵگای نێودەوڵەتی) و (ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ) تێبگەینین لەم حاڵەی موسڵمانان بۆئەوەی کاروباریان باش ببێت بەڵکو دەبێت چارەسەرەکەی لەم فەموودەیەوە دەبهێنین کە پێغەمبەری خوا ئاماژەی پێ کردووە .
 خوای پەروەردگار وامان لێ بکات کە بگەڕێینەوە بۆ دینەکەی ئەو و وازبهێنین لە ئەو تاوانانەی کە سەرشۆڕیمان بەسەر دێنێت.
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٣٤٣ بەش: هەمەجۆر