ئایا (ئەجەل) یانی چی؟وە ئایا تەمەن زیاد و كەم دەكات؟ یان كە دەڵێن تەمەن زیاد دەكات بەرەكەتى تێ دەكەوێت؟
سەبارەت بە ئەجەل واتا كاتى دیارى كراوى تەمەن ،كە بۆ هەموو كەسێك ئەجەلێكى دیارى كراو هەیە نەپێش دەكەوێت نەدوا دەكەوێت وەكو خواى گەورە دەفەرمووێت :(وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ) الاعراف: ٣٤
واته : وه ههموو ئوممهتێك كاتی دیاریكراوی خۆیان ههیه كه تیایدا ئهجهلیان دێت ،وهكاتێك كه ئهجهلیان دێت تهنها یهك چركهو كاتێك نه ئهجهلیان دوا ئهكهوێ نه پێش ئهكهوێ.
بەڵام سەبارەت بەو فەرموودەیەى پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت (من أحب أن یبسط لە فی رزقە وان ینسا لە فی اثرە فلیصل رحمة) صحیح الجامع /5956
واتە :هەركەسێك پێى خۆشە ڕۆزى فراوان بێت و تەمەنى زیاد بكات با پەیوەندى خزمایەتى بگەیەنێت .
ئەم تەمەن زیاد كردنە مەبەست پێى ئەوەیە لە ئەصڵدا خواى گەورە دەزانێت ئەم كەسە پەیوەندى خزمایەتى دەگەیەنێت لە ئەصڵدا تەمەنى زیادى بۆ دەنوسێت نەك ئەوەى بۆى نوسیووە زیاد بكات , چونكە وەكو خواى گەورە فەرمووى تەمەن زیاد و كەم ناكات و دیارى كراوە ,یاخود ماناى وایە خواى گەورە بەرەكەت دەكاتە تەمەنییەوە . والله اعلم .
بەڕێز مامۆستا صلاح الدین وەڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە .