تاوان و خراپە هۆکارێکى سەرەکین بۆ دابەزینى سزا و عقوبەى خواى گەورە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
تاوان و خراپە هۆکارێکى سەرەکین بۆ دابەزینى سزا و عقوبەى خواى گەورە
پرسیار:

ئایا تا چەند تاوان و خراپە هۆکارن بۆ دابەزینى سزا و عقوبەى خواى گەورە و بڵاوبونەوەى نەخۆشی و دەرد و بەڵا؟

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بەڵێ بێ گومان تاوان و خراپە هۆکارێکى سەرەکین بۆ دابەزینى سزا و عقوبەى خواى گەورە ، و هەر کاتێکیش تاوان و خراپە و زینا و داوێن پیسی  زۆر بوو خواى گەورە خەڵکى لە ناو دەبات .

* لە صحیحی مسلم دا هاتوە زەینەبی خێزانی پێغەمبەر پرسیار دەکات لە پێغەمبەرى خوا و دەفەرموێ : ( أَنَهْلِكُ وفينا الصالحونَ؟) ئایا لەناو ئەبرێین و عقوبە ئەدرێین لە كاتێكدا پیاوچاكانمان لە ناودا ماوە؟
فەرمووی : (نعم إذا كَثُرَ الخَبَث) .
بەڵێ‌ ئەگەر خراپە زۆر بێ خوای گەورە خەڵك لەناو دەدا و عقوبەی خۆی دەنێرێ.

ئێستاش بەچاوى خۆمان دەبینین کە  :
- خراپە زۆر بووە .
- تاوان زۆر بووە .
- زینا و داوێن پیسی زۆر بووە .
- مەشروب خواردن زۆر بووە .
- ڕیبا خواردن زۆر بووە .
- ڕەشوە خواردن زۆر بووە .
- سفوری ئافرەتان زۆر بووە .
- دزى و زوڵم و گەندەڵی زۆر بووە .
پێغەمبەرى خواش سەبارەت بە زینا و فاحیشە دەفەرموێ : ((وما فشت الفاحشة في قومٍ إلا سلَّط الله عليهم أوباءً لم تكن في أسلافهم))؛ رواه ابن ماجه.
واتە : هیچ گەلێک فاحیشەی تێدا بڵاو نابێتەوە ئیلا خودا توشی جۆرە نەخۆشیەکیان دەکات کە لە پێشینانیاندا نەبووە .

ئەمانە هەمووی ئەبێتە هۆی حەڵاڵ بوونی عقوبەی خوای گەورە بەسەرمانەوە.
جا ئەگەر تەوبە نەكەین و خۆمان و ماڵ و منداڵمان چاك نەكەین خەشم و قینی خوای گەورە دادەبارێتە سەرماندا و ئەوكاتە هیچ گەڕانەوەیەكی بۆ نیە .
وە كە دەسەڵاتی خوای گەورە هات هیچ كەسێ هیچ دەسەڵاتێ بەرگەی ناگرێت هەر وەکو دەفەرموێ : [إِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءاً فَلا مَرَدَّ لَهُ] .
واتە : كە خوا بیەوێت سزای قەومێك و خەڵكێك و گەلێك بدات گەڕانەوەی بۆ نیە .

چارەسەریش بەس ئیمان‌ و تەقوایە کە هۆکارى خۆشگوزەرانیمانە وەکو خواى گەورە دەەرموێ :
(( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ...)) 

واتە : وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان [لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ] ئه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێرو خێرات .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٣٩٣ بەش: هەمەجۆر