حوكمى گەشت كردن بۆ وڵاتى بێباوەڕان : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى گەشت كردن بۆ وڵاتى بێباوەڕان
پرسیار:

ئايا حوكمى گەشت كردن چییە بۆ وڵاتى بێباوەڕان؟ 

گەشت كردن بۆ وڵاتى بێباوەڕان دروست نییە مەگەر بە سێ مەرج نەبێت:
مەرجى یەكەم: كەسەكە ئەوەندە زانست وزانیارى دینى هەبێت كە گومانى ئەوان پاڵ پێوە بنێت و كاریگەرى لەسەر دروست نەكات.
مەرجى دووەم: دین و خۆڕاگرى و تەقواى هەبێت كەبتوانێت خۆى بپارێزێت لە شەهەواتەكانیان.
مەرجى سێ یەم: پێویستى بەو گەشتە هەبێت.
جا ئەگەر ئەم مەرجانە بەدى نەهاتن ئەوا دروست نییە گەشت بكرێت بۆ وڵاتى بێباوەڕان لەبەر فیتنە و مەترسی لە فیتنە، وە هەروەها ماڵ بەفیڕۆدانیشی تێدایە چونكە ئەم جۆرە گەشتانە پارە و خەرجى زۆر دەوێت.
بەڵام ئەگەر پێویستى بەو گەشتە هەبوو وەكو بۆ چارەسەرى نەخۆشیەك یان وەرگرتنى زانستێك كەلە وڵاتەكەى خۆیدا نەبێت و هاوكات كەسەكە علم ودینى هەبوو بەو جۆرەى باسمان كرد ئەوا هیچی تێدا نییە.
بەڵام گەشت وگوزار بۆ وڵاتى بێباوەڕان هیچ پێویست نییە و دەتوانێت بڕوات بۆ وڵاتانى ئیسلامى كە پەیوەستن و دەستگرتوون بە دروشمەكانى ئیسلامەوە، وە وڵاتەكەى خۆمان سوپاس بۆ خوا تاڕادەیەك بووەتە وڵاتێكى گەشتیارى لە هەندێ شوێنیدا بۆیە دەتوانێت بڕوات بۆ ئەو شوێنانە و كاتى پشوو مۆڵەتەكەى لەوێدا بەسەر ببات.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

 

سەردان: ١,٧٥٠ بەش: هەمەجۆر